عباداتفقه

ڕۆژی عەرەفە و ڕووداوەکانی دە ڕۆژەی ذوالحجه

ڕۆژی عەرەفە

فـــەزڵ وگــەورەیی ڕۆژی عەرەفە

عەرەفات گردێکە لە نزیک شاری مەککە، بە دەوریدا شاخی سەختی رووتەڵە و پڕ بەردو خۆڵە ..
ناوی ئەم جێگایە لەوە سەرچاوەی گرتوە لە دوای جیابوونەی باوکە ئادەم و دایکە حەوا لەیەکتر لەم جێگایەدا یەکتریان بینیوەتەوە کە ناوی عەرفاتە، ناوەکەی لە تعاروفەوە سەرچاوەی گروە واتا: بەیەک گەیشتن و ناسینەوە.. هەورەها لەم جێگایەدا هەموو حاجیان دەبێت کۆببنەوە هەستێکی ناسینو یەکتر خۆشویستن لە ناو گەلانی جیهاندا دەبینرێت و دروست دەبێت، لەمەپەڕ بۆ ئەوپەڕی دوونیا لەو جێگایەدا هەموو ئەو خەڵکە تعاروف دەکەنو پارانەوە نیازەکانی خۆیان بە خوای پەروەردگاریان دەڵێن.. تا ئێوارە کە خۆر دەنیشێت هەموو خەڵکی لە وێدا دەمێنەوە دوایی بەرەوە موزدەلیفە دەکەونە ڕێ، ئەو ئێوارە ئیتر ئەوەی چووتە حەج دەبێتە حاجی.
ڕۆژی عەرەفە کە دەکاتە ڕۆژی (٩)ى ذی الحجه رۆژێکی گەورەیە و چەندین فەزڵ و تایبەتمەندی لەخۆ دەگرێت، وە چەندین فەرموودەی لە بارەوە هاتووە لەوانە :

١- خوای گەورە بەندەکانی ئازا دەکات لە دۆزەخ لە ڕۆژی عەرەفەدا:

پێغه‌مبه‌رى خوا-صلی الله علیه وسلم- فه‌رمویه‌تی: (ما من یوم أکثر من أن یعتق الله فیه عبدا من النار من یوم عرفه). رواه مسلم.
واته: هیچ ڕۆژێک نیه‌ ئه‌وه‌نده‌ی ڕۆژی عه‌ره‌فه‌ خوای گه‌وره‌ به‌نده‌ی تیادا ئازاد بکات له‌ ئاگری دۆزه‌خ.

٢- فەزڵ و گەورەیی بەڕۆژوو بوونی رۆژی عەرەفە :

پێغه‌مبه‌رى خوا – صلى الله علیه وسلم- فه‌رمویه‌تی: ( صِیَامُ یَوْمِ عَرَفَهَ: أَحْتَسِبُ عَلَى اللَّهِ أَنْ یُکَفِّرَ السَّنَهَ الَّتِی قَبْلَهُ وَالسَّنَهَ الَّتِی بَعْدَهُ).رواه مسلم.
واته‌ : ڕۆژی عه‌ره‌فه‌ ئومێدم وایه‌ به‌خوا که‌ببێت به‌که‌فاره‌تی( تاوانى) ساڵی ڕابردوو ساڵی داهاتووش.

پێغەمبەری ئازیزمان ـ صلی الله علیه و سلم ـ فەرموویەتی ( عن ٲبی قتاده ـ رضی الله عنه ـ قال سُئِلَ رسول الله ـ صلی الله علیه و سلم ـ عن صوم عرفه فقال یُکَفِرُ السنه الماضیه و الباقیه ) رواه مسلم۱۱۶۲

٣- خێر ترین دوعا دوعای ڕۆژی عەرەفەیە :

پێغه‌مبه‌رى خوا – صلى الله علیه وسلم- فه‌رمویه‌تی: (خیر الدعاء دعاء یوم عرفه ).
واته: خێرترین دوعا دوعای رۆژی عەرەفەیە
«لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِیْکَ لَهُ، لَهُ الْمُلْکُ وَلَهُ الْحَمْدُ، وَهُوَ عَلَی کُلِّ شَیْءٍ قَدِیْرٌ».

 ۴- عەرەفە جەژنی موسڵمانانە :
پێغه‌مبه‌رى خوا – صلى الله علیه وسلم- فه‌رمویه‌تی: (یوم عرفه ویوم النحر وأیام منى عیدنا أهل الإسلام ) رواه أبو داود وصححه الألبانی.
واته: رۆژی عەرەفە و رۆژی قوربان و رۆژانی منى ( کە دەکاتە رۆژانی ۱۱ و ۱۲ و ۱۳ ى ذى الججه) جەژنی ئێمەی موسڵمانن.
وەهەروەها ڕۆژی عەرەفە گەورەترین ڕۆژی ساڵە چونکە پێغەمبەری ئازیزمان فەرموویەتی : ( ما مِن یوم ٲکثر من ٲَن یَعتقَ اللهُ فیه عبداً مِن النّار مِن یوم عرفه ) رواه مسلم ۱۳۳۸ ، واتە : هیچ ڕۆژێک نیە خوای پەروەردگار بە ئەندازەی ڕۆژی عەرەفە بەندەکانی لە ئاگری دۆزەخ ڕزگار بکات ، زۆر پێویستە بە دەم ئەم لوتفی خوایەوە بین هاودەم لەگەڵ حاجیەکانماندا لە عیبادەت و بەندایەتی خوادا بین تەوبە بکەین و پەشیمان ببینەوە لە هەڵەکانمان ( لِکُلِ داءِ دواء و دواءِ الذنوب الٳستغفار  واتە: هەموو نەخۆشیەک دەرمانی هەیە دەرمانی گوناە و تاوانیش تەوبەکردنە

خوای گەورە سوێندی خواردووە بە شەوانی ئەم دە ڕۆژەی سەرەتای مانگی ذوالحجه

والفجر ٭ وَلیال عَشر ٭ والشَّفعِ و الوَتر ٭ والیلِ ٳذا یَسر ٭ هَل فی ذلکَ قَسَمُ لِذی حِجر ٭

واتە: سوێند به‌ به‌ره‌به‌یان، سوێندم به‌و شه‌وانه‌ی که‌ ده‌ شه‌ون (هه‌ندێک ده‌ڵێن ده‌ شه‌وی کۆتایی ڕه‌مه‌زانه‌، هه‌ندێکیش ده‌ڵێن ده‌ شه‌وی سه‌ره‌تای مانگی ذی الحجه‌یه‌ که‌ کاتی ئه‌نجامدانی حه‌جه‌، هه‌ردوو بۆنه‌که‌ش پیرۆزن).
سوێند به‌ ئه‌و شتانه‌ که‌ جووتن، هه‌روه‌ها سوێند به‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که‌ تاکن (یاخود سوێند به‌ شه‌وه‌ جووت و شه‌وه‌ تاکه‌کان)
به‌ هه‌موو شه‌وێک کاتێک تێده‌په‌ڕێت (له‌ سه‌ره‌نجامی سوڕانه‌وه‌ی زه‌وی به‌ده‌وری خۆیدا)
ئایا له‌و شتانه‌دا سوێندی شایسته‌ نییه‌ بۆ که‌سێک خاوه‌نی عه‌قڵ و بیروهۆش بێت؟!

 ئایەتەکان دوو مانا وەرئەگرن مانایەکی ئاشکرا و مانایەکی قوڵ و گران خاوەن عەقڵ و زاناکان دەرکیان پێ ئەکەن چونکە لە کۆتایی ئایەتەکاندا خوا ئەفەرموێ ئایا ئەمانەی کە سوێندیان پێ خورا شایستەی سوێند پێخواردن نین لای عاقڵ و تێگەیشتووان
مانای قوڵی ئەم ئایەتانە ئەمەیە کە خاوەن عەقڵەکان بیریان لێ بکەنەوە ، خوای گەورە دەسەڵاتی خۆی پیشان ئەدات بەوەی کە بەرەبەیانی دروست کردووە دونیای تاریکی پێ ڕووناک ئەکاتەوە ئەویش بریتی یە لە سوڕانەوەی مانگ بە دەوری زەویدا ساڵی دوانزە جار کە دوانزە مانگەکەی لێ دروست ئەبێ کە ناو دەبرێت بە ساڵی قەمەری ، بەم شێوەیە دە ڕۆژ لە زیاد و کەمی مانگەکان دروست ئەبێ ، لەبەرئەوەیە مانگی ڕەمەزان هەموو ساڵێک دە ڕۆژ پێش ئەکەوێت هەتا مانگەکان بە تێکڕا بکەونە ناو چوار وەرزەکەوە ، ئەو دە ڕۆژە ئەوەیە کە خوای گەورە قەراری داوە لە ساڵە قەمەریەکاندا .

[ الشَّفع ] واتە سوڕانەوەی مانگ بە دەوری زەویدا ، ئەم دووانە ئەبن بە جووت بەیەکەوە ساڵی قەمەڕی و دە ڕۆژە زیادەکە دروست ئەکەن.
دوووبارە زەویش بە دەوری خۆردا ئەسوڕێتەوە ساڵی شەمسی دروست ئەبێ ، ساڵی شەمسی نەگۆڕە کاتێ خوای گەورە لەم ئایەتەدا ئەفەرموێ: ( وَ لَبِثوا فی کَهفهِم ثلاثَ مائهِ سِنینَ وازدادُ تِسعاً ) واتە گەنجەکانی ناو ئەشکەوتەکە ۳۰۹ ساڵ مانەوە خوای گەورە بە ساڵی قەمەری کاتەکە بۆ ئێمە باس ئەکات ئەگەر بە ساڵی شەمسی بیفەرموایە ئەیفەرموو ۳۰۰ ساڵ ، [ والوتر ] واتە خۆر کە جێگیرە و بە دەوری هیچدا ناسوڕێتەوە زەویش بە دەوری خۆیدا ئەسوڕێتەوە و شەو و ڕۆژ دروست ئەبێ ، [ والیل ٳذا یَسر ] سوێند ئەخواتەوە بە شەو کاتێ تێ ئەپەڕێ ئەمە دەسەڵاتی خوایە ئاقڵان و زانایان دەرکی پێ ئەکەن ، لەم چەند ئایەتەدا چ دەسەڵاتێک لەم کەونەدا دەردەکەوێت ئەویش بۆ بەرژەوەندی ئادەمیزاد( ٳنّا خَلَقناە کُلَّ شیء بِقَدَر ) القمر ۴۹

ڕووداوەکانی  دە ڕۆژەی ذوالحجه

 خوای گەورە لە ساڵی نۆهەمی کۆچیدا فـەریزی حەججی فەرزیکردووە لەسەر موسڵمانان ( و لِلّه علی النّاسِ حجُ البَیت مَن استطاع ٳلیهِ سبیلاً )
واتە: خوای گەورە واجبێکی لەسەر ئادەمیزادەکان هەیە کە بەجێهێنانی حەجە لە تەمەندا یەکجار
پێغەمبەر چوار عومرەی کردووە لەگەڵ یەک حەجدا
ـ عومرەی یەکەمی لە مانگی ذوالقعده بوو لە ساڵی ۶ ی کۆچی ، ساڵی ڕێکەوتنی الحدیبیە بوو بت پەرستان نەیانهێشت پێغەمبەر عومرە بکات ڕێککەوتنەکە لەسەر ئەوە بوو.
ـ ساڵی ۷ ی کۆچی لە هەمان مانگدا پێغەمبەر گەڕایەوە بۆ مەککە بۆ عومرەکردن عومرەی کرد ، بە العمره القضاء ناو ئەبرێ لە بری ساڵی پێشوو بوو .
ـ ساڵی ۸ ی کۆچی لە هەمان مانگدا ساڵی فەتحی شاری مەککە بوو .
ـ ساڵی ۱۰ ی کۆچی کە تەشریفی برد بۆ ئەنجامدانی حەجی واجب.

ڕووداوی یەکەم
ساڵی نۆی کۆچی حەج واجب بوو ئەبوبکری ڕاستگۆ بە فەرمانی خوا بووە سەرقافڵەی موسڵمانان بۆ بەجێهێنانی حەج ، پێغەمبەر حەزرەتی علی ڕەوانەکرد بۆ مەککە بەڵام بە کارێکی تایبەتی ئەویش ئەبوو ئایەتەکانی سەرەتای سورەتی التوبه لە ڕۆژی جەژندا بخوێنێتەوە بەسەر حاجیاندا باوەڕدار و بێ باوەڕ .
پەیمانێک لە نێوان کافران و موسڵماناندا هەبوو ئەویش ئەبوو باوەڕدار و بێ باوەڕ هەموو ساڵێک لە مەوسیمی حەج هەر کەس بە فکرەی خۆی حەج بکات بەڵام موشریکەکان بە ڕووتی حەجیان ئەکرد ئەمەش بێ ڕێزی بوو بۆ کەعبەی پیرۆز لەبەرئەوەی ماوەی پەیمانیش تەواو بوو بوو ، حەزرەتی علی ڕایگەیاند کە پەیمان هەڵوەشایەوە و نابێ کەس بە ڕووتی تەوافی ماڵی خوا بکات ، ئایینی ئیسلام هەر ئەوەندە مۆڵەتی بت پەرستانی دا حەج بۆ بتەکان بکەن تێکەڵ لەگەڵ موسڵماناندا پێغەمبەر ئەیەوێ حەج بکا شیاو نیە لەگەڵ کۆمەڵێکی موشریک بەشداری حەج بکات ، ئەم ڕووداوە پێی ئەوترێت [ براءه من المُشریکین ] تەماشای سەرەتای سورەتی التوبه بکەن .

ڕووداوی دووەم
ساڵی دەیەمی کۆچی ڕاگەیەنرا بەناو موسڵمانەکاندا کە پێغەمبەر بەنیازە حەج بکات ، زیاتر لە ۱۲۰ هەزار کەس خۆیان ئامادە کرد بۆ حەج ، پێغەمبەر بە تەواوی لەسەر فەرمانی خوا بە کردەوە حەجی فێری موسڵمانان کرد ، ڕۆژی عەرەفە ڕۆژی جومعە بوو لە دوای عەسری ئەو ڕۆژە خوای گەورە ڕەزامەندی خۆی دەربڕی کە ئایینی ئیسلام ئایینی موسڵمانان بێت و هیچ ئایینێکی تر پەیدا نابێت هەتا کۆتایی دونیا .
( الیَومَ ٲکمَلتُ لَکُم دینَکُم و ٲتمَمتُ علیکُم نِعمتی وَ رَضیتُ لَکُم الٳسلامَ دیناً )
وەهەروەها ئەفەرموێ ( ٳنَّ الدّینَ عند اللهِ الٳسلام )

ڕووداوی سێهەم
 زیندوو کردنەوەی سوننەتی حەزرەتی ٳبراهیم بوو کە فیداکاریەکی بێ وێنەی ڕووی زەوی بوو ئەویش بە ئامادەبوونی سەربڕینی کۆرپەکەی لە پێناوی فەرمانی خوادا بەڵام خوا نیەتە پاکەکەی ئیبراهیمی گۆڕی بە پڕۆژەی قوربانی هەتاهەتایە ئەبێ ڕەمزی ئەو فیداکاریە لێ بدرێتەوە ، ئەوە بوو پێغەمبەری ئازیز لە مینادا ۶۳ سەر حەیوانی کردە قوربانی بۆیە قوربانی کردن بوویە ڕەمزی بەندایەتیەک لە ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا .

تۆژینەوە و ئامادەکردن: موحەممەد مەحمودی

نمایش بیشتر

محمد محمودی

نویسنده و مترجم آذربایجان غربی- سردشت فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا