✅ مانای پەرەستش :
مطهری له (مجموعه آثار)ەکەی دا دەڵی : پەرەستش، پەیوەندیەکی زەڵیلانەو ملکەچانەیە کە ئینسان لەگەڵ پەروەردگاری خۆیدا بەرقەراری دەکا ، کە ئەۆ جۆرە پەیوەندییە تەنها بۆ خودای گەورە دەشێ و بۆ غەیری خودا نارەوایە و نابەجێ .
ناسینی خودای تاقانە وەک تەنها سەرچاوەی هەستی و بونەوەر و ساحەبی هەموو شتێک وادەخۆازێ کە بێجگە لە (اللە) هیچ مەخلوقێکی دی پەرەستش و عیبادەت نەکرێ و کەسی لەگەڵ نەکرێ بە هاوبەش و شەریک .
هەر ئەو زانایە دەڵێ : پەرەستش کردن دوو جورە :
۱- پەرەستشی زمانی : دوعا و پاڕانەوە و خوێندنی سورەی فاتیحا و زکری (رکوع و سجود) و لەببەیک کوتنی حاجی لە حەج ، …
۲- پەرەستشی کرداری : ڕاوەستان لە خزمەت خودای گەورە لە قیامدا و چوونە رکوع و سەجدەو ئەنجامی (طواف)و ڕاوەستان لە عەرەفات و …
بە گوێرەی مانا و لێکدانەوەی مطهری (رح) بۆ پەرەستش ، تەواوی عیبادەتەکان چ زمانی و چ کرداری دەبێ هەر بۆ خودای تاقانە و پەروەردگار بێ و لەۆپەرستنەش دا نابێ کەسی دی لەگەڵ بکرێ بەهاواڵ و هاوبەش .
دەبێ بزانین یەکتاپەرەستی ئامانجی سەرەکی لەدرووست بوونی جنۆکە و ئینسانە و بناغەو بنەرەت و ستونی دەعوەت و بانگەوازی هەموو پێغەمبەرانە و یەکەم شتێکیشە کە خەڵکانی بۆ لا بانگ کراون و سەبەب و هۆکاری ڕزگاربوونی ئینسانە لە دونیا و دوارۆژدا و مەرجیشە بۆ وەرگرتنی عیبادەت و خواپەرەستێکان .
خودای گەورەش دەفەرموێ : [و ما خلقت الجن و الانس الا لیعبدون]
(بێگومان من پەری و ئادەمیزادم درووست نەکردوە تەنها بۆ ئەوە نەبێ کە من بپەرستن و فەرمانبەردارم بن )
هەروەها خودای تاقانە دەفەرموێ : [و ما ٲرسلنا من قبلک من رسول ٲلا نوحی ٳلیه ٲنه لااله الا ٲنا فاعبدون ] انبیاء/۲۵
(لە پێش تۆ دا ئێمە هیچ پێغەمبەرێکمان نە ناردووە ، مەگین سروشمان بۆ کردووە ، کە هیچ پەرستراوێک نیە بێجگە لەمن ، کەواتە من بپەرەستن .)
ئه دوو ئایەتە پیرۆزە ئامانج لە دڕوست بوونی جنوکە و ئینسان و بانگەوازی هەموو پێغەمبەران (س) بۆ یەکتا پەرەستی ، دەگەیەنن .
هەر بۆیە یەکتاپەرەستی مافێ سەرەکی خودای باڵادەستە لەسەر عەبدەکانی .
یەکەم شت لە کاروباری دینی کە خودای گەورە لەخەڵکانی داوا کردوە ، یەکتاپەرەستیە و ئەوەش گرنگی ئەوە کارە دەگەیەنێ و پێغەمبەریش (د.خ) کاتێک معاذ (ر.خ) بۆ یەمەن دەنێرێ ، جەخت لەسەر ئەۆ خودا بەیەک گرتنە دەکا و پێی دەفەرموێ : (… دوای ئەوەی خودایان بەتاک و تەنها ناسی پێیان بڵێ : لەسەرتانە پێنج فەرزەی نۆێژ لەشەو و رۆژدا ئەنجام بدەن و … ) بخاری و مسلم
هەروەها خودا بەیەکگرتن شەرتە بۆ ڕزگاری ئینسان لەدونیا و دواڕۆژدا جاکەسێک ڕوو بکاتە پەرەستشی (اللە) و پشت هەڵکا لە عیبادەتی غەیری ئەو ، خۆی ڕزگار کردوە لە هەموو دڵەڕاوکێو پەرێشانیەک و ئارامی و ڕاحەتی بۆ خۆی مسۆگەر کردوە لە دونیادا .
وەک پەروەردگاری بێ هاۆتا دەفەرموێ : [الا بذکر الله تطمئن القلوب]
(ئاگادار بە تەنها بە یادی خودا دڵەکان ئارام دەگرن)
له قیامەتیش ڕزگار بوە لە ئاوری بەژانی دۆزەخ ، وەک خودای تەوانا دەفەرموێ : [ ٳنه من یشرک بالله فقد حرم الله علیه الجنه و مٲواه النار و ما للظالمین من انصار ] مائده / ۷۲
(چونکە هەرکەس شەریک و هاوەڵ بۆ خودا دابنێ ، بێگومان خودا بەهەشتی لێ حەرام کردووە ، جێگا و ماواشی ئاگرە ، هیچ یارمەتیدەرێکیش بۆ ستەمکاران نییە .)
لەلایەکی ترەوە ئینسانی خودا بە یەکگر رەنج بە خەسار نابێ و بەرهەمی زەحمەتەکانی خۆی دەبینێتەوە ، بەڵام کەسێک هاواڵ دابنێ بۆ خودای پەروەردگار، دەستی لەهەمبانەی بەتاڵ دەردەچێ و رەنجی بە زایە دەروا .
پەروەردگاریش دەفەرموێ :[ ومن یعمل من الصالحات من ذکر ٲو ٲنثی و هو مومن فٲولئک یدخلون الجنه و لا یظلمون نقیرا ] نساء/ ۱۲۴
(ئەگەر کەسێک چ پیاو و چ ژن ، کارێ لەو کارە چاکانە ئەنجام بدا و ، لە هەمان کاتیشدا خاوەنی بڕوابێ . ئەوانەن دەچنە بەهەشت و ، بەقەد چاڵی پشتی ناوکە خورمایەک ستەمیان لێناکرێت .)
بۆ بابای هاواڵ دانەریش دەفەرموێ :[و قدمنا ٳلی ما عملوا من عمل فجعلناه هباء منثوا ]فرقان/۲۳
(هەرکردوەیەکیان کردووە پێی رادەگەێن ، وەک تەپوتۆزی پرژوبڵاویان لێدەکەین .)
بۆیە دەبێ بڵێین یەکتاپەرەستی هۆی وەرگرتنی عیبادەت و کردەوه چاکەکانە و ڕزگارییە لە دونیا و دوارۆژدا ، هاواڵ دانانیش بۆ خودای تاقانە هۆکاری پووچەڵ بوونەوەی کردەوەکان و چۆنە ناو ئاوری دۆزەخ !!
جا ئینسانی ژیر و عاقڵ دەبێ ئاگای لە خۆی بێ و بزانی چۆن عیبادەتێک دەکا و بۆ کێی ئەنجامدەدا .
چونکە بۆ وەرگرتنی عیبادەتەکانیش دو مەرج پێویستن :
۱- تەنها بۆ خودای تاقانە بێ
۲-لەسەر رێو شوێنی شەریعەتی ئیسلام بێ
ئەگەر ئەو دوو مەرجە لە عیبادەتەکان دا هاتنە دی ئەوە وەردەگیرێن و دانا بە چاوی خاوەنەکی دا دەدرێتەوە .
وەک کورد کوتەنی : ماڵی قەڵب سەر بە ساحەبێتی .
ئیبن تەیمییه (رخ) دەڵێ : ( پایە و ئەساسی ئیسڵاح و چاکەکاری ، یەکتاپەرەستیە و بناغەی فەساد و خراپەکاریش هاوبەش دانانە بۆ خۆدا و کافر بوونە بەرامبەری .) مجموع الفتاوی( ۱۸،۱۶۳ )
فەسادی بیرو باوەر دەبێتە هۆی پەیدا بوونی دووبەرەکی و ئیختیلاف و لێکهەڵبڕانی نێوان( تاکەکانی) کۆمەڵگا و پەیرەو کردنی یەکتاپەرەستیش ڕێگایەکە بۆ گەیشتن بە یەکگرتوویی و یەکێتی ئۆمەتی ئیسلامی و تەبایی نێو کۆمەڵگا .
سەرچاوەکان :
۱- تیشکێ لە قورئانی پیرۆز/ئیبراهیم مردوخی
۲- مجموع آثار / مطهری
۳- معالم فی ٲصول الدعوه /محمد یسری
۴- شەرحی اربعین / کاک ناسر سوبحانی
✍ یونس سولێمان زادە