خوایه خۆش ببه له مردوکانمان
هە روا له ئێمه و پێشێنیانمان
ڕه حمت بێ لەگەڵ باب و دایکمان
هەر وەکو ئه وان بویان له گە ڵمان
ئەی خاوەنەکەی لێزان لەکاران
بۆمان شیفادەی نەخۆشەکانمان
ئه ولادی باش و لێزان له کاران
ببە خشه پیمان ئه ی کردگارمان
له ترسە نۆکی و بێ عاری و چەوتی
به دورمان بکە پەروەردگارمان
له دەس هەژاری و بەرگی بێکاری
ڕزگارمان بکە تۆی په ناگامان
دین فرۆشان و خائینان به گە ل
پەست وڕیسواکە له بەر چاوانمان
هە رچی به دخوازە به دین و گە لمان
هەڵی بدێرە له دین و خاکمان
ژینی سەربەستی و وڵات پارێزی
ببێتە هە ست و بیر و ئاواتمان
هە رچێکی به ڵا و فێڵی دوژمنە
با به رمە لا بێ له ڕوح و ژیانمان
ده ربه ده ران و زیندانێکانمان
خوایه ڕزگارکە بێنە وە ناومان
پیاو و ئافرەتی به شەرم و شکۆ
بکە جێ گیری لادەرەکانمان
ئاشتی و ژیانی پڕ له ئازادی
بکە هەوێنی گشت کارەکانمان
ده ستی به هێز و سامانی به سوود
به ده ستی تۆیە، پڕ کە دە ستانمان
خوایه بڕژێنە په ڵه ی ڕه حمه تت
به سه ردەشتایی و بەرزایێ کانمان
وە خە بەر بێنە خوایه نووستوان
با نەبن به کۆسپ له ڕێ ی ژیانمان
نێومان تۆمارکە لەڕیزی چاکان
بەعام ببەخشە تاوانە کانمان
واگڕوون گرتووە لەقاپی ڕەحمت
بمانخە ڕیزی خاس و چاکانمان
دەسا گەلەکەی کوردی موسوڵمان
بخە بەر داوای تکا کارانمان
له بۆ”بابۆڵی” و کوردی موسوڵمان
پشت و پەنا بە ئه ی کردگارمان
دانەر:عبدالواحدرحمت الله(بابۆڵی نە ڵۆسی)
ڕێکە وتی 20ی به فرانباری ساڵی 93ی هە تاوی
له ئاوایی کولیجە هۆنراوە تە وە