خـوایا تـەوبه ، شـەرمـەســاره خــــــوەم/
بــه داوی شـــەیتان ، گـــرفتـاره خـــۆم !/
بێ کەردەی مەقبوڵ،وەک دار بێ سەمەر!/
تـەو بـه شـکێنـــــی هــەزار ، بـاره خــۆم/
مـوددەعـی سۆننەت، فەرز ئەو دوا خەر!/
بـۆ ئــەدای واجب ، زۆر قـەرزاره خــۆم!/
غەیبەت کـەر خـەڵکی ، به بـێ ئە ندێشـه/
لـه جــۆرم و گــۆنا ، رەش تــۆمـاره خـۆم/
خــۆ به پـاک زان و ، بـەد بین له خـەڵکی!/
دوچـاری فیـکــرەی ، ناهەنجاره خـــــۆم!/
ئیـدده عـــا زلـەی ، قـەدر کـەس نەزان!/
توندو تێژ بێ کـەڵک ، وەک بیباره خۆم!/
به دەردی عۆجب و ، جـەهل و نـەزانـــی!/
یەک جار مـۆبتەلا و ، هـەم دۆچـاره خۆم/
بــێ عێلــم و زانیـن ، نـاحـاڵـــی له دیـن !/
بۆ نەفسـی سـەرکەش ، له ژێـر باره خۆم/
کات وه فێڕو دەر ، تەمـەن زایـه کـــەر !/
کـەج و مێعـوەج و گێڕو لاره خـــــــۆم!/
له بەرەو خوارکەی ، تۆنـدی بێ مەبەست!/
ســەواری ئـەســپی ، بێ هەوسـاره خـۆم!/
له مەعـرەکەی جەنگ، بێ تۆشـەو سیلاح/
لـه بـەری حـــەمڵه و ، پــەلامـاره خــۆم !/
حۆکــم ســـادر کــەر ، دژ بـه ئـەم و ئـەو/
بـه هـەڵـەدا چــوی ، بــێ ژۆمـاره خـۆم!/
له بەر خــۆرد جـه معی ، زەعیف و نەزان!/
شەرمەندەی جەرگەی،دۆست و یارە خۆم/
قاتـی کەر بیر خۆم ،له گەل حۆکمی دیـن/
پەشـــۆکاو هــەوای ، نـابـەکاره خــــۆم !/
لادەر له جـادەی ، خـــۆش بەختــی ژیان !/
بۆ لای کــوێـرە رێ ، ناهــەمـواره خــــۆم!/
لـه بەری تیـــری ، هـەوای شــــەیتـا نـــی!/
ئاهـوی پـێ بەسراۆ ، هـەم شـکاره خـۆم!/
بـۆ بـەختــــەوەری ، ئـاوارەو وەیـــلان !/
له سەحرای چۆڵی ، دور له شاره خــۆم!/
ئەر نەگەڕمەوه ، سـەر رێگای قـۆرئان/
خـەسـارەت مەنـدی ، رۆژگاره خــۆم!/
له گەل راست وێـژان، ئـەر نەبـم هـاۆڕێ !/
بـێ عـەقـڵ و گێـژو شێت و هــاره خــۆم!/
چون فـەرموت رەحمم،ئەشـیای گـرتەبەر/
منیش شـــەیئێکی ، نـالـەبـاره خــــــۆم !/
هــەر چـــەن تۆمـاری ، تـەمـەنـم رەشـــه !/
خــــودا بـه رەحمــه ، ئیفتێخــــاره خـۆم!/
لـه ژیـن (غـەریب) و ، بـێ ماواو حەزیـن!/
بۆ ما واو مـەسـکەن ، بــێ قـەراره خـۆم/
ئیسماعیل رزائی (غەریب)