اندیشهدعوت اسلامی

خولێکی ڕاهێنەرانەی پێغەمبەرێتی تەنها لەماوەی ١٥ڕۆژە دا

خولێکی ڕاهێنەرانەی پێغەمبەرێتی تەنها لەماوەی ١٥ڕۆژە دا

نووسەر/د. جاسم المطوع


فەرموودەیەکی پێغەمبەری خوا صل اللە علیە وسلم سەرنجی ڕاکێشام کە تێیدا پێغەمبەری خوا صل اللە علیە وسلم شێوازێکی پەروەردەکردنی تیادا بەکار هێناوە کەتایبەتە..
لە ڕێگای یاوەرێکی بەڕێزییەوە کە هیچ کارێکی نەبوو وە پێویستی بە هاوکاری دارایی هەبوو، بۆ ئەوەی بتوانێت لێهاتووی بەگەڕ بخات وە فێری کرد کە چۆن پلان بۆ داهاتوو دابنێت وە بەکار هێنانی وزەوتواناکانی لە شتێک کە سوودی پێ دەگەیەنێت ،وای لێکرد کە بەهرەو تواناکانی بدۆزێتەوە بەکاریان بهێنێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتیەکانی وکێشەکانی ژیانی، لە ماوەی ١٥ڕۆژ لە ڕاهێنان و چاودێری کردن و وە هەڵسەنگاندنی ،وەک خولێکی پەروەردەی یان وەک شوێنێک کە کار لەسەر پەروەردە بکات بە ڕێنمونی پێغەمبەردرودوسەلامی خوای لەسەربێ ،وەئەم یاوەرە بەڕێزە دەستکەوتی باشی بەدەست هێنا لە ماوەی ئەم ١٥ڕۆژەدا وە سەرکەوتو بوو لە بەرجەستە کردنی ڕێنمایەکانی پێغەمبەری خوا ، وەک ئەوە دەیبینم کەبڕوانامەی دەرچوونی وەرگرتبێ لەلایەن پێغەمبەی خوا صل اللە علیە وسلم .
وردەکاری ئەم چیرۆکەئەنەسی کوڕی مالیک خوا لیان ڕازی بێت بۆمان دەگێڕێتەوە دەفەرموێت : پیاوێک لە پشتیوانان هاتە لای پێغەمبەری خوا صل اللە علیە وسلم سواڵی لێکرد(هەژاربوو)پێغەمبەری خوا پێی فەرموو لە ماڵە کەتدا هیچ شتێک نیە؟! گوتی : با چەرمان هەیە هەنێکی وەک پۆشاک لەبەر دەکەین هەندێکی ڕادخەین ،وە گۆزەیەک کە ئاوی تێدا دە خۆینەوە ،فەرمووی :هەردووکیانم بۆ بهێنە ،گوتی :چووهەردووکی هێنا ،پێغەمبەری خوا صل اللە علیە وسلم بەدەستە کانی خۆی هەردوکیانی برد و گوتی :کێ ئەمانە دەکڕێت ؟ پیاوێک گوتی :من بە درهەمێک دەیان کڕم ،فەرموی :کێ لە درهەمێک زیاتر دەدات ؟دوو جار سێ جار دووبارەی کردەوە ، پیاوێک گوتی :من بە دوو درهەم دەیانبەم .. ئەو دوو درهەمەی دا بە پیاوە ئەنساڕیەکەو فەرمووی :بەیەکێکیان خواردن بۆ ماڵەوە بکڕە وە بە دووەم دانە تەورێک بکڕەو بۆم بێنەوە وە بۆی هێنا پاشان پێغەمبەری خوا دارێکی بە دەستەوە بوولە دەمەتەورەکەی توندکرد کردیە کلک ، وە فەرموی :بڕۆ دار ببڕەوە بیفرۆشە ، تا ١٥ڕۆژی تر نەتبینمە وە . پیاوەکە ڕۆیشت داری دەبڕی و دەیفرۆشت دوای ١٥ڕۆژ گەڕایەوە ١٠ درهەمی پێبوو ، بەهەندێکی خواردنی کڕی وە هەندێکی تری بە جلوبەرگ دا، پێغەمبەری خوا صل اللە علیە وسلم فەرمووی ئەوە باشترە لەوەی سواڵ لەخەڵک بکەی کە نیشانەیەک دەبێ لە سەر ڕوخسارت لەڕۆژی دوای دا .

جا باتێڕامان بکەین لەو خولە پەروەردەییە ی پێغەمبەری خوا ، ورد بینەوە کە ١٥ڕۆژی خایاند لێرەدا دەبینین کە پێغەمبەری خوا حەوت بەها و واتای گۆڕی لەلای ئەو صەحابە بەڕێزە ئەنصاریە خوا لێی ڕازی بێت و ڕایهێنا لەسەری ..
یەکەم/ تێگەیشتنی گۆڕی (پشبەستن و داواکردن )لەجیاتی ئەوەی پشت بەخەڵک ببەستێت، باپشت بەخۆی ببەستێ باشترە..
دووەم /تێگەیشتنی گۆڕی کە پارە مەرج نیە پارەی دانراو بێت لەوەیە تەور یا پارچە چەرمێک بێت …
تێگەیشتنی سێیەم/ بیرکردنەوەی لەبارەی ژینگەکەی گۆڕی لە شتێکی بێسوود بەلای ئەوەوە بۆ شتێکی سوودمەند کە بتوانێ بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکاری بهێنێت و گەشە بەژیانی بدات، وەک بڕینی دار و فرۆشتنی ..
چوارەم / تێگەیشتنی گۆڕی، تێڕوانینی بۆ کەلوپەلەکانی ناوماڵ هەندێ کەلوپەل لەماڵەوە هەیە هەرچەندەکۆن وبێسوودبن ، بەڵام دەتوانین بەکاریبەێنینەوە لەبواری تردا….
پێنجەم / تێگەیشتنی (پلان و بەدەستهێنان ) ئەوەی گۆڕی کە مرۆڤ بێ ئامانج بژی بەڵکو دەبێ ئامانجێکی هەبێ بۆ ئەوەی هەوڵی بەدەست هێنانی بدات بە مەرجێ لە کاتێکی دیاری کراودا تەواوی بکات ،وە پێغەمبەری خوا یارمەتی دا لەدیاری کردنی کات کە ١٥ڕۆژ بوو ، بۆگەیشتن بەو ئامانجەی کە دەبێتە هۆی گەشەسەندنی…
شەشەم / خودتوانیایی گۆڕی لەجیاتی ئەوەی تەماشای خۆی بکات وەکو کەسێکی بێ دەسەڵات ولاوازکە خاوەنی هێچ شتێک نیە ،بەڵام ئەو لێهاتووەو تواناو کارامەی مێشکو جەستە ی کەپەروەردگار بۆی بەدی هێناوە ناتوانێ سوودی لێ وەرگرێ بۆ خۆشکردنی ژیانی و خێزانی و کۆمەڵگاکەی.. حەوتەم / تێگەیشتنی لەبارەی ڕزقەوەگۆڕی ، پەروەردگار تاکە ڕۆزی دەرە و ڕزقی بەهەموو مرۆڤێک داوە کە پێی بژی ،بەڵام مرۆڤەکان حەزیان لێیە پشت بەخەڵکی تر ببەستن ، مێشکیان بەکار نەهێنن ، یان بەهرەکانی بەگەڕ ناخات ..
کەواتە پێغەمبەری خوا تەنها ئامۆژگاری نەکرد بەسەر زارەکی ،بەڵکو یەکسەر خستیە ناوپەیمانگایەکی پیشەیی و پڕۆژەیەکی هونەری و تابەتمەندی پێبەخشی ، ئەگەر ئەم تواناو بەهرەکانی بەگەڕ نەخات کەپەروەردگار پێی بەخشیوەو هەرخەزنی بکات ..

کۆریا وای کرد کەجگە لەمرۆڤ هیچی تریان نەبوو خاوەن تواناکانی دامەزراند کە بەرهەمی تەقلیدیان دروست دەکرد تاوای لێهات لە ئابوری جیهاندا سەرکەوتو ترین بوون ،خۆزگە ئێمەش سودمان لەو بەرنامە پێغەمبەرایەتیە وەردەگرت لە قوتابخانەکان تاوەکو کردەیی بن ،وە لەماڵەکانمان تاوەکو لە پەروەردەی زارەکی دووربکەوینەوە ،ئەوەتەنها یەک فەرموودەی پێغەمبەرمانە بەڵام پڕۆگرامێکی تەواوپڕاوپڕە بۆ باڵاکردنی تاک ،وە ڕزگارکردنی خێزان ،وە هەستانەوەی کۆمەڵگا ، سەرکردەیەتی کردنی گەلێک …

ارسالی از : یوسف مکاری زاده

نمایش بیشتر

ســــۆزی میــــحڕاب

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا