دعوت اسلامیکوردی

مەلای کوێر!

مامۆستا تۆ کوێری؟!

ڕۆژێک لەمزگەوت، نوێژخوێنان بەزۆری ژمارەی خۆیان سەرسام بوون، بەڵام پێشنوێژخوێنێکی زانا و لەخواترسیان هەبوو، ئەوان پێیان وت:

سەیرکە مامۆستا، ژمارەی نوێژ خوێنان چەندزۆرە، دەبێ چەندکەس بین؟
ـ مامۆستا وتی: یەک کەسی لێنیە !

خەڵکەکە لەپەشۆکاوی و سەرسامیان بەوەڵامی مامۆستا، یەکێکیان وتی:
بۆ مامۆستا تۆ کوێری؟!
هەرچەندە ئەم پرسیارە بێ ئەدەبی و بێ ڕێزی تێدابوو، بۆمامۆستا !
بەڵام مامۆستا بەم شێوەیە وەڵامی دانەوە :
کوێر ئەوکەسەیە چاوی دادەخات لەئاست بێوەژنێکی خاوەن مناڵی هەتیو، کەبارێکی قورسی لەسەرشانە!

کوێر ئەوکەسەیە ڕوودەکاتە قیبلە، بەڵام پشتیکردۆتە بێ باوکان وهەژاران!

کوێر ئەوکەسەیە سەجدە بۆخوا دەبات، بەڵام فیز و لووت بەرزی بەسەر بەندەکانی خوادا لێدەدات !

کوێر ئەوکەسەیە لەڕیزی یەکەمی نوێژخوێنانە لەمزگەوت، بەڵام لەڕیزی خواردن بەخشین بەهەژاران و وتنی هەق غائیب و ونە !

کوێر ئەوکەسەیە تەنها ڕۆژێک دەبەخشێت، لەکاتێکدا لەتوانایدا هەیە هەمووڕۆژێ ببەخشێت !

کوێر ئەوکەسەیە بەڕۆژووەو خۆی لەخواردن دەگرێتەوە، بەڵام خۆی لەحەرام ناگرێتەوە !

٭ کوێر ئەوکەسەیە بەدەوری کەعبەدا دەسوڕێتەوە، بەڵام لەبیری چوە، بەدەوری ئەوهەژارانەدا بسوڕێتەوە، کە ڕۆژانە لەبرسان و نەبوونیان دەمرن !

کوێر ئەوکەسەیە بانگدەدات و وشەکانی بانگ بەرزدەکاتەوە، بەڵام ڕێزی دایکوباوکی بەرز ڕاناگرێت !

کوێر ئەوکەسەیە نوێژدەکات و ڕۆژوو دەگرێت، پاشان گزی(غەش) لەکڕین وفرۆشتنیدا دەکات !

کوێر ئەوکەسەیە لەبەردەستی خوا دەوەستێت، بەڵام دڵی پڕە لەڕق وکین، بۆ براموسوڵمانەکانی !

کوێر ئەوکەسەیە جیاوازی ودابڕان هەبێ لەنێوان پەرستشەکانی و ڕەوشتی و مامەڵەیدا !

کوێر ئەوکەسەیە نوێژدەکات و سەجدەدەبات و ڕۆژوو دەگرێت، بەڵام خۆی ستەم دەکات و پشتگیریش لە ستەمکاران دەکات !

کوێر ئەوکەسەیە نوێژدەکات و ڕۆژوو دەگرێت، بەڵام دەستی خوێناویە بەخوێنی موسوڵمانان !

?
کوێر ئەوکەسەیە نوێژبکات، بەڵام هیچ سودێک لەنوێژەکانی نەبینێت !

کوێر ئەوکەسەیە هەندێک لەدین وەربگرێت و هەندێکی وازلێبێنت !

ڕاستی فەرمووە خوای میهرەبان کە فەرموویەتی:
(ومن كان في هذه أعمى، فهو في الآخرة أعمى وأضل سبيلا). واتە:
ئەوەی لەم دونیایەدا(بیروهۆش ودڵ ودەروونی)کوێربێت، ئەوە لەقیامەتدا چاوی کوێرە زۆر سەرگەردانتر و سەرلێ شێواوترە .

هەموو نوێژخوێنان کپ و بێدەنگ بوون، بۆ ڕەوانبێژی مامۆستا.
هیچ کەسێکیش کامڵ و بێ عەیب نیە.

❗هەتاکوئێستاش ئێمە حاڵمان هەر بەو شێوەیەیە !

? هەریەکێ لەئێمە پێویستە چەند جارێک ئەم بابەتە بخوێنێتەوە، بۆئەوەی بزانین ئێمەش لەچیدا کوێرین.

نوسەر: محمد ڕاتب نابلسی
وەرگێڕ: حەسەن مەحمود قادر

ارسالی: یوسف مکاری زاده

نمایش بیشتر

یوسف

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا