ادبیات

عه جه ب خوشه به هاری کورده واری!

عەجەب خۆشە بەهاری کوردەواری

سەراسەر خێرو خۆشی لێ دەباری

تەعالە اللە لە مەسنوعاتی باری

چ ڕێکوپێکە ئیشو خەلقو کاری

لە شیناوەردی لاپاڵو بناران

 لە قاسپەی کەو لە مەڵبەندو کە ناران

لە نەغمەی شیرنی قومری و توتی

چریکەی بولبولی نێو مورغزاران

سەراسەر سەوزو شینە دەشتو کێوی

بەهەشتی عەدنە گەر تۆ بچیە نیوی

 بە ڵێ ما تشتهی الانفس بخوازە

 لە هەرمێ بگرە تا گێلاسو سێوی

کەکاڕەی دڵڕفێنی بزنو مەڕدێ

ئەگەر نێری دە گەڵ نێری بە شەڕ دێ

چ خۆشوخەمڕەوێنو دڵڕفێنە

ئەگەر مێگەل بە ئیشتیا بۆ لەوەڕ دێ

لە لرفەی چۆمو جۆباری دەرو دۆڵ

کە هەڵ دەگرێ لەبەر دەمیا گڵ و خۆڵ

بەیانی زو دەچێ بۆ دەشتو مەزرا

 فە لاو وەڕزێڕی ئازاو توندو پیتۆڵ

لە خوڕڕەی دڵنەوازی ئاوی کانی

لە بۆن عەتری گوڵان کاتی بەیانی

خوداوەندا چ ڕوحمێکە دەگەڵ مە

چ کوفرێکە ئەگەر پیاو پێ نەزانی

ئەگەر باران بە نمنم دێتەخوارێ

کڵۆی رەحمەت لە ئاسمانێ دەبارێ

دەخەمڵێ دیمەنی جوانی تەبیعەت

بە ڕوحمی خوا لە ناوەندی بەهارێ

هەوارو چادرو چیغی کوردەواری

چیاو دەشتو بنارو لێڕەواری

بەهەشتێکە لە دونیا بێنەزیرە

دەڵیی فیردەوسە کوێستانو هەواری

                عەبدوالڕەحمانی سوبحانی – شنو

نمایش بیشتر

عبدالرحمان سبحانی

@نویسنده و مترجم @ آذزبایجان غربی - اشنویه @ فعال دینی و دعوتگر اسلامی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا