شعرکوردی

دەم کوتانەوە ( شعر )

دەم کوتانەوە

دیسان لە ناکاو سەگێکی دەم شڕ
خوێڕی و یانی گر ، هاری ددان گڕ

وەڕی بە باڵای ئەسحابی حەزرەت
دڵمانی خستە پەژارە و حەسرەت

مەدداحێکی پیس، چەپەڵ و نەزان
وەک ڕێوی برسی ناو غەڵ و ڕەزان

لە سەر شەقامی پێتەختی ئێران
کەوتۆتە گیانی جوامێر و شێران

بەر بۆتە گیانی خولەفای ڕەسوول
بە پێشێل کاری ئاداب و ئوسوول

زۆر بێ شەرمانە لە ناو ماڵی خۆن
خەریکە وەک گورگ ناسنامەن بخۆن

ئەوانەی بانگی وەحدەت سەر دەدەن
کوا لە کوێن لە دمی ئەو سەگەی بدەن

وحدەت بە شوعار قەت جێگیر نابێ
بە ڕەفتار دەکرێ ئەو دەردە چابێ

وەحدەت بۆ ئوممەت ئەسل وئەساسە
گەلان بێ وەحدەت حاڵیان کەساس

دەس تێوەردانی مێژووی ڕابردوو
گەڕان لە شوێنی گەردەی بابردوو

پیلان گێڕی یە دژ بە حەقیقەت
دژە بە یاسای ڕاستی و شەریعەت

بەڵام با بزانن ئەو جۆرە کەسە
تەنها چغەیان قابیلە و بەسە

باکوێر‌بێ چاویان لە ئاست ڕووناکی
پیس هەر دەگەڕێ لە شوێن ناپاکی

کوا چرای نووری سەحابەی بەڕێز
بە فووی ناپاکان دەکەوێ لە هێز؟!

بە پێی فەرموودەی ڕەسولی کەریم
لەعنەت لە دوژمن ئەسحابی سەلیم

دەڵێن ئەو کەسەی خوا ئابڕۆی بەرێ
هەڵمەت بۆ چاکان دەبا لە دەرێ

یا خوا زمانت مووی لێ بێ نەزان
پاییزی ژیانت روو بکاتە خەزان

ژانت خستە دڵ ” بابۆڵی ” و یاران
ناوت بە پیسی کەوتە سەر‌ زاران

یاخوا بەکوژ چێ دژبەری ئەسحاب
بچتەجەهەننەم بێ حەشر و حیساب

بابۆڵی نەڵۆسی

از طريق
عبدالواحد رحمت الله
منبع
https://sozimihrab.org/
نمایش بیشتر

عبدالواحد رحمت الله

نویسنده و شاعر و مترجم آذربایجان غربی - مهاباد خطیب و دعوتگر

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا