بە بۆنەی هەشتەمین ساڵۆگەڕی سۆزی میحڕاب
“سۆزی میحڕاب”….
هاوارێک هەڵقوڵاو لە دڵ و دەنگێک لە ئەهلی دڵەوە
دەنگ و سەدایەک هەڵقوڵاو له ناخی ئەهلی میحڕابەوە
هاوارێک هەڵقوڵاو لە دڵی بانگخوازانێک کە لە بەستێن و گۆڕەپانی خەبات بوونیان هەبووە
بانگخوازانێکی دڵڕوون کە “عیسا ئاسا” هاوار ئەکەن ” من٘ انصاری الیالله”
“سۆزی میحڕاب”
پەیامی “سۆزی میحڕاب” بانگهێشتن بۆ تێکهەڵچوون و شەڕ و ناکۆکی لەگەڵ کەس و لەگەڵ بیروکەیەکی دیاریکراو نییە
“سۆزی میحڕاب” دەستەواژانێکی وەک ( شەڕ، تێکهەڵچوون، کوشتن و خوێنڕێژی و… به نامۆ دەزانێ
” سۆزی میحڕاب” بانگەوازی بۆ سوڵح و ئاشتەوایی دەکات( والصُّلح خیر)
ئاشتی له بەینی هەمو لایەک و لە هەمو بەستێنەکاندا( و ٳن٘ جَنحوا لِلسّلم فاج٘نح لها)
ئاشتەوایی لە نێوان ئیماندارانێک لە جیاواز بیڕ دەکەنەوە( ٳنّما المٶمنونَ ٳخوة فٲَص٘لِحوا بَینَ ٲخویکُم)
ئاشتەوایی بەینی خودا و بەندەکانی سەرەڕۆ و بێ ئاگای
ئاشتی بەینی هۆزەکان، نەتەوەکان و هەمو خەڵکانی سەرگۆی زەوی
ئاشتەوایی بەینی شوێنکەوتوانی ئەدیان و مەزەبەکان بە زەق کردەوەی خاڵە هاوبەشەکان، تا هەمو لەپاڵ یەکدا دونیایەکی ئاوەدانیان هەبێت
“سۆزێمیحڕاب” زۆرێک لەو کەلێنانەی بەینی ئایین و نەتەوە، مزگەوت و بازاڕ، مامۆستایان و لاوان و… بە کەلێن و فاسڵەیەکی دەستکرد و زاڵمانە دەزانێت
“سۆزیمیحڕاب” خێرخوازی تۆ خوشک و برای خۆشەویستە
“سۆزیمیحڕاب” بۆ تاک تاکی مرۆڤ کە لەسەر گۆی زەوی دەژیت، ئاواتی خۆشبەختی و کامەرانی هەیە.
“سۆزیمیحڕاب”…………
سۆزی میحڕاب خۆی بە بەختەوەر دەزانێت کە بۆ هەشتەمین ساڵ دەتوانێ جێژنی بە یەکەوەبوون بگرێت،
بوونێک کە بە هاوڕێی ئێوەی ئازێز بۆن و بەرامەیەکی تایبەت بەخۆوە بگرێت،
سۆزی میحڕاب بوونی خۆی لە بوونی ئێوەڕا دەبینێت و خۆی بە قەرزداری شکۆ و مەزنایەتینان دەزانێت…
ئێوە نوسەران
وەرگێڕان
شاعیران و هۆنەران
ئێوە خوێنەرانی بە ئەمەگ و
هاوڕێیانی ماندونەناس
ئێوە خێرخوازانی دەست و دڵئاوا و لەخۆ بوردە
و سەرجەم ئەو ئازیزانەی کە بەهەر چەشنێک هاودڵی و هاوڕاییمان دەکەن…
بەداخەوە بەهۆی پەتای کڕۆنا لەو یەک دوساڵە دا وەک پێویست نەمانتوانیوە بگەینە خزمەتتان و لە هەرێمی شکۆ و مەزنایەتیتان دا
چۆکی شاگری داکوتین و زیاتر لە فێرگەی زانست و ئەدەبتان، ئەدەب و زانست فێر بین
بەڵام ڕاشکاوانە و بێ پێچ و پەنا دەڵێن:
ئەوەی “سۆزیمیحڕاب” هەیەتی و پێیگەیشتووە لە لوتفی خودا و لە خوان و سفرەی پڕ بەرەکت و خەرمانی سووری ئەندیشە و هزری ئێوەی هێژا و لێزانە
بوونتان هەوێنی ژیانە
هەوێنی هەست و هەستان و بەرخۆدانە
بۆیە ئێمەش وەک بەڕێوەبەرانی ماڵپەر و کاناڵی سۆزی میحڕاب سەری کڕنۆشمان لە حاند لوتفی خودا و هەرێمی شکۆ و مەزنایەتی بیر و هزری ئێوە دادەنوێنێن و بۆ هەمیشە خۆمان بە قەرزداری گەورەییتان دەزانین
هیوادارین جارێکیتر هەل بڕەخسێ و بتوانین لە نزیکەوە دەستی برایەتیتان بگرین و بەیەکەوە گۆوەندی بەزم و شایی بەیەکەوە بوون بگێڕین.
✍دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ماڵپەڕ و کانالـی سۆزی میحڕاب
┏━━━━━━ ? ━┓
? @Sozimihrab ?
┗━ ? ━━━━━━┛