دعوت اسلامیعقاید

حەق و مافی پیغەمبەر (د.خ) لەسەر ئوممەتەکەی

ێغەمبەری خۆشەویست(صلی الله علیه و سلم) لەسەر ئێمەی ئوممەتی، حەق و مافی زۆری هەن کە بەستراونەتەوە بە ئیمان هێنان بەو بەڕێزە و بەگەورەزانین و یارمەتی دانی و شوێنکەوتن و پەیڕەوی کردنی، باشترین کەسانێکیش کە شوێنی کەوتوون و بڕوایان پێی هێناوه‌، بێگومان سەحابە و یارانی باوەفای پێغەمبەر(د.خ) بوون.

عروه کوڕی مه‌سعود سه‌قه‌فی –ئەو کاتەی ئەو قسەیە دەکا بێ باوەڕ بوو د– دەڵێ: «ئەی گەلەکەم سوێند بە خودا ئەمن چومەتە لای دەرباری پادشاهان و دەرباری قەیسەری ڕۆم و چومەتە دەرباری کیسرای ئێران و لای دەرباری نەجاشی (پادشاکانی حەبەشی)، بەڵام نەمدیوە پادشایەک ڕێزدارتر بێ لەکن یاران و دەورووبەری، ئەو ئەندازەیە کە موحەممەد له‌لای یارانی ڕێزدار و ماقووڵە» [اخرجە البخاری]

لە گەورەترین مافەکانی پێغەمبەر(د.خ) لەسەر ئوممەتەکەی:

۱- ئیمان بە پێغەمبەرایەتی خۆشەویست(صلی الله علیه و سلم):

خودای گەورە دەفەرموێت:
«…فَآمِنُواْ بِاللّهِ وَرَسُولِهِ النَّبِیِّ الأُمِّیِّ الَّذِی یُؤْمِنُ بِاللّهِ وَکَلِمَاتِهِ وَاتَّبِعُوهُ لَعَلَّکُمْ تَهْتَدُونَ» [اعراف/۱۵۸]

باوەڕی پتەو بهێنن بەو خودایە و پێغەمبەرەکەی کە هەواڵدەرێکی نەخۆیندەوارە (تا هیچ کەس نەڵێ پیاوێکی خوێندەوارە و خۆی قوڕئانی داناوە) ئەو پێغەمبەرەی خۆی باوەڕ دەهێنێ بە خودا و فەرمانەکانی، دە ئێوەش شوێنی بکەون، بۆ ئەوەی هیدایەت و ڕێنمویی وەرگرن.

جا بێگومان ئیمان و باوەڕی ئینسان دانامەزرێ و درووست نابێ، هەتا ئیمان بە پێغەمبەرایەتی موحەممەد نەهێنێ و شایەتی لەسەر نه‌بووەت و ڕیسالەتی نەدا.

۲- ئیمان بەوەی کە پێغەمبەر(د.خ) کۆتایی هێنەری پێغەمبەرانە:

خودای تاقانەش دەفەرموێت:

«مَّا کَانَ مُحَمَّدٌ أَبَا أَحَدٍ مِّن رِّجَالِکُمْ وَلَکِن رَّسُولَ اللَّهِ وَخَاتَمَ النَّبِیِّینَ وَکَانَ اللَّهُ بِکُلِّ شَیْءٍ عَلِیماً» [الاحزاب/۴۰]

موحه‌ممه‌د وەنەبێ باوکی هیچ کەس لە پیاوانتان بێ، بەڵکو پێغەمبەری خودا و دواهێنەری پێغەمبەرانە، هەمیشە و بەردەوامیش خودا بە هەموو شتێک زانایە.

پێغەمبەریش(د.خ) دەفەرموێت:

«… وَإِنَّهُ سَیَکُونُ فِی أُمَّتِی ثَلَاثُونَ کَذَّابُونَ، کُلُّهُمْ یَزْعُمُ أَنَّهُ نَبِیٌّ، وَأَنَا خَاتَمُ النَّبِیِّینَ لَا نَبِیَّ بَعْدِی» [سنن أبی داود (۴۲۵۲) سنن ابن ماجه (۳۹۵۲) مسند أحمد (۲۲۴۵۲ )] صححه الٲلبانی

لە ئوممەتی منیشدا سی درۆزن دەبێ، هەموویان وا گومان دەبەن کە پێغەمبەرن، له‌کاتێکدا من کۆتایی پێغەمبەرانم و پێغەمبەر نایە دوای من.

لە فەرموودەی دیکەدا هاتووە دەفەرموێت: «لە ئوممەتدا دەججال و درۆزن هەن، بیست و حەوت کەسن، چواریان ئافرەتن، له‌کاتێکدا من کۆتایی پێغەمبەرانم و پێغەمبەر نییە لە پاشی من» [رواە احمد و طبرانی و البزار و رجال البزار رجال الصحیح]

موسوڵمانان یەکدەنگن لەسەر ئەوەی ئەگەر کەسێک ئیدیعای پێغەمبەرایەتی بکا دوای محمد(د.خ)، ئەوە کافر و بێ باوەڕ و درۆزنە، داوای تۆبە و گەڕانەوەی –لە لایه‌ن گەورە و ئیمامی موسوڵمانان– لێ دەکرێ، جا ئەگەر گه‌ڕایه‌وە و تۆبەی کرد باشە، دەنا بە بێ باوەڕی دەکوژرێ.

۳- ئیمان بەوەی پێغەمبەر(د.خ) بێ گوناح و پاکه‌ لە تاوان، ئەو بڕگەیەش دابەش دەبێ بە چەند بەش:

️ئیمان بەوەی پێغەمبەر(د.خ) پارێزراوە لە هەموو هەڵە و پەڵە و لادان و لاڕێییەک، لە ئیدیعای پێغەمبەرایەتییه‌کەیدا.

خودای باڵادەست دەفەرموێت:

«وَلَوْ تَقَوَّلَ عَلَیْنَا بَعْضَ الْأَقَاوِیلِ ‏٭ لَأَخَذْنَا مِنْهُ بِالْیَمِینِ ‏٭ ثُمَّ لَقَطَعْنَا مِنْهُ الْوَتِینَ ‏٭ فَمَا مِنکُم مِّنْ أَحَدٍ عَنْهُ حَاجِزِینَ»

خۆ ئەگەر موحەممەد(سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) هەندێک قسە و گوفتاری بە دەم ئێمەوە هەڵبەستایە ٭ ئەوە بە هێز و دەسەڵاتی خۆمان دەمانگرت ٭ لە پاشان ڕەگی دڵمان ده‌پچڕاند و ده‌مانمرانت ٭ کەسیش نییە لە ئێوە بەرگری بکا له‌ ئێمه‌.

ئیمان بەوەی پێغەمبەر(د.خ) پارێزراوە لە ڕاگەیاندنی دینی خودا و ڕیسالەتەکەی.

خودای بێ هاوتا دەفەرموێت:
«وَمَا یَنطِقُ عَنِ الْهَوَى ‏٭ إِنْ هُوَ إِلَّا وَحْیٌ یُوحَى» [النجم۳،۴]

قسە و گوفتاریشی لە ڕووی ئارەزووبازی و هەوا و هەوەسەوە نییە ٭ ئەوەی کە ڕاشی دەگەیێنێت، تەنها نیگا و وەحی خوداییە.

باوەڕ بەوەی پێغەمبەر(د.خ) پاک و پارێزراوە لە کوفر و هابەش بڕیاردان و تووشبوون بە قسەی پڕ و پووچ و گوناح و تاوان، پێش پیغەمبەرایەتی و دوای هەڵبژاردنیشی بۆ پێغەمبەرایەتی.

حەق تەعالا دەفەرموێت:
«مَا ضَلَّ صَاحِبُکُمْ وَمَا غَوَى» [النجم/۲]

هاوەڵ و هاوڕێی ئێوە موحه‌ممه‌د(سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) گومڕا و سەرلێشێواو نەبووە و لە ڕێگای ڕاست و ڕەوان نەترازاوە. ‏

۴- ئیمان و باوەڕ بەوەی کە شەریعەت و بەرنامەی موحەممەد(د.خ) هەڵوەشێنەرەوەی هەموو ئایین و شەریعەتەکانی پێش خۆیەتی.

خودای گەورە دفەرموێت:
«وَمَن یَبْتَغِ غَیْرَ الإِسْلاَمِ دِیناً فَلَن یُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِی الآخِرَهِ مِنَ الْخَاسِرِینَ» [آل عمران/۸۵]

جا ئەوەی بێجگە لە دینی ئیسلام، پەیڕەوی هەر ئایینێکی تر بکا، لێی وەرناگیرێ و لە قیامەتیشدا لە خەسارەتمند و زەرەرمەندانە.

بۆیه هەرکەس ئەوڕۆ گومانی وابێ دینێکی ڕاوەستاو و مەقبووڵ و وەرگیراو لەکن خودای گەورە هەیە جگە لە ئیسلام، –لە ئایینی جوولەکە و گاور و غەیری ئەوانیش– ئەوە کافر و بێ باوەڕە و دەبێ حاکمی ئیسلامی داوای تۆبە و گەڕانەوەی لێ بکات، ئەگەر لەو باوەڕی گەڕایەوە ئەوە باشە، دەنا وەک هەڵگەڕاوەیەک لە دین دەکوژرێ، چونکە –ئەو کەسە– قوڕئانی وەدرۆ خستۆتەوە. [دەربارەی حوکمی هەڵگەڕاوە (مرتد) لە دین، مشت و مڕ و ڕای جیا هەیە لە نێو زانایاندا، بە تایبەت زانایانی سەر دەم] وەرگێڕ.

۵- باوەڕ بەوەی پێغەمبەر(د.خ) کاری پێغەمبەرایەتی و دەعوەت و بانگەوازی بە تەواوی و بە بێ کەم و کەسه‌ری ئەنجام داوە و ڕایگەیاندووه‌.

لەو بارەیەوە خۆشەویست(سه‌لامی خودای لەسەر بێ) دەفەرموێت:

«…وَأَنْتُمْ تُسْأَلُونَ عَنِّی، فَمَا أَنْتُمْ قَائِلُونَ؟ ” قَالُوا: نَشْهَدُ أَنَّکَ قَدْ بَلَّغْتَ وَأَدَّیْتَ، وَنَصَحْتَ، فَقَالَ بِإِصْبَعِهِ السَّبَّابَهِ یَرْفَعُهَا إِلَى السَّمَاءِ، وَیَنْکُتُهَا إِلَى النَّاسِ: ”اللَّهُمَّ اشْهَدِ، اللَّهُمَّ اشْهَدْ“. ثَلَاثَ مَرَّاتٍ…» [صحیح البخاری (۱۵۶۸ ,۱۵۷۰ , ۱۶۵۱ ,۱۷۸۵ ,۲۵۰۵ ,۷۲۳۰ ,۷۳۶۷) صحیح مسلم (۱۲۱۳, ۱۲۱۶) سنن أبی داود (۱۷۸۵ ,۱۷۸۷, ۱۷۸۸, ۱۷۸۹, ۱۸۱۲, ۱۹۰۵, ۱۹۴۴ )]

فەرمووی: لەڕۆژی دوایی لەبارەی منەوە لە ئێوە دەپرسن، چ جوابێک دەدەنەوە؟
یارانی هەموویان گوتیان: دەڵێین کە تۆ ڕاتگەیاند و ئەدای –ئەمانەت و کاری دەعوەت و تەبلیغت– کرد و نەسیحەت و خێرخوازیت بۆ ئێمە ئەنجام دا پێغەمبەریش کە قامکی بەرەو ئاسمان هەڵدێنا و ئیشاڕەتی بۆ لای خەڵکەکە دەکرد، فەرمووی: خوداوەندا شاهید بە، خوداوەندا ئاگادار بە و ئەو کارەی سێ جار ئەنجام دا.

۶- باوەڕ بەوەی کە شەریعەتی پێغەمبەر(د.خ) بۆ تەواوی جنۆکە و ئینسانەکانە.

خودای حەکیم دەفەرموێت:
«قُلْ یَا أَیُّهَا النَّاسُ إِنِّی رَسُولُ اللّهِ إِلَیْکُمْ جَمِیعاً…» [الاعراف/۱۵۸]

ئەی موحەممەد(د.خ) بڵێ: ئەی خەڵکینە بە ڕاستی من پێغەمبەر و فرستادەی خودام بۆ ئێوە بە گشتی…

هەروەها

خودای گەورە دەفەرموێت:

«وَإِذْ صَرَفْنَا إِلَیْکَ نَفَراً مِّنَ الْجِنِّ یَسْتَمِعُونَ الْقُرْآنَ فَلَمَّا حَضَرُوهُ قَالُوا أَنصِتُوا فَلَمَّا قُضِیَ وَلَّوْا إِلَى قَوْمِهِم مُّنذِرِینَ» [احقاف/۲۹] یادی ئەوەش بکە کاتێک دەستەیەک پەریمان لادایە لای تۆ تا گوێ لە قوڕئان بگرن، ئەوسا که ئامادە بوون بە یەکتریان دەگوت: گوێ بگرن و بێ دەنگ بن، کاتێک قوڕئان خوێندنەوەکە تەواو بوو، پەرییه‌کان گەڕانەوە بۆ ناو هۆز و قەومەکەیان و دەستیان کرد بە ئاگادارکردنەوە و بانگکردنیان بۆ پەیڕەوی کردنی ئەم ئاینە نوێیە.

لە موسنەدی ئیمامی ئەحمەدیش بە سەنەدێکی جوان (حسن) لە جابری کوڕی عه‌بدوڵڵا، ئەویش لە پێغەمبەرەوە(د.خ) گێڕاوێتەوە دەفەرموێت:

«بێگومان هیچ شتێک نییە لە نێوان حەرز و ئاسمان، مەگەر ئەوەی دەزانێ من پێغەمبەر و نێردراوی خودام، جگە لە (عاصی) له ڕێگا دەرچووانی ناو جنۆکە و ئینسانەکان نەبێ.» [مسند احمد]

هەروەها دەفەرموێت:

«وَکَانَ النَّبِیُّ یُبْعَثُ إِلَى قَوْمِهِ خَاصَّهً، وَبُعِثْتُ إِلَى النَّاسِ عَامَّهً.» [صحیح البخاری (۴۳۸, ۳۱۲۲) صحیح مسلم (۵۲۱) سنن النسائی (۴۳۲, ۷۳۶) سنن الدارمی (۱۴۲۹) مسند أحمد (۱۴۲۶۴)]

هەر پێغەمبەرێک بۆ لای قەومێکی تایبەت هاتووە و منیش بۆ لای هەموو خەڵکی ڕەوانە کراوم.

نووسینی: محمد صالح المنجد
وەرگێڕان و زیادکردنی: یونس سلیمان زادە

دڕێژەی هەیە …

از طريق
یونس سلیمان زاده
منبع
sozimihrab
نمایش بیشتر

یونس سلیمان زاده

استان آذربایجان غربی- بوکان نویسنده و مترجم فعال و دعوتگر دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا