اندیشهدعوت اسلامی

ئیخلاس بۆ بانگخۆاز

حەقیقەت و کاکڵی دین و کلیلی بانگەواز و دەعوەتی پێغەمبەران -سڵاوی خودایان لە سەر بێ – بڕیتی بوە لە ئیخلاس. (خۆ پاڵافتە کردن بۆ خودای پەروەردگار)

خودای گەورە دەفەرمۆێ : [وما أمروا إلا لیعبدوا الله مخلصین له الدین…] بینه / ۵ ( فەرمانیشیان پێنەدرابوو ، جگە لەوەی : هەر تەنیا بەندایەتی بۆ خودا بکەن ، بەندایەتیەکەشیان پاڵافتە بۆ خودا بێ )

هەروەها دەفەرموێ : [الا للە الدین الخالص] ( ئاگاداربە ئاینی پاک و پاڵفتە هەر هی خودایە )

ئیخلاسێک کە مەرجی وەرگرتنی عەمەل و کردارە ، یانی : پاک کردنەوەی کردەوەکان لە هەموو ڵێڵی و ناڕوونیەک و تەنها خودا لەبەر چاو گرتن و ساغ کردنەوەی نییەت بۆ تاقانەی بێ هاوتا (اللە)

ئیخلاس کاتێک هاوڕا بێ لەگەڵ کارێکی بچووک ، دەبێتە هۆیی گەورەیی ئەوکارە !

داشنابڕێ لە هیچ کردەوە و کارێکی گەورە ، مەگەر ئەوەی بێ قیمەتی دەکا و دایدەبەزێنێ !

ئیخلاس مەرجی قبووڵ بوونی کردەوەکانە لە کن پەروەردگاری باڵا دەست .

ئەهلی ئیخلاس خودا بەرزیان دەکاتەوە و سەریان دەخا بە هۆی ئەوەی کردار و نییەتیان پاک و خاوێنە .

بانگخۆازی ڕاستەقینە ئەو بانگخۆازەیە کە خۆی پاڵافتە دەکا لە هەموو ئومێد و تڕس و بەرژوەندییەکی دونیایی و باوەڕی وایە ئەگەر کردەوەکانی بەخاتری خودای بێ هاوتا بێ ، هەرچەندە کەمیش بن ، بەرەکەتیان تێ دەکەوێ و بەزۆر بۆی دەنوسڕێ .

ئەوەتا خودای گەورە دەفەرمۆێ :

[لا خیر فی کثیر من نجواهم الا من ٲمر بصدقه ٲو ٳصلاح بین الناس …] نساء /۱۱۴ ( زۆربەی سرتە و چپەکانیان ، خێر و بێری تێدا نییە ، سرتەی کەسێ نەبێ بە بەخشش و چاکە ، یا بە ئاشتکردنەوە و یەک خستنەوەی خەڵکی فەرمان بدا )

موخلسین کەسانێکن کە بەکردەوەو عەمەڵ دەیسەڵمێنن ڕەزامەندی خودای پەروەردگاریان مەبەستەو ئەوان لەسەرووی هەموو بەرژەوەندێکان دەڕواننە کارەکانی خۆیان .

ژیان و گوزەرانی ئەوان پێکهاتوە لە ڕاستگۆیی و لەخودا ترسان .

[اولئک الذین صدقوا و اولئک هم المتقون] ئەوان دواڕۆژ هەڵدەبژێرن بەسەر دونیای ڕواڵەتیدا بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لەدونیاش بێ بەش نابن !

پێغەمبەر (د.خ) دەفەرمۆێ :[ من کانت الاخره همه جعل الله غناه فی قلبه وجمع له شمله وٲتته الدنیا و هی راغمه ] ترمذی رقم ۲۴۶۵ / صحیح

هەر بەپێچەوانەی ئەوان ، کەسانێک هەن تووشی رووپامایی و ناخالیسی دەبن لەکاری بانگخوازی بۆی ڕێی خودا و بەو کارەشیان ، هەم خۆیان و هەم بانگەوازەکە تووشی زەرەر دەکەن ، ئەوان کەسانێکن پێستی مەڕیان پۆشیوەو دڵەکانیان لە دڵی گوڕگ دەچێ !

ئەو جۆرەکەسانە دونیا و بەرژەوەندێکانی بەسەر دواڕۆژدا هەڵدەبژێرن ، بەڵام هیچ شتێکی زیاتر بەدەست ناهێنن بێجگە لەو بڕەی(بەشەی) کە خودا بۆی دیاری کردوون !!

خۆشەویست (د.خ) دەفەرمۆێ :[ من کانت الدنیا همه جعل الله الفقر بین عینیه و فرق علیه شمله و لم یٲته من الدنیا الا ما قدر له ] ترمذی رقم ۲۴۶۵ /صحیح

– بە کورتی و بەکوردی : بانگخۆازی موخلیس ، بۆ خودا و بانگەوازەکەی دەژی و ئەگەر پێویستیش بێ بۆی دەمرێ ، بەڵام ئەو کەسانەی بۆ خودا و بانگەوازکەی ساغ نەبوونەتەوە ، بە پێچەواەوە ، دەعوەتەکە تووشی مەرگ دەکەن و دەێمرێنن و بە بانگەوازەکە ، دەژین و نانیشی لێ دەخۆن !!

چەند نیشانە و بەڵگەیەک لەسەر ئیخلاسی بانگخۆاز :

✅ بانگخۆازی ڕاستەقینە :

۱- لە کاری دەعوەت و بانگەواز دا بە سۆزو بە بەرەحمە نیسبەت بە عەبدەکانی خودا :

خودای گەورە دەفەرمۆی : [ وما ارسلناک الا رحمه للعالمین ] انبیاء/۱۰۷
(تۆشمان تەنیا بۆ ئەوە نارد ، کە مایەی پیت و رەحمەت بی بۆ جیهانیان)

هەروەها دەفەرمۆی : [ولعلک باخع نفسک علی آثارهم ان لم یٶمنوا بهذا الحدیث ٲسفا ] کهف /۶
(لەوانەیە خۆت تیابەری بە شوێنیاندا ، لەخەم و خەفەتی بڕوانەهێنان ئا بەم وتانە)

خوشەویست دەفەرمۆی : ((نمونەی من و ئوممەتەکەم وەکوو پیاوێک وایە کە لەقەراغ ئاوڕێک ڕاوەستاوە ، جا دەعباو پەپوولە و… دێن بچنە نێوی ، بەڵام من ناهێڵم و دەبمە بەربەستیان ، ئەوانیش بە سەختی و زەحمەت دەیان هەوێ بچنە ناوی )) بخاری/۳۴۲۷

۲- خۆشحاڵ بوون بە کاری هەموو کەسێک کە لەڕێگای بانگەوازدا تێدەکۆشێ و خۆی ئاشکرا دەکا :

نیشانەی ئیخلاس بۆ ئینسانی داعی ئەوەیە کە بڵاو بوونەوی حەقی پێخۆشە و بۆی فەڕق نەکا چ کەسێکە و کێ دەیکا .

کاک ئەحمەدی ڕەحمەتی دەفەرمۆی : گەر خۆشەویستێکت وەدەریا کەوێ قەڵسی کەسێک بێو وەفریای کەوێ ؟!

ئیمامی شافعیش فەرمایشت دەکا : ((پێم خۆشە خەڵکی لە عیلم و زانستم فێر بن و هیچ شتێکیشم پێ نیسبەت نەدرێ )) یانی نەڵێن : ئەوە هی شافعیە !

۳- شۆێن حەق کەوتن وخۆشەویستنی ئەهلی حەق :

بانگخۆازی ڕاستەقینەو ساغ بۆوە بۆ کاری دەعوەت ، خۆ دەپارێزێ لە تووش بوون بە فیتنەی جەماوەری خەڵک و فیتنەی سوڵتان و دەستهەڵات دار .

ئیخلاسی ئەوان وادەخۆازێ کە حەق لەلایان گەورەتر بێ لە هەموو کەس ، ئەوەش حەقیقەتی وشەی ((لاالەالااللە) یە و ئەوەشە ئەو ئیخلاسەی کە ڕزگاری و خڵاس بۆونی تێدایە !

۴- لە ڕێگای دەعوەت و بانگەواز سەبر و خۆڕاگری و چاۆپۆشینی هەیە :

خودای غەفور دەفەرمۆی : [خذ العفو وٲمر بالعرف واعرض عن الجاهلین ] اعراف /۱۹۹
(لێبوردەیی بکە بە پیشە ، فەرمانیش بە باو و نەریتی چاک بدە ، گوێ بە نەزانان مەدەو پشتیان لێهەڵکە)

ابن مسعود (ر.خ) دەڵی : رەسولی ئەکڕەم (د.خ) باسی پێغەمبەرێک لە پێغەمبەرانی خودای دەکرد کە خەڵکەکە لێیان دابوو وە خوێناوییان کردبوو ، ئەویش خۆێنەکەی لە سەروچاوی دەستڕێ و دەڵی : خودایا لە قەومەکەم خۆش بە ، بەڕاستی ئەوان نەزانن !! ))

۵- عەدڵ و دادگەری و تەقواو خۆڕاگری لە کاتی قەزاوەت کردن و حوکمدان بەسەر تاک و کۆمەڵدا :

پەروەردگاری دادگەر دەفەرمۆی : [ ٳذا قلتم فاعدلوا ] انعام/۱۵۲
(هەر کاتێکیش هاتنە قسە با دادگەر بن)

هەروەها دەفەرمۆی :[ لا یجرمنکم شنئان قوم علی ٲلا تعدلوا اعدلوا هو ٲقربوا لتقوی ] مائده/۸
(کینەی هۆزێک هەڵتان نەنێ لەسەر ئەوەی کە دادگەری ئەنجام نەدەن ، دادگەری بکەن چونکە دادگەری نزیکترە لە تەقوا و لەخوا ترسی)

جا ئەو دادگەری و عەداڵەتە بەتایبەت دەبێ لەبرامبەر ئەهلی عیلم و زانایانی گەورەی ئوممەتی ئیسلام و بانگخۆزانی بەڕێز بێ .

وەک دەڵێن :(( لحوم العلماء مسمومه )) (گۆشتی زانایان ژەهراوی و کوشەندەیە)

بۆیە بانگخۆازی لەخۆا ترس و پاڵافتە کراو دەبێ خۆی دوور بگرێ لە بەحەڵاڵ زانینی ڕژاندنی ئابڕوی خەڵکی بەبیانوی ئەنجام دانی خێر و چاکەکاری !
چونکە لەبەرکردنی لیباس و پۆشاکی دڵسۆزی (نصح)ی ڕواڵەتی ، حرام بوون و ناڕەوایی ، بردنی ئابڕو خەڵکی بێ تاوان ، ناگۆڕێ بەچاکە ، بەڵکو خودای گەورە ئاگاداری نییەتەکانە.

پێغەمبەرە بەڕێزەکەشی (د.خ) دەفەرمۆی : [انما الٲعمال بالنیات …]

ابن تیمیه (رح) دەفەمۆی : ( قسە کردن لە بارەی خەڵکی ، دەبێ بە عیلم و زانست و دادگەری بێ ، نەوەک لەرووی جەهل و نەزانین و زوڵم و دەستدرێژی ، هەر وەک کەسانی گومراو سەرلێشێواو(ئەهڵی بیدعەت) منهاج السنە/ ۴/۳۳۷

نیشانەکانی لاوازی ئیخلاس لەکاری بەنگخۆازدا :

۱- دابڕان و جودایی لە نێوان عیلم و عەمەلدا (زانست و کردار) :

لە نیشانەکانی لاوازی یان نەبوونی ئیخلاس ئەوەیە کە بانگخۆاز ، بانگەوازەکەی کوڕت هەڵێنێ لە فکر و بۆچوون و مەزهەب و حیزبێکی تایبەت ، یان دەعوەتەکەی بگۆڕێ و بیکاتە هۆی وەدەست خستنی ماڵی دونیا و ئامێری تەجارەت و بازڕگانی و غافڵ بوون لە فەرمایشتی خودای باڵادەست .
وەک دەفەرمۆی : [ قل ٳن صلاتی و نسکی و محیای و مماتی لله رب العالمین …] انعام/۱۶۲
(بڵێ : بێگومان نوێژکردن و بەندایەتی و ژیان و مەرگم ، هەر بۆ خودایە …)

جاکاتێک ئاماج و هەدەفی بانگەوازەکەی ئاوا تێکدا و گۆڕانی بەسەردا هێنا ، خۆی تووشی هەڕەشەی خودای گەورە دەکا کە دەفەرمۆی :
[ کبر مقتا عندالله ان تقولوا مالا تفعلون] صف/۳
(زۆر مایەی توڕەییە بەلای خوداوە ، کە شتێک بڵێن و ئەنجامی نەدەن)

۲- ئاشووبی توندی نەفسانی و حەزو ئارەزووی شەخسێ :

یەکێکی دی لە نیشانەکانی لاوازی یان نەبوونی ئیخلاس لەکاری بانگخۆازدا، خۆ ویستی و خودا نەویستی و تەماعی جێگا و مەقام و کورسی و کوڵلێرەیە و شوێن کەوتنی هەواو ئارەزوی دەرونی و نەفسانی !

پەروەردگاریش دەفەرمۆی : [ ولا تتبع الهوی فیضلک عن سبیل الله ] ص/۲۶

( شوێنی هەوا و نەفس مەکەوە ، تاکو لەرێی خودا لات نەدا )

ئەنەس( ر.خ) دەڵی : پیغەمبەر (د.خ) فەرمووی : (( سێ شت ئینسان بە هیلاک دەبەن : بەغیلیەک کە پەیڕەوی لێ بکرێ و هەوا و ئارەزویەک کە شۆێنی کەوی و لەخۆ بایەخ بوون. (موعجەب بوون زە خۆ)

۳- ئیختیلاف و پەرتەوازەیی :

لە نیشانە ی دووبەرەکی و پەرتەوازەیی و بڵاوبوون ، تەشەر هاویشتن و زڕاندنی ئابڕووی کەسانێکی باوەر پێکراوە ، هەروەها زۆر بوونی هاتو چۆی بانگخۆاز لە نێوان فکرە جێاوازەکان و گۆرینی ڕەنگ و ئاڵای جۆرا و جۆر ، ئەویش نەک بە مەبەستی گەیشتن بە حەق ، بەڵکو لەبەر وەشوێن کەوتنی حەزوو و ئارەزو هاوڕا لەگەڵ بوونی بوغز و ڕق و قین و دابڕان لە موسوڵمانان .

جا هەموو ئەوانە بەڵگەن لەسەر خراپ بوون و تێکچوونی نێوان ، عەبدە لەگەڵ خاوەنەکی خۆی (اللە تعالی)

۴- دەمارگیری (تعصب) بۆ لایەن و گروپ و تاقمێکی تایبەت :

عەدڵ و دادگەری پیویست دەکا کە یادی چاکە بە چاکە بکرێ و خراپەش بە خراپە ، بانگخۆاز باش ، نابێ خەتا و تاوان و هەڵەی خۆی و هاۆبیرانی لا سووک و کەم بێ و هەڵەی بەرامبەریش زەق کاتەوە .

????وەک دەڵێن :(( کایان لێ بکا بە کێو ))

یان (( عەیب و عاری خۆیان بخاتە تەلیس و هی خەڵکانی تر بێنێتە مەجلیس !!))

بەڵکوو داعی و بانگخۆازی ڕاستگۆ و لەخودا ترس دەبێ بەردەوام و هەمیشە لەگەڵ حەق بێ .

۵- خۆشەویستی دونیا و تێکەوتن لە فیتنەکانی :

نیشانەی نەبوون یان لاوازی ئیخلاس ، تێکەڵاوی دونیا و هەڵبژاردنێتی بەسەر دواڕۆژدا و نقووم بوونێتی لە ماڵ و سامانی دونیا ( دونیای لێ بێ به ئامانج و بانگەوازەکە بکا بە سەبەبی گەیشتن بە ئامانجەکەی )

????لە حەدیس دا هاتوە : ((تەماعی ئینسان بۆ سامان و کورسی و مەقام ، وەک دوو گورگی بڕسی وان بۆ سەر مێگەلە مەڕ ))

کۆتایی باسەکە :

بێگومان ئیخلاس ، رووحی عەقیدە و کاکڵی ئەخلاقە و پایەی سەرەکیشە بۆ بانگەوازی رێ پەروەردگار .

سەرکەوتن دەست ناکەوێ مەگەر بە ئیخلاس نەبێ و دامەزران نایەتە دی مەگەر بە ڕاستگۆیی .

هەر کارێکیش رەزامەندی خودای تێدا نەبێ ، فەشەلی بەدۆا دا دێ .

???? سەرچاوە : معالم فی اصول الدعوه / الدکتور محمد یسری

✍️زیاد و کەم کردن و وەرگێڕان : یونس سولەیمان زادە

از طريق
یونس سلیمان زاده
منبع
sozimihrab
نمایش بیشتر

یونس سلیمان زاده

استان آذربایجان غربی- بوکان نویسنده و مترجم فعال و دعوتگر دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا