محمد فتحی نژاد
وەرن یاران حەبیبی من بژاردە و هێمنایەتی جانە
حەبیبی خالقی گەوەرەی بهدیعی پاکی سوبحانە
بە ڕەحم و ڕەحمەت و سۆزە لەشەودا مانگی تابانە
حەبیبی من وەرن یاران تەبیبی ڕوح و جانانە
بە قوربانی ژیانت بم کە چەشنی خۆرە پڕشەنگی
دڵدار و یاری من یاران هەڵکەوتەی ڕۆژگارانە
چ یارێکە وەها یارم پەسندی چاکەکارانە
تۆزی ڕێگای، کلی چاوە بۆ کوێران زەین و پێوانە
بەردەرگا و بارەگای یارم تیمارگەی دەردەدارانە
فیدای لێوت سەر و ماڵم وتەت دەرمانی دڵتەنگی
وەرن یاران کە یاری من ئیمامی گشت پاکانە
عەجەب یارێکە یاری من وەفای قەڵغانی مەردانە
ڕێباز شوێنی هەنگاوی بەرەو دەرباز و هەرمانە
ئەوهی دوور بێ لە یاری من، دڵخواز و دۆستی شەیتانە
فیدای بوونت وجودی من کە تۆ هۆکاری هاوسەنگی
وەرن یاران نیگاری من جەسیم و دڵبەر و جوانە
وەرن سەری شکۆی یارم کە چەند بەرز و درەوشانە
گەدایی دەرگەهی یارم، بە پیشەی شاه و سوڵتانە
وەرن یارم بۆ زامی دڵ حەکیم و ژیر و لوقمانە
بە سەرگەردانی قەلبت بم زوڵاڵ و پاک و بێ ژەنگه
وەرن یاران دڵم ئەمشەو نیازی زهبح و قوربانە
بەقوربانی یهک چڵی موی بم، دەبا بیبا ئەوهی گیانە
ئەگەر یارم قبوڵ کا بۆی دەسووتێم چەشنی پەروانە
ئەگینا دەربەدەڕ بم بۆی وەکوو عەوداڵ و دێوانە
وەرنه سەیری دڵم ئەوشۆ چ گەرمە جەزم و ئاهەنگی
بڵێن با بێن ڕەفیقانم کە ئەوشۆ بەزم و عیرفانە
لە کۆڕی عاشقان ئەمشەو دڵی من داغ و بریانە
بڵێسەی ئاتەشی هیجری بەتینه چەشنی گوڕکانە
بە وەسڵت ئاوی پێداکە نەجاتی بێ لە تەنگانە
دڵم ڕامی نیگاهێکت وەرو ڕاکێشێ پاڵەنگی
✍محهممهد فهتحی نژاد ـ چیا