اندیشه

په یامی میحراب

په یامی میحراب چیه؟

نوێژکەری خۆشەویست! نویژەکەت  جەنگە، بەڵێ جەنگێکی( معنوی)یە لەگەڵ دوژمنێکی مەعنەوی دا، جگە لە دژی شەیتان، کە وەک خۆت دەزانی دوژمنێکی دێرینی باوو باپیرییە، لەو ساتەوە ئادەمی ھەیە، ئەم دوژمنەش ھەیە و ھەردەم لە پێی سەری رۆڵەکانی ئادەمدایە، بۆ ئەوەی لە خشتەیان ببات و دووچاری ئاگری دۆزەخییان بکات، لە دۆستایەتی و بەھەشتی خوای پەروەردگار( وەک خۆی) دووریان بخاتەوە…

جا نوێژجۆرە خەبات و جەنگێکی(معنوی)یە لە دژی ئاوەتا دوژمنیک دا .

وشەی محراب لە سەرچاوەی (حرب) ھاتووە ، کەمەستی جەنگ دەگەیەنێت، ئه گه رتێبینیەکی ورد بکەین دەبینین جیاوازی ھەیە لەنێوان ( حرب= جەنگ)، (معرکه= شەڕ)، وەک ئەوەی حرب گەورەترو مەودای فراوانترو کوشندەترە، وەک(حەربی عالەمی یەکەم، یان دووەم)، بەڵام معرکە بچوکترو زیاتر ناوخۆیی و کەم نەفەسە، بۆیە(محراب) لە سەرچاوەی(حرب)ە وەھاتووە، نەک لە سەرچاوەی (معرکە) کە ئەمەش بەگەورە زانینی دووشت ئه گه یه نی :

۱-     خوودی جەنگەکە مان کە نوێژکردنە.

۲-     دوژمنەکەمان کە(شیطان) ە وە نابێ لەکەمتەرخەمییەوە بە بچوکی بزانین.

امامی نوێژ سەرکردەی ئەم جەنگەیە با ھەردەم کە ھاتە مزگەوتەوە خۆی بھاوێتە ناو سەنگەری جەنگەوە، چۆڵ بوونی سەنگەری جەنگ گەورەترین مەترسی دۆڕاندنی جەنگه  امامی بەڕێز کە هاته مزگەوتەوە، بابچێتە ناو سەنگەرەکەوە، لەوێوە چاودێری ھەڵس و کەوتی نوژکەران و ئیش و کاریان بکات و ئاگاداری لەگەوروبچوک، وردو درشتی روداوەکانی ناو مزگەوت بێت.

گواستنەوەی بەرماڵەکە بۆ ناوەڕستی مزگەوت لە تێکدانی سەنگەرەکە دەچێت، گواستنەوەی چاک نییە، تادەتوانرێت بانەگوێزرێتەوە، چونکە:

*بەم بۆنەیەوە ھەندێک لەمزگەوتەکە لادەدرێت، واتە لە مزگەوت بوون دەکەوێ و لە ڕۆژی قیامە تیشدا دەتوانێ سکاڵای خۆی بکات و شکایه تمان لێ بکات ، دەتوانێ بڵێ: ئەی خوای پەروەردگار! من پارچە زەوییەک بووم، شانازیم بەوەوە دەکرد، کەفەڕو پیرۆزی مزگەوت و ماڵی تۆ پەرستیم پێ درابوو، بەڵام ئەم نوێژکەرانە، ھەرلە خۆیانەوە منیان لەو پیرۆزییە کردو بۆ ماوەیەک لە مزگەوت بوون دەریانکردم!!

*کە دەڵێین نوێژکەران کەمن جێگامان دەبێتەوە، جا ئێمە بۆچی بەکردەوە دان بەکەم بوونیاندا بنێین و ملاکی نوێژکەران کەم بکەینەوە، میوان ھەرچەندە کەمیش ھاتبن ، بۆچی لە سوچێکی ماڵەکە ماندا په زیراییان لی بکه ین و بیان ئاخنینە تەنگە بەرییەکی میوانخانەکەوە؟! هه رلەبەر ئەوەی کەمن! ئه و کاره نه که ین  با میوانی تر که ھاتن، ھەست بەتەنگە بەری جێگا نەکەن و، جێگای فراوانیان لەبەر دەمدابێت.

*ئەی نازانی دوای تەواو بوونی ڕیزەکانی نوێژ فریشتەکانیش وەک خۆیان ریز دەبەستن و ناھێڵن مزگەوتەکە بە چۆڵی بمێنێتەوە و پڕی دەکەنەوە؟! کەتوۆش ھەندێک لە مزگەوتەکەت لە پێشەوە بەجێ ھێشتووە، ئەوان ناتوانن لە پێش امامەوە ریزببن، چونکە ئەو ڕاستیەمان زیاتر لەلا ڕوونە، کەنابێ پێشی امام بکەون.

*یەکەم ڕیزی نوێژ، لە ھەموو ریزەکانی تر پیرۆزی زیاترە، جێگاکەشی لە ھەموو جێگاکان دەبێ پیرۆزتربێت، جێ ھێشتنی میحراب وەک ئەوە وایە ئاسته مترین جێگا و بەشی ھەرە زۆری زەوی جەنگ بۆ دوژمن چۆڵ بکرێ! جه نگاوه ره کان له دواوه هه مو چاوه روانی ده ستور له ریزی پێش ده که ن ، جا که وایه بابە ئاسانی بۆ دوژمنی چۆڵ نەکەین!

*کە نوێژ تەواو بوو، ئەوکات دەکرێ بۆ خوێندنی ویردەکان بێینە نزیک کووره که وه ( بخاری)کەوە ئەوساتە ھەرچۆنێک دانیشتن ڕەوایە چونکە(مجلس)ە و دانیشتن لە کۆڕدا ھەرچۆنێک بێت دەبێ!ئەمەش دیارە بە چاودێری ریزو ڕیزی ئامادەبووانەوە.

منبع : سۆمای ژین ،عادل شاسواری (سایتی اصلاح به شی کوردی )

نمایش بیشتر

ســــۆزی میــــحڕاب

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا