شعرکوردی

یادێ لە یاران

یادێ لە یاران

‍ احمد عباسی

دوای ئەوەی لە لایەن یەکێک لە بەناو ڕێبەرانی “تەریقەتی قادری” هێرشێکی ناجوامێرانە کرایە سەر یارە بەڕێز و گیان‌فیداکانی پێغەمبەری دڵ و ڕۆح ـ دخ ـ، هەست و سۆزی دەروونی خۆم بەرانبەر بەو کەڵە پیاوانەی مێژوی مرۆڤایەتی بەمشێوە ئاوێتەی پارچە هۆنراوەیێکی پێشووتری خۆم بە ناوی: “یادێ لە یاران” کرد:

یادێ لە یاران

ئەی ئازیـزانی دڵ پـڕ لـە ئــەویــن
بۆ خوا و ڕێبازی ڕەسوولی ئەمین

یـاخـوا بــەهـار و گـوڵزاری ژینتان
ڕازاوە و ڕوونــاک ناخ و دەرونتان

سۆز و سڵاوی خواوەندی ئەکـبـەر
بۆ گیانی پاکی پێشەوای سـەروەر

هەم بـۆ یارانی گیان‌فیدا و دڵسۆز
کە بۆ دینی خوا بوون بە نەکەرۆز

وەکو سەفین و هەڵگورد و دووزین
لە ڕووی نەیاران هەرگیز نەبەزیـــن

نموونەی بەرزی ئەخــلاقی تـەرزن
بۆیە ڕێبەر و گـەورە و سـەربەرزن

نـوێنـەری دیـنـی خـودای بونەوەر
شەیدای خزمەت و دژی داگیرکەر

گـزنـگـی خـۆری ڕێـبـازی ڕوونــاک
بردیانە ناخی کۆمەڵگە و هەم تاک

پاشان، لەسەرمان پێویستە و ئـەرکە
بڕوێ لە ناخمان ئەو فەهــم و دەرکە

کە بە بێ ڕێز و حورمەت بۆ یاران
ناتوانین ببڕین شاڕێگـــــەی ژیــان

یــــــارانـــــێ کەوا ڕۆژێ لە ڕۆژان
لە دەوری شەمعی بیلبیلەی چاوان

پــــەپــــوولە ئاسا ئەســـووڕانەوە
لە شــــەوەزەنـــگـا ئەدرەوشانەوە

گەر تێکۆشـــانی ئـــەوان نەبـــووایە
لە دوای ئیرادە و ویستی ئەو خوایە

تیشک و ڕووناکی دوا پەیڤی یەزدان
جگە لە نــیـــوە دورگــەی عەرەبـــان

جـــەهل و تاریـکی هیچ مەڵبەندێ‌تر
نـــــەیـــدێـــنـــا لە بن ئــــاوا کوتوپڕ

بەڵام بێگومان شـەمـشەمـە کوێرە
نـامـۆ بە نوور و بـە تـاریـک فـێـرە

ئەو گێــلە پــیـــاوە چەندە داماوە
کەوا ڕیـشــەی خۆی لە بن هێناوە

چونکە مڕۆڤی بێ ئەسڵ و فەسڵ
پەڕەوازەیە و ناگاتە مــــەنـــــــزڵ

هەر کەس بێ وەفا و ئاوا نامەردە
دۆڕاوی ژیــن و هـەنـاسـە سـەردە

خوایە بەو سۆز و بەزەییە عامـــەت
کە پێت بەخشیوین ژین و کەڕامەت

ژیان لە ســایـــەی ڕێبازی یـــاران
جێی شانازی بێ تا ڕۆژی پەسڵان

لە وێیش چاو و دڵ بە ڕوانین بۆیان
زاخاو دەی چەشنی خۆری بەربـەیان

ئەوجار هەموومان لە دەستی ڕێبـەر
بنۆشین ئاوی زوڵاڵــــی کــــەوســـەر

     عەبباسی 

بانە ـ خاکەلێوەی ۱٤۰۱

از طريق
احمد عباسی
منبع
https://sozimihrab.org/
نمایش بیشتر

احمد عباسی

استان کردستان - بانه نویستده - مترجم - فعال دینی و اجتماعی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا