تاریخ

«ژیانه وه»(به سه رهاتی کچیکی داوین پاک)

ره نگه بۆ تۆش بێتە پێش 

کارەساتێکی زۆر ترسناک بۆ… ئافرەتێکی گەنج کە هەموو بەیانییەک پێش خۆر هەڵهاتن لەماڵ دەردەچوو بۆ ئەوەی لەگەڵ هاوەڵەکانیدا بەرەو قوتابخانەی شاریکی تر بەڕێکەون چونکە لەوێ مامۆستا بوون……..

 هەموو بەیانیەک بەقسەی خۆش و گاڵتە ئەو ڕێگەیان لەناو ئوتومبیلەکەدا دەبڕی، بەلام رۆژیک جیاواز لەروژانی تر نە ئوتومبیلەکە هات و نە هاوەڵه کانی،  بۆیە ناچار بوو ئوتومبیلێکی تایبەت بگرێت و بڕوات بۆ ئه و شارە تا وانە کانی منالەکان نە فەوتێت….

سۆما ؛بە تەنیا بەو بەیانی یە زووە لەگەڵ شۆفێری ئوتومبیلەکە ریکەوتن. ئەو لەناو ئوتومبیلەکە لەدواوە دانیشتبوو،هێمنیەک وەک هێمنی بیابانەکە سەراپای ناو ئوتومبیلەکەی داگیر کردبوو . بیرەوەری ژیانی قوناغەکانی قوتابخانە و سەردەمی ئێستای ئێشی مامۆستایەتی لەگەڵ فرمیسکە کانی لێدەدایەوە ، چاوەکانی بڕیبویە بیابانەکە و هێدی هێدی خەو زۆری بۆ هێناو خەوی لێکەوت. کابرای شۆفێریش شەیتان کەوتە پیلان دانان بۆی…..

کچێکی جوانی لاو کەوتوتە بەردەستی ، دەبێت نەهێڵێت ئاوا ئاسان لەچەنگی دەربچێت . بۆیە لەڕێگەی سەرەکی لادەدات و کەمێک دووردەکەونەوە . سۆما خێرا وەک یەکێک بە ئاگای بهێنێتەوە ڕادەچڵەکی و وتیـی: کاکە ئەوە بۆکوێ دەڕۆیت ؟! ڕێگەکەت هەڵه کردووە؟! شۆفێرەکەش بەپێکەنینەوە ووتـی : ڕێم هەڵە نەکردووە کچی باش! کەس دیارنییە و دوورین لەهەموو شوێنێک! بویه ده بی……

ئەم قسانە زۆر ترسناک بوون، سۆمای بەستەزمان لە ناو ئوتومبیلەکەدا هەر خۆی کۆدەکردەوە، فرمێسکی پەشیـمانی و فرمێسکی ترس  هۆن هۆن بە چاوەکانیدا ڕومەتیان تەڕدەکرد، زۆری هەوڵدا ڕزگاری ببێت بەڵام بـێ فایدە بوو….. بە خۆی دەوت : بەڵێ هه رچه ند من کچێکی دیندار نیم به ڵام حەزم لە داوێن پیسی نیە!! چی بکەمئـەی هاوار؟! دەگریا و تکای دەکرد……

سوما هەندێ جار هەڕەشەی دەکرد،بەڵام شۆفێرەکە تەنیا بیری له تاوانەکەی خۆی دەکردەوە چێژی وەردەگرت لەو حاڵەتە، بۆیە گاڵتەی بەقسەکانی سۆما دەهات، شەیتان دڵی داگیرکردبوو، سۆما لەبەرخۆیەوە به خۆی دەیوت : زۆرت خۆدەڕازاندەوە و بەجوانی خۆت دەتنازی…..

هەمیشە لەبیری ئەوە بووی بە جوانیەکەت کوڕان سەرسام و حەیران بکەیت ئەوەتا بۆ دواجار توش پێوه بووی…. 

لەپڕ شۆفێرەکە وەستاو ماشینەکەی کوژاندەوە خێرا دابەزی دەرگای لای سۆمای کردەوە، دەستی سومای گرت و بەراکێشان هێنایەخوارەوە…

ئەو وەک بیچوە کەروێشکێک وابوو و کەوتبووە بەردەم دڕەندەیەک… بەدەم گریان و تکاکردن کە وتە سەر زەوی بیابانەکە،سوما هێندەی هاوار کردبوو دەنگی نوسابوو،قژی شێواو و تۆزاوی بوو بوو، بەدەم گریانەوە ووتی: تکا  دەکەم ڕێم پێبدە با دوو ڕکات نوێژ بکەم، دوایی چیدە کەیی بیکە! شۆفێرەکەش بە گاڵتە پێکردنێکەوە ووتی : باشە بێکە بزانم ! بەڵام خێرا ……. 

سوما بو خۆشی نەیدەزانی بۆ ئەو داوایەی کرد، خۆ ئەو نوێژ کەر نیە! پاشان نە دەستنوێژی هەیەو نە حیجابی پۆشیوە، ئەو کچێکی سه ر روت و بی حیجابه ، چۆن ئەم نوێژە بکات …!

خۆی دەڵی تەنیا ئەوەم بەبیر دەهات کە وەک پەنایەک نوێژم بەکارهێنا، سوما نوێژی کرد بەڵام چ نوێژیک…. !!!  پڕلەترس و گریان و هەنیسک سەری لەسەر سەجدەدا بوو، ئەسرینەکانی لمی بیابانەکەی هێدی هێدی تەڕ دە کرد، وتی : خوایە گیان ڕزگارم بکە پەیمان بێت ببمە خواپەرەستێکی زۆرباش!

سۆما سەری بەرز کردەوە دانیشتبوو تەحییاتی دەخوێند…! حە زی دەکرد تەحییاتەکەی هێندەی تەمەنی درێژ بێتەوە ، لەناکاو لەناو نوێژەکەدا دێتی لە شەقامی بەرامبەری ئوتومبێلێک نزیک دەبیتەوە ،هێشتا نوێژەکەی تەواو نەکردبوو، ئاگای لەنوێژە کە ی نە ما و سەلامی نوێژەکەی نه دایەوە و بەرەو لای ئوتومبیلەکە رای کرد ، کابرای شوفێرەکە بەدوای کەوت و هەوڵیدا بیگرێت بەڵام خۆی گەیاندە لای ئوتومبییلەکەی بەرامبەریان . شوفێری ئوتومبیلەکە دارێکی پێبوو توند کێشای بەسەری کابرادا و بە سومای کوت : خێرا بڕۆ ناو ئوتومبیلەکەوە ، لەخۆشیا هەر دەیکوت ئێوە لەکوێوە هاتن؟ چۆنتان زانی..؟

به قوربانتان بم ڕزگارتان کردم، خـــوایە شوکرت…

سوما کە گەیشتەوە بەردەرگای ماڵی خویان  بەخێرایی بەرەوماڵ بەڕێکەوت ،کە چووە ژوورەوە دایکی خەریکی ئامادەکردنی چای بەیانی بوو….. بەدەم ڕاکردن و گریانەوە باوەشی بەدایکیدا کرد و دەم  بەگریانەوە بەسەرهاتەکەی بو گێرایەوە، ئەویش بەسەرسامیەوە لێی ئەروانی و باوەشی پیادەکرد و بەردەوام له خوا دەپارایەوە و زۆر شوکری خوای دەکرد.

 

وەرگێر: عبدوڵڵاعەلیپور

نمایش بیشتر

عبدالله علی پور

@نویسنده و مترجم @ آذزبایجان غربی - نقده @ شغل : دعوتگر دینی و فعال اجتماعی - مدیر کانال تلگرامی @sozimihrab

نوشته های مشابه

یک نظر

  1. سلاو ریزم هه یه بو تو ماموستای به ریز ، به راستی پرمانا و دل ته زین بو خوا پاداشتی خیرت بداته وه ژیانت پر بیت له خوشی

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا