دعوت اسلامیقرآن

پەیامی قورئان ۳

پەیامی قورعان

وەرگێڕ: سعدی مرادی

پەیامی قوڕئانی [١١]

﴿يَا زَكَرِيَّا إِنَّا نُبَشِّرُكَ﴾
ـ ئێسکی سست بووە،
ـ قژەسەری ئەوندە سپیێ وا ئەدرەوشێتەوە ئەڵێی گڕی گرتووە..
ـ خێزانیشی نەزۆکە..
ـ بەڵام ئەزانێ هۆکارەکان سەروەرن بەسەر خەڵکیا، خوا بڕیار دەرناکا لەسەرۆ..

ـ دەستی بەرز ئەکاتەوەو ئەپاڕێتەوە و ئەڵێ: ﴿فَهَبْ لِي مِن لَّدُنكَ وَلِيّاً﴾
ـ وڵامی دراوە ﴿يَا زَكَرِيَّا إِنَّا نُبَشِّرُكَ بِغُلَامٍ﴾

٭ جا هەرکەس  دڵی بداتە دەست هۆکارەکان، خوا ئەیسپێرێ بەوان..
٭ هەر کەسیش دڵی باتە دەست خوا، هۆکارەکانی بۆ ئەڕەخسێنێ..

پەیامی قوڕئانی [١٢] ﴿فَادْخُلُواْ أَبْوَابَ جَهَنَّمَ خَالِدِينَ فِيهَا فَلَبِئْسَ مَثْوَي الْمُتَكَبِّرِينَ﴾
بڕۆنە ناو دەرگاکانی دۆزەخ وەمێنن لەویا، بەڕاستی شوێنێکی خراپە بۆ ئەوانەی بەدەعیەن..
ــ دڵەکان نەخۆش ئەبن وەک چۆن لاشە نەخۆش ئەکەون..
ــ چارەسەری نەخۆشییەکانی لەش ساناترە لە نەخۆشییەکانی دڵ..
ـ یەک لە هۆکاری دابەزینت نەخۆشییەکانی دڵە وەک فیزکردن: مرۆڤ خۆی واببینێ گەورەترە لە غەیری خۆی! بە هۆی سامانیەوە، یا بەهۆی بڕوانامەیێک کە وەرگرتووە یا ئەرکێ کە بووەتە شوغڵی.
ــ جۆرە دەعیەیێ‌تر هەیە دیاردەی نیە زوو دەرتخا، ئەوەش خراپ‌ترین جۆری لووت بەرزییە..
٭ لە فەرموودەیا هاتووە: ناچێتە بەهەشت کەسێ لە دڵیابێ گەردیلەیێ لە خۆبەلزانی..
ـ نەریتی چاکان ئاوابوو هەرکە هەستیان بکردایە بە تۆزێ فیزو دەمار، خێرا چارەیان ئەکرد..
ــ سەحابی پایەبەرز (عبدالله بن سلام) بە بازارا ئەڕۆیشت، کۆڵێ داری لەسەر شان بوو! پێیان وت: ئەوەنیە خوا بێ نیازی کردووی، ئەوە خەریکی چیت؟!
وتی: بەڵێ ڕاستە بێ نیازم بەڵام ویستم لەخۆبایی بوونەکەم بشکێنم..

پەیامی قوڕئانی [١٣] ﴿وَعَنَتِ الْوُجُوهُ لِلْحَيِّ الْقَيُّومِ وَقَدْ خَابَ مَنْ حَمَلَ ظُلْماً﴾ تاها ئایەی ١١١،،،
واتە: دەم‌وچاوەکان لەو ڕۆژەیا ل ئاستی خوای ڕاوەستاوا زەلیلن، بەدبەختە ئەو کەسەی بارەکەی زوڵم و تاوانە…
ــ خوای گەورە هیچ شتێکی زۆرتر لە زۆڵم و ستەم ناشرین نەکردووە بێجگە لە شیرک!
👈 بۆ نموونە کە خوای مەزن قینیەتی لە زوڵم و زاڵمان، خوای گەورە دوعای کافری مەزڵووم قەبووڵ ئەکا دژی موسوڵمانی ستەمکار، ئەمە لایانگری کافران نیەو وێڵکردنی بڕواداریش نیە، ئەی چیە؟ حەزکردنە بە دادو عدڵ، رق‌وقینە لە ستەم..

٭ ئیبنوتەیمیە ئەڵێ: خوای گەورە پشتیوانی حکومەتی بێ‌باوەڕی دادپەروەر ئەکا، بەسەر دەوڵەتی ستەمکاری موسوڵمانا.

٭ پیاوێ نامەی نووسی بۆ [عبداللە بن عمر] وتی: هەموو زانستم بۆ بنووسە!
بۆی نووسی وتی: زانست زۆرە بەڵان ئەگەر بتوانی بە خزمەت خوا بگەی کۆڵی پشتت سووک بێ لە خوێنی خەڵکی، سکت خاڵی بێ ماڵی خەڵکی، زمانت بگری لە ئاست نامووس و کەسایەتیان، پابەندی یاسای گشتی خەڵک بی، بیکە. والسلام..

پەیامی قوڕئانی [١٤]

﴿ثُمَّ أَدْبَرَ وَاسْتَكْبَرَ (23) مدثر.. واتە” پاشان پشتی هەڵکرد و دەعیەی نواند.

ــ جیاوازیێکی زۆر هەیە لە بەینی ئەوانەی گوناح ئەکەن لەبەر لاوازی و خۆبەکەمگرن، و لەبەینی ئەوانەی گوناح ئەکەن بە سووکایەتی و لووت بەرزن..
ــ ئەوەی گوناح ئەکا، نەسیحەتی کەی، پێت ئەڵێ:
نزام بۆ بکە، ئارەزوو زاڵبوو بەسەرما، شەیتان بۆی ڕازاندمەوەو دنەی دام..
ـ جا ئەوە فەرقی زۆر لەگەڵ ئەو کەسەی گوناح ئەکا، کاتێ ئامۆژگاری ئەکەی پێت ئەڵێ:
کێشە چیە! هەر ئەم دنیایەیە بیگوزەرێنە پیاو.. جا پیاوی یەکەم ئەیگێڕێتەوە بۆ لای خوا بە سانایی، ئەوە گرفتەکەی لە ئەندامی لەشیایەتی.. بەڵام ئەویتر ئەی گێڕێتەوە بۆلای خوا بە سەختی، چونکە گرفتەکە لە دڵیایەتی!..

٭ (سفیان بن عیینه) ئەڵێ:
هەرکەس گوناح و تاوانی لە ئارەزووی‌دا بێ ئومێدی خێرت پێی ببێ.
هەرکەسیش گوناح و تاوانی لە خۆبەزلزانییابێ لێی بترسە..
👈 چونکە ئادەم س‌خ بە ئارەزووەوە تاوانی کرد لێی خۆشبوو..
ـ بەڵام شەیتان تاوانی کرد بە لووت بەرزی نەفرینی لێ کراوە

پەیامی قوڕئانی [١٥]

﴿وَلاَ يَجْرِمَنَّكُمْ شَنَآنُ قَوْمٍ عَلَي أَلاَّ تَعْدِلُواْ﴾
یانی” دوژمنایەتی و ڕقەبەرایەتی کەسانێک وات لێنەکەن کە تۆ دادگەر نەبی…

ڕق و قینی زۆر فەوتان و تیاچوونە
خۆشەویستی زۆر فەوتان و تیاچوونە

ـ یووسف دخ تاقی کراوەتەوە بە هەر دووکیان..
ـ ڕقی زۆر بوە هۆی ئەوەی بخرێتە ناو بیرەوە.
ـ خۆشەویستی زۆریشی بووە هۆی ئەوەی بخرێتە ناو گرتووخانە..
ـ ئێمە جاری وایە کۆنترۆڵی دڵەکانمان لە دەست ئەترازێ.. بەڵام ئەمرمان پێ کراوە دادگەر بین، پێمان خۆش بێ یا نە..

ـ قەت خراپەی کەسێ کە خۆشت دەوێ بە چاک و باش دامەنێ چونکە تۆ ئەتەوێ.. یا پێچەوانەکەی واتە چاکەی کەسێ کە خۆشت ناوێ بە خراپی دامەنێ لەبەر ئەوەی ناتەوێ.
ـ عادڵ بە، شتەکان لە شوێنی خۆی دانێ.
٭ عبدالله کوڕی موحەممەدی وەڕڕاق ئەڵێ: هاتین بۆ لای ئیمام ئەحمەد، پێی وتین:
لە کوێوە هاتوون؟
ـ وتمان لە مەجلیسی ئەبوو کوڕەیب
ـ وتی: لە بارەیەوە بنووسن، ئەو مامۆستایێکی باشە.
ـ وتمان: ئەو تانەت لێ ئەیا.
وتی: مامۆستایێکی باشە بە منۆ تاقی کراوەتەوە.

پەیامی قوڕئان [١٦]

﴿وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ نَّاضِرَةٌ،، إِلَي رَبِّهَا نَاظِرَةٌ ﴾
چەندین دەمووچاو هەن گەشاوەن، بۆ خوای خۆیان ئەڕوانن.
ـ جوانترین نیعمەتی بەهەشت حۆریەکانی نین، هەرچەندە ئەوە شتێکی جوانە..
ـ لە جۆگەو ڕووباریشیا نیە هەر شتێکە دڵڕفێن.
ـ بەڵام لە ڕوانینە بۆ ڕووی زاتی ئەڵڵا..
ـ وەختێ بەهەشتیەکان چوونە بەهەشت خوای گەورە پێیان ئەفەرموێ: شتێکتان ئەوێ بۆتان زیاکەم؟
ئەڵێن: ئەوەنیە ئێمەت خستووەتە بەهەشت و ڕوومانت سپی کردووە، لە ئاگر ڕزگارت کردووین..
ـ خوای گەورە پەردە لائەدا لە ڕووی خۆی، هیچ شتێ خۆشەویستر نەدراوە پێیان لەوەی ئەڕوانن بۆ پەروەردگاریان.

پەیامی قوڕئانی [١٧]

﴿وَلاَ عَلَي الَّذِينَ إِذَا مَا أَتَوْكَ لِتَحْمِلَهُمْ قُلْتَ لاَ أَجِدُ مَا أَحْمِلُكُمْ عَلَيْهِ تَوَلَّواْ وَّأَعْيُنُهُمْ تَفِيضُ مِنَ الدَّمْعِ حَزَناً أَلاَّ يَجِدُواْ مَا يُنفِقُونَ (92)﴾ مائده..
هەروەها گوناح لەسەر ئەوانە نیە وەختێ هاتنە لات کە هەڵیان گری، وتت: هیچم لانیە ئێوەی پێ هەڵگرم، پشت ئەکەن و چویان پڕ ئاو ئەبێ و خەفەت ئەخۆن کە هیچیان نیە بیبەخشن..

ــ ئەبوولەیلا و عەبدوڵڵای کوڕی موغەففەل هاتنە خزمەت پێغەمبەر دخ، ڕۆژی تەبووک بۆ ئەوەی هەریەکەی ئەسپێکیان بداتێ تاکوو جیهادی لەسەر بکەن..
وەختێ پێی ڕاگەیاندن ئەو هیچی دەست ناکەوێ ئەوانی لەسەر هەڵگرێ. بە شوێنی خۆیان‌دا گەڕانەوەو ئەگریان. ئە گریانەیان لەسەروی گوێڕایەڵیەوەیە..
باشە ئەگەر تووشی گوناحێ ببونایە ئەبوا چۆن بگریانایە!.
ئەوە حاڵی باوەڕداری ڕاستەقینەیە، پێی ناخۆشە دەرگای بەینی خۆی و خوا دابخات..
ئەوە ئەگەر لە تاعەت‌دا بوایە بە هەموو ئەندامانی هەوڵی بۆ ئەدا..
ـ پاشان لەبەر هۆکارێ خوا پەردەی خستووەتە بەینی ئەو تاعەتەکەی.
ـ دەی چۆن بێ ئەگەر هەستکا بە دووری لە خوای گەورە بە هۆی تاوانێ کردوویەتی؟!

 

ادهم شرقاوی

نمایش بیشتر

سعدی مرادی

استان کردستان - بانه مترجم و نویسنده دعوتگر و فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا