دعوت اسلامیقرآن

پەیامی قورئان (۴)

پیام قرآن

وەرگێڕ:سەعدی مرادی

﴿وَلْيَعْفُوا وَلْيَصْفَحُوا أَلَا تُحِبُّونَ أَن يَغْفِرَ اللَّهُ لَكُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ (22).. نور﴾
واتە”
چاوپۆشی کەن و لێبوردەبن، ئەرێ پێتان خۆش نیە خوا لێتان خۆشبێ؟ ئەڵڵا لێبوردەو دڵۆڤان..

ـ زۆرترین خەسڵەتێ خوای مەزن حەز ئەکا بیبینێ لە بەندەکانی ئەو خووەیە بۆ خودی خۆی پێی ڕازیە، چون ئەو عەفو و گوزەشتی هەیە..

٭ دڵبەندی ئەو ـ خواـ بۆ ئەوانەیە لێبوردەن لە خەڵکی، ئەهلی بەخشین گەورەترە لای لە غەیری ئەوان..

👈 ڕۆژێ پێغەمبەر (دخ) خەڵکی هەڵنا بۆ خێرکردن، عولبەی کوڕی زەید هەژاربوو، هیچی دەست نەکەوت بیکاتەخێر!
ـ هەستا سەرپێ وتی: ئەپێغەمبەری خوا من کەسایەتی و حەیای خۆم کردە خێر دەرحەق بەوانەی زوڵمیان لێکردووم!
ـ ڕۆژی دوای پێغەمبەر دخ فەرمووی: کوانە عولبە؟
هەستاو عەرزی کرد: ئەوەتام!
ـ فەرمووی: بە ڕاستی خوا بەخشینەکەتی وەرگرت…
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

﴿قُرَّتُ عَيْنٍ لِّي وَلَكَ﴾
واتە”
چاوڕوونیە بۆ من و تۆ..

ـ ئەوە قسەی ئاسیەی کچی مزاحیمە کە بە هاوسەرەکەی وت ـ فیرعەون‌ـ سەبارەت بە مناڵەکە ـ حەزرەتی مووسا‌ـ

ـ فیرعەون وتی: چاوڕوونیە بۆ تۆ نەک بۆ من، چون من پێویستیم پێی نیە..

٭ پێغەمبەر [دخ] لەسەر ئەمەوە ئەفەرموێ:

بەو کەسەی سوێندی پێ ئەخورێ، ئەگەر فیرعەون بیویستایە ببێتە چاوڕوونی بۆی وەک خێزانەکەی ویستی،
خوا هیدایەتی ئەیا وەک چۆن خێزانی هیدایەت‌دا، بەڵان خوا بێ‌بەشی کرد لە ئیمان…

ـ‌ قەدەر پەیوەندی بە وێژەوە هەیە، هیواتان بە خێرو چاکەبێ دەستان ئەکەوێ..
ـ ئەو کەسەی ئەرکێک ئەگرێتە ئەستۆ، لای وایە بەدفەڕە، ئەوە هەر ئاوا دەرئەچێ!
ـ کەسێ ئافرەتێ ئەخوازێ و دڵی پێی خۆش نیە هەر ئاوا دەرئەچێ…
👈 کەوابوو؛ گومان و وێژەتان چاک و جوان کەن…
زۆر جاران مرۆڤ گیرۆدەی زمانی ئەبێ…
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

﴿قُلِ الْحَمْدُ لِلَّهِ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْقِلُونَ (63) عنکبوت﴾
واتە” تۆ بێژە سپاس بۆ خوا، بەڵکوو ئەوان زۆربەیان ژیر نین..

ــ ئەگەر تۆ بگەڕێی خوای گەورە لە قوڕئانا چۆن  تاریفی خەڵکی ئەکا ئەبینی ئەفەرموێ:
نازانن، پێزان نین، ژیر نین..
لە بەرانبەریانا پەروەرێن ئەفەرموێ: [وَقَلِيلٌ مِّنْ عِبَادِيَ الشَّكُورُ (13)]

ـ زۆر پشت بە خەڵکی مەبەستە، ئەوەی لەسەرتە پێشی بخە، داوابکە لە خوا ئەوەی هی خۆتە…
٭ پێشەوا ئەحمەد بە حاتەمی ئەسەممی وت:
ڕێگەی سڵامەتی ناو خەڵکی چۆنە؟
ـ وتی: ماڵەکەتیان بدەرێ و هیچیان لێ وەرمەگرە، ئازارت ئەدەن تۆ ئازاریان مەدەرەوە،
کاریان بۆ ڕێبخە بەس کاریان پێ مەسپێرە…
ـ ئیمام وتی: ئەوە زۆر سەختە حاتەم!
وتی: خۆزگە سالم ئەبووی!
ــــــــــــــــــــــــــــــ
﴿وَلَا تُطِعْ كُلَّ حَلَّافٍ مَّهِينٍ (10)
هَمَّازٍ مَّشَّاء بِنَمِيمٍ (11) قلم﴾
واتە”
شوێنە ئەوانە مەکەون زۆر سوێندخۆر و سووکەڕۆیە،، عەیبگری، دێتودەچێ بۆ دووزمانی..

ـ ئەمە دووزمانیە، دووبەرەکی ئەنێتەوە، پەیوەندیەکان ئەپچرێ، دووزمانەکان چەندە زۆرن..
ــ هەر زەمانێ یەکێ باسی نەفەرێکی‌تری کرد بە خێر لە پاشەملە، لەوانەیە کەسی دەست ناکەوێ ئەو وتە خێرەی پێبگەیێنێ..
ـ بەڵان زەمانێ باسی کەسێ بکات بە خڕاپە زۆرێک هەن هەواڵەکەی پێئەگەیێنن..

٭ عادەتی چاکان لە زوودا وابوو دەرگایان بە ڕووی شۆڤار دائەخست..

ـ فەزڵی کوڕی عەیاش ئەڵێ: من لای وەهبی کوڕی مونەبیه بووم، پیاوێ هات پێی وت:
بەلای فڵان کەس‌دا ڕۆشتم جنێوی پێ ئەدای!
ـ وەهب وتی: شەیتان بێجگە لە تۆ کەسی‌تری دەست نەئەکەوت؟!
👈 مەبنە نوێنەری شەیتان.
ــــــــــــــــــــــ

﴿وَقَدِمْنَا إِلَي مَا عَمِلُوا مِنْ عَمَلٍ فَجَعَلْنَاهُ هَبَاء مَّنثُوراً (23) فرقان﴾
واتە”
بۆلای هەر کارێک وەک خێر کردوویانە ئەڕۆن، ئێمەش ئەیکەین بە تۆز و خۆڵ..

٭ لە کتێبی [بحر الدموع] هی ئیبنوجەوزی، نەقڵ ئەکا لە سەعیدی کوڕی جوبەیر ئەڵێ:

ـ ڕۆژی پەسڵان نەفەرێک دێنن نامەی کردەوەکانی ئەدەنێ، نوێژ و ڕۆژووی تیا نابینرێ، هەروەها کردەوە چاکەکانی!
ـ ئەڵێ:
پەروەردگارا” ئەمە نامەی من نیە!
من چاکەم هەیە و لێرەیا نیە!

ـ پێی ئەوترێ: پەروەڕێنت نەلێی تێک ئەچێ نەلە بیری ئەچێ، کردەوەکانت نەماون لەبەر ئەوەی غەیبەتی خەڵکت کردووە…

٭ خۆت بپارێزە لەوەی خوا پەرەستی کەی بۆ کەسانی‌تر، وەک ئەوەی؛
چاکەکانت بڕوا سبەینێ بۆ کەسێ دڵت ئێشاندووە!! یا ماڵت خواردووە، یا نامووسی کەسێکت عەیبدار کردبێ، یا پلەوپایە و ئەرکی کەسێکت داگیر کردبێ بە واسیتەگەری…
ـــــــــــــــــــــــــــــ

﴿وَتُوبُوا إِلَي اللَّهِ جَمِيعاً أَيُّهَا الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ (31) نور﴾
واتە”
بگەڕێنەوە بۆلای خواوەندی گەورە ئەی بڕواداران تا خۆشبەخت بن..
ـ ئیبنوقەییم بە ڕەحمەت بێ ئەڵێ:

باشترین ڕۆژی بەندە بە ڕەهایی ڕۆژێکە دێیتەوە بۆلای خوای گەورە!

٭ لە ئەسەردا هاتووە”
کاتێ یەکێ تۆبە ئەکا، جاڕچیێ هاوار ئەکا فڵانی لەگەڵ پەروەردگاریا ئاشتەوایی کرد..

ـ مرۆڤ گەر هاوڕێیێکی گیانی بە گیانی ببێ و کێشەیێک لە بەینیان‌دا ڕووبدا، ئەوە هەوڵ ئەدا ڕازی بکات و ئاشت وەبن و ئاوەکە بێتەوە سەر جۆگەکەی.. خوا لە پێشترە ئاشتەوایی لەگەڵا بکرێ..
ـ کاتێ ئەتوارێکت نواند ئەوینی نێوانی تۆو خوای ڕووشاند، بە هەموو جۆرێ هەوڵ بە بۆ بە دەست هێنانی ڕازی کردنی خوا وەک چۆن بۆ خۆشەویستەکەت زەحمەت ئەکێشی ئاشتی وەکەی!
ـ جارێک بە خێرکردن،
ـ چەلێکی بە داوای لێخۆشبوون
ـ بازێ جار بە نوێژ
ـ بڕێ‌جار بە خوێندنی قوڕئان و…

٭ خۆشبەخت لە خەڵکی ئەو کەسەیە وەختێ ڕازیکرا ڕازی بێ،
👈 دەی چۆنە ئەوە لەگەڵ ئەڵڵادا کە دڵسۆزی دڵۆڤانانە؟!
ــــــــــــــــــــــــــــ

﴿ يَا بُنَيَّ إِنِّي أَرَي فِي الْمَنَامِ أَنِّي أَذْبَحُكَ﴾ صافات ١٠٢..
واتە”
ئەی کوڕی خۆشەویستم؛ بە ڕاستی من لە خەوما دیم کە تۆم سەرئەبڕی!..

ــ پیاوێکی بەڕێز تەمەنی چووەتەسەر، چەندین ساڵە بێبەشە لە مناڵ،
ـ کاتێ مناڵی درایێ بە دڵ هوگری بوو، دەستوور هات بە سەربڕینی، دانەماو خۆی نەخافڵان..

ـ دڵنیابوو لەوەی خەوی پێغەمبەران سرووشە، گورج ڕاپەڕی ئەمرەکەی خوا جێ‌بەجێ کات با بە دڵی ئەویش نەبێ.

٭ بۆیە تۆمارکرا ئیبڕاهیم [س‌م] ئوممەتێکە، چونکە یەکەم خوا لە دڵیابوو، تا قەبووڵی کات، ئنجا خوا بە ڕەحمترە لەوەی تیغ دانێ لەسەر تاقانەکەی، بەڵام وەختێ دڵی ئیبڕاهیم هۆگری جگەر گۆشەکەی بوو، فەرمانی پێدا سەری بڕێ..

👈 دڵانێک هەن خوای گەورە حەزناکا بێجگە لە خۆی کەسی‌تری تیابێ.

٭ ئامانج سەربڕینی ئارەزووی ئیبڕاهیم بوو سەبارەت بە ئیسماعیل..

✍ ئەدهەم شەڕقاوی

نمایش بیشتر

سعدی مرادی

استان کردستان - بانه مترجم و نویسنده دعوتگر و فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا