ادبیاتدل نوشته

لە وەسفی خۆشەویستی خوا موحەممەدی موستەفا

خۆشەویستی خوا

 (ص)

شکۆی شانت ڕستە و پەخشان بە هێز دەکەن وەگڕ دەخەن هەستێکی پاک
قەڵەم وەک ئەسپێکی چالاک دەپێوی خەتی لاپەڕ
گەرچی منی ڕووتەڵ بوومە ڕاوگەی ڕاوی شەیتان
بی هەدادان هەڵمەت دەبەم بۆ پەنایەک وەکوو سەنگەر لە بۆ ئینسان
وەک هەژاری بێ دەرەتان وەک هەتیوی بن نساران
دەستی شەرمساری بە داوێنی ڕوحم و بەزەیی تۆ وەدەگرم و
دەگریم تا کوو بالۆرەی نزام ڕۆچکی ڕەشم بتەنێ و
هەنسکم تێکەڵ بە ئەسرین پەنگاوی بڕژێتە ژێر پێت و تۆش پەنام بدەی منیش پەیمان نەشکێنم و ڕکێفی نەفسی ڕەوەکم بە سکڵی سووری تۆبە بسوتێنم و گریمانەی دڵی گڕەزۆکم چەشنی گرکان گڕ بگرێ و هەرچی تامی تاڵی تاوانە لە هەناوم بتارێ و ترووسکەی سووکنایی لە سەر ساباتی کوێستانی دڵم سەقام بگرێ و ڕیشەی ئیمان لە دڵم بهاڵێ و چرۆ بدا و
هەڵچێ بە سەر چوار دانگی باوەڕم و چێژی چاوە ڕوانی لە چاوانم بچێنێ و هەرچی ڕووگە و ڕچە و رەوشتە ڕەها بکەم و سەرم بخەمە سەر سوژدەی ئەوین و سۆیگەی ساماڵی سۆزم سۆفی ئاسا لە سۆنگەی سەنا خوانیت بێنمە گۆڕەپانی کێ بڕ کێ و چەلاخی وشەم بە قامچی قۆچاغی نەنگووستی ئاڵ و واڵ ئۆخژن بگرێ و بە ئاونگی نێوت بخملێ و دیمانەی دیمەنی دڵ ڕفێنی دڵنیاییم لە سەرووی هەموو سنوورەکان بێ و ژوانگەی هەتاییم لە دووندی دڵۆڤانی تۆ دا ڕابرێ ئەو کاتەیە کانی هیوام لە سەر کەژی کامەڕانی دەژێتەوە هاوکات دەبمە هەوێنی هێمنی هەورەکان و ڕۆندکی گشتیان دەکەم بە کەلەستوون و لە چوار حەدی وڵاتی دڵ ئاوەڵایان دەی ڕەنگێنم و گۆیە کانم کپ دەکەم لە ولینگەی دەنگۆکی دەهۆڵی دەرەبەگ و هێندە به هەیبەت و هەڵکەوتەییت هەڵ بڵێم و هاوار بکەم تا گشت مێشک هوڕان هوشیار بنەوە و قەبارەی قۆمرغانەی قەرەباڵغی قەڕەوڵ قەڵاچۆ بێ و بەیداخی باوەڕمەندی و بەختەوەری بە بارستایی و بڵیندایی ناوت بڕازێنمەوە و شەڕانخێو لە شەوگاری شەوینی شەڕەف شۆڕە سوارێکی شوێن کەوتووی ئامانجت بم و ئاواتم ئاوێتەی ئەوینی ئایەتی ئیلاهی بکەم و ئاوێزانی ئامێزی ئاشنای اللە بم.

شەیدا مەحموودی (شنۆ)

نمایش بیشتر

شیدا محمودی

@ استان آذربایجان غربی - اشنویه @@ نویسنده ، شاعر و مترجم @ فعال مدنی و اجتماعی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا