تاریخ

پاڵەوانی ژیان

شەڕگەی ژیان ،پاڵەوانێکی پێویسته کەبتوانێ دژی چەپەلی و مەرگ و برسیایەتی ڕاپەڕێ وشۆڕش بکا.
فەرماندە و سەرپەلێک کە بە هێزو مەچەکی پۆڵایینی، کاروانی بێ خاوەنی بنەماڵە لە ئەنگووستەچاو و تەنگانە، ڕەهاکا.
وشەی هێزبەخشی باب، تۆوی سەرۆکایەتی و گیانفیدایی وئەمەگ و سەروەری لەناو مێشک دەچەقێنێ و کۆمەڵگا لە بێ دەرەتانی و شڵەژاوی ڕزگار دەکا.
ئەو وشە پیرۆزو هێزدەرە، بڕەو بەخشە،هەڵگیرسێنی مەشخەڵی شۆڕشە،مانەوە و نەمری و ڕاپەرێنه،بەیداخی تێکۆشان و چالاکییە،پارێزەری قەڵای پڕمەترسی ژیانە،پەرژینه، عاسمانی بێ بن و پرهەسارەیە.زەریای قووڵ و پڕ جەواهێرە.
باوک، لەسەراسەری گۆی زەوی، کەشتی ژیان لە شەپۆلی سەرشێت و سەرلێشێواوگەردەلوول ،بەرەو ئاوەدان و ویشکایی ڕێنوێنی دەکا.

سەروکێک، بێ ئەوەی کەنیازی بەسوپاس وپێزانینی کەس هەبێ سەرقافڵایەتی وەئەستۆ گرتوە. شەو و ڕۆژ و ساغی و نەخۆشی و تێری و برسیایەتی ناتوانن ڕێگری کارو چالاکی ئەو بن.
باوک کەسێکە لە پێش هەمووی ئەندامانی بنە ماڵەدا، دەست دەداتە کارو دەبێته دەست پێشخەرو گیان بەخت کەر.
یەکێک لە سفەت و هێماکانی خوای میری مەزن، هێزوڕەشیدی و تواناییە.باوک وەک میراتگری خوای مەزن سەرلێو لەوسفەتانە و هێزانەیە کەبتوانێ کاروانی ژیان بەرەو مەنزڵ بەرێ.
رازانەوەی رووحی باوک بە هێماکانی دەسەڵاتی خوا، بۆتە هەوێنی ژیانی ،کە لەبەرابەر شەکەتی و چەرمەسەری ژیان، خۆڕاگر بێ و نەترسێ.هەرگیز وەڕەز نابێ و فرمێسکی زەلیلی بەچاوەکانیدا داناچۆڕێ.
بابی پیاو،باوەش باوەش سۆزو بەزەیی لێدەبارێ بەڵام بەکردەوە وهێما، دەریای بەزیی خۆی نیشاندەدا.ڵەحاند هیچ سەختێیک دەستەو ئەژنۆ دانامێنێ و گلەیی و گازەندە ناکا.بە پێچەوانە ڕادەپەڕێ و دەست لە قۆڕگی دەنێ و دەیخنکێنێ.
باوک لە ژیانی دا بە سێ چەکی کوشەندەو کارا ڕاهاتوە بۆیە ئیزن بەفرمێسک و ژان نادا ببنە میوانی چاو و گیانی.

چەکی یەکەمی باوک:
عەقڵ و لێزانی و فکرە. ململانێ لەگەڵ ژیانی پڕ چەرمەسەر،بەو چەکە کوشەندە نەبێ سەرکەوتوو نابێ.ڕابەری بنە ماڵە بۆ پێوەندی لەگەڵ ئەندامانی ،دایم دەبێ چەک لەشان بێ.
لەهیچ سات و کاتێکی خوش و ناخۆش،فەشەل ناهێنێ وپاشەکشە ناکا.ئەرکی بابی پالەوان، تەنیا زاوو زێ نیە بەڵکوو بارهێنانی وەچەیەکی بەهێزو بەبڕستە بۆ کۆمەڵگا.کەبتوانێ لەهەر تەنگانەیەک دا بەڕەی خۆی لە ئاو دەرکێشێ.

چەکی دووهەم:
هێزو دەسەڵات و خۆڕاگرییە.خوای خاوەن شکۆ ،بۆ مانەوەی کۆمەڵگا، هێزو بڕستێکی تایبەتی لە مێشک و دەروونی باوک چاندوە هەتا بتوانێ لەگۆڕەپانی دەستەو یەخەبوون، سەرکەوتوو بێ و بە مەچەکی ئاسنیین شەڕگە چۆڵ کا.
هێزو وتوانایی لەگەڵ خۆ بەگەورە زانینن و دەمارگرژی جیاوازن. باب لەوپەڕی دەسەڵاتدایە و بەڵام باڵی ڕەحمەت و لەخۆ بردوویی بۆ ئەندامانی بنە ماڵە ڕاخستوە.بۆیە هەڵگری بەئەمەگی بەزەیی و دەهەندەیی خوای ئازیزە.

چەکی سێهەم:
خۆشەویستی و ئەوینە.باوک بۆ بەرەکانی شەڕو پاڵەوانبازی لەتەک خەم و خەفەتی ناو زەلکاوی ژیان، دەبێ چەکی عیشق و ئەوینی دایم لە شاندابێ.
ئەگەر خۆشەویستی و ئەمەگ، لەناخ وفکری بابی ژیاندا نەبایە هەرگیز لەخۆبردوویی و سینگ وەپێش خستنی بۆ ئەندامانی نەدەنواند.
هەوێنی ئەوین بۆ هاوبەشی ژیانی و جگەرگۆشەکانی، جەستەو ڕووحی شەکەت و ماندووی باوک نەرم و نیان دەکا و وەک سارداوی کوێستان، گەرمایی و هەڵچوونی دادەبەزێنێ.
باوک، نابێته هاوڕاز و هاوسەری گریان و ناڵە و هاوار!پاشەکشە و دۆڕان، لە باوک ناوەشێتەوە! مستەکۆڵە لەدمی دژواری و ناکۆکی دەدا.
بۆیە هەرکات فەرماندە لەبەرەکانی شەڕو پێکدادان،پاشەکشە بکا وببەزێ لەشکەرو هێزی چەکداریش شکست دەخۆن و بەرەو دوا دەگەڕێنەوە.
بۆیە باب، بۆ بەزین و هەڵاتن و ئاڵافڕێدان ساز نەکراوە.
شەڕو ناکۆکی ناو ژیان قەت بڕانەوەی نیە بۆیە ئاڵای سەرۆک هێزی باوک، دەبێ هەر شەکاوە بێ!

جەهانگیربابایی . سەردەشت

از طريق
جهانگیر بابایی
منبع
sozimihrab
نمایش بیشتر

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا