کۆمه‌ڵێک یاسای قوڕئانی پیرۆز
یاسای بیسته‌م
«وَأتُوا البُیُوتَ مِن أَبوَابِهَا» واته: «و له ڕێی ده‌رگای ماڵه‌کانه‌وه بچنه ژ‌وورێ»
ئه‌و یاسا قوڕئانییه سه‌باره‌ت به لۆمه‌ی یه‌کێک له نه‌ریته هه‌ره ناحه‌زه‌کانی سه‌رده‌می نه‌فامی هاتووه. هاوه‌ڵ‌په‌ره‌ستان کاتێک که ئیحڕامیان ده‌به‌ست، له ڕێی ده‌رگاکانه‌وه نه‌ده‌چوونه ماڵه‌کانیان و ئه‌وه‌یان وه‌ک عیباده‌تێک هه‌ژمار ده‌کرد، خوای گه‌وره ئاگاداریان ده‌کاته‌وه که ئه‌و کاره‌ی ئه‌وان هیچ پێوه‌ندییه‌کی به کرده‌وه‌ی باشه‌وه نییه و هیچ کاتیش شه‌ریعه‌ت ئیزنی پێنه‌داوه. هۆی دابه‌زینی ئه‌و ئایه‌ته به پێی فه‌رمووده‌یه‌ک که به‌ڕائی کوڕی عازیبی موئه‌یێد گێڕاویه‌تییه‌وه، هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته هاتووه.
خوای باڵاده‌ست ده‌فه‌رموێت:
«یَسأَلُونَکَ عَنِ الأَهِلَّهِ قُل هِیَ مَوَاقِیتُ لِلنَّاسِ وَ الحَجِّ وَ لَیسَ البِرُّ بِأَن تَأتُوا البُیُوتَ مِن ظُهُورِهَا وَ لَکِنَّ البِرَّ مَنِ التَّقَی وَ أتُوا البُیُوتَ مِن أَبوَابِهَا وَ اتَّقُوا اللهَ لَعَلَّکُم تُفلِحُونَ» (به‌قه‌ڕه:١٨٩)
واته: «پرسیارت لێ ده‌که‌ن سه‌باره‌ت به نوێ بوونه‌وه‌ی مانگه‌کان، پێیان بڵێ ئه‌وه بۆ دیاری کردنی کاته‌کانه بۆ خه‌ڵکی و بۆ زانینی کاتی حه‌ج (خوای گه‌وره ڕێکی خستووه)، چاکه و چاکه‌کاریش ئه‌وه نییه که له پشته‌وه خۆتان بکه‌ن به ماڵان‌دا (که ئه‌وه کارێک بوو له سه‌رده‌می نه‌فامیدا ئه‌نجام ده‌درا دوای گه‌ڕانه‌وه له حه‌ج) به‌ڵکو چاکه ئه‌وه‌یه که ئه‌و که‌سه له خواترس و پارێزکار بێت، له ده‌رگای ماڵه‌کانه‌وه بچنه ژووره‌وه، له خوا بترسن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفراز بن.»
نموونه‌ی کرداری: جیا له هۆی دابه‌زینی ئه‌و ئایه‌ته که ئه‌و هه‌ڵه ڕاشکاو و ناجوانه‌ی سه‌رده‌می نه‌فامی چاکسازی ده‌کات، نموونه‌ی زۆر هه‌یه که شایه‌تن له‌سه‌ر ئه‌و یاسا قوڕئانییه و به ڕاده‌یه‌کی زۆر له وته و هه‌ڵسوکه‌وت و کرداری زانایاندا دێته به‌رچاو. بۆ نموونه:
1- په‌رستشی خوا ته‌نیا ڕێگای گه‌یشتن به خوایه و هه‌ر که‌س ده‌یهه‌وێت به خوا بگات، پێویسته له ڕێگایه‌که‌وه بڕوات که به خوای بگێنیت و ڕۆیشتن له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگایه‌ش ته‌نیا له ڕێی په‌یڕه‌وی کردن له سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا(د.خ) به‌دی ده‌کرێت.
ئیبنی قه‌ییێم(ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ده‌فه‌رموێت: «گه‌یشتن به خوا و به‌ده‌ست‌هێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوا به بێ ڕێنمایی و یارمه‌تی ئه‌و ئه‌سته‌مه و له ڕاستیدا سه‌رلێشێواوییه. مرۆڤ چۆن ده‌توانیت له ڕێگایه‌کی دیکه‌ی جگه له ڕێی خوا به خوا بگات؟ ئه‌و ڕێگایه‌ی که پێغه‌مبه‌ر(د.خ) بۆی دیاری کردووین و پاشان بانگهێشتی کردووین که له‌و ڕێگایه‌وه بڕۆین و نیشانه‌کانیشی بۆ ڕوون کردووینه‌ته‌وه.
که‌واته بڕوادار ڕێگایه‌کی‌تری نییه. ته‌نیا ڕێگای به‌خته‌وه‌ری و ڕزگاری هه‌ر ئه‌و ڕێگایه‌یه و هه‌رچه‌نده له ڕێگای دیکه‌وه بڕوات له خوا دوورتر ده‌بێته‌وه.»
سه‌عدی له شی‌کردنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه‌دا ده‌ڵێت:
«هه‌ر که‌س خوای گه‌وره له ڕێگایه‌که‌وه په‌رستش بکات که له شه‌ریعه‌تدا نه‌هاتووه، ئه‌وه ئه‌و کاره‌ی جۆرێک داهێنان له ئاییندا هه‌ژمار ده‌کرێت؛ خوای گه‌وره فه‌رمانی داوه که له ده‌رگای ماڵه‌وه بچینه ژ‌وورێ و ئه‌وه یه‌کێک له یاسا گرینگه‌کانی شه‌ریعه‌ته.»
2- وشه و زاراوه‌ی ئه‌و یاسایه ئه‌وه‌ی ئاشکرا ده‌کات که هه‌ر کارێک شێوازی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و ئه‌وه نزیکترین ڕێگای گه‌یشتن به ئامانجه. بۆ هه‌ر کارێک پێویسته ئامراز و هۆکاره‌کانی ته‌واو بناسین تا باشترین و نزیکترین ڕێگا بپێوین و له ئاسانترین که‌ره‌سه یارمه‌تی وه‌رگرین. لێره‌دا نێوان بواری زانستی و کرداری و ئایینی و دونیایی جیاوازییه‌ک نییه و ئه‌وه به‌شێکه له حیکمه‌تی خوای گه‌وره.
3- ئه‌و یاسایه ده‌رگا له ڕووی فێڵه شه‌رعییه‌کان ده‌به‌ستیت، مه‌گه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی که شه‌رع ئیزنی دابێت؛ که‌سێک که ده‌یهه‌وێت له بواری ئه‌حکامی شه‌رعیدا بیانووی ناڕاست بێنیته‌وه؛ له‌ڕاستیدا ئه‌وه له ڕێگای ده‌رگاوه نه‌چۆته ژ‌وورێ و به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و یاسایه جوڵاوه‌ته‌وه. ئیبنی قه‌ییێم له لۆمه‌ی ئه‌و که‌سانه، که له‌و بواره‌وه شاره‌زایی زۆریشیان هه‌یه ده‌ڵێت: «به فێڵه‌کانی خۆیان نامووسی خه‌ڵکیان حه‌ڵاڵ کردووه و ماڵ و سامانیان ڕفاندووه و به نه‌یارانیان سپاردووه، وازیان له واجبه‌کان هێناوه و مافه‌کانیان پێشل کردووه، ناڵه و فغانی خه‌ڵک به‌رز بۆته‌وه. موسوڵمانان هه‌موویان هاوڕان که فێربوونی ئه‌و فێڵانه حه‌رام و فیتوادانیش به‌وانه حه‌رامه؛ شایه‌تی دان سه‌باره‌ت به‌و حه‌رام و داوه‌ری‌کردن له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و فێڵه شه‌رعییانه ئه‌گه‌ر له ڕووی زانیاری بێت حه‌رامه.»
که‌سانێکی زۆر هه‌ن که دوای گه‌یشتن به پله‌ی فیتوادان، خۆیان له‌و زڵکاوه قوڵه هاویشتووه؛ سه‌رنج‌دانی خه‌ڵک به‌و به‌شه و ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وان له‌و جۆره فیتوایانه، ئه‌و تاقمه له موفتییانه‌ی زۆرتر فریو داوه. به‌ڵام به تێڕامانێکی کورت ئاشکرا ده‌بێت که ئه‌و بابه‌ته چه‌نده گرینگه.
4- له بواری به‌ده‌ست‌هێنانی زانست، جا شه‌رعی بێت یا ناشه‌رعی و به‌ده‌ست‌هێنانی ڕزق و ڕۆژی، ڕێگای زۆر و زه‌وه‌ند هه‌یه و هه‌ر که‌سه کارێک ده‌کات و له ڕێگایه‌که‌وه ده‌ڕواته ژ‌وورێ که هیوای پێیه و به ئامانجی خۆی ده‌گێنیت. خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی: «وَأتُوا الُّیُوتَ مِن أَبوَابِهَا»
هه‌رچه‌نده ئامانجێکی که مه‌به‌سته گه‌وره‌تر و گرینگتر بێت، پێویستی به خۆگری و پارێزکاری زۆرتر هه‌یه و له پێوانی ڕێگادا وردبوونه‌وه‌ی زۆرتری پێویسته.
قێیسی کوڕی خه‌تیم ئه‌و شێعره‌ی زۆر جوان هۆنیوه‌ته‌وه:
«إذا ما أتیت العزّ من غیر بابه ضللتَ و إن تقصد من الباب تهتد»
واته: «ئه‌گه‌ر له ڕێگایه‌کی جگه له (ڕێی خوا) له عیززه‌ت و گه‌وره‌یی بگه‌ڕێی، ئه‌وه سه‌رت لێده‌شه‌وێت و ئه‌گه‌ر له ڕێگای خۆیه‌وه بچی، ئه‌وه ڕێنوێنی وه‌رده‌گری.»
له نموونه‌کانی کرداری ئه‌و یاسایه، شێوازی قسه‌کردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵکه. ئه‌و ئایه‌ته پێمان ده‌ڵێت که بڕوادار ده‌بێ به شێوازێکی جوان قسه له‌گه‌ڵ خه‌ڵک بکات و بابه‌تێکی گونجاو هه‌ڵبژێریت و به شێوازێکی جوان قسه‌ی له‌سه‌ر بکات و هه‌روه‌ها له کاتێکی شیاویشدا بیهێنیته به‌ر باس. که‌سه‌کانی ڕووبه‌ڕووی خۆی به باشی بناسیت، چونکه هه‌ر قسه‌یه‌ک شیاوی شوێنێکه و هه‌ر ڕووداوێکیش دۆخی تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه ئه‌گه‌ر که‌سی به‌رامبه‌رت که‌سێکی گه‌وره بێت، نابێ هه‌ر وه‌ک خه‌ڵکی ئاسایی قسه‌ی له‌گه‌ڵ بکه‌یت. ده‌بێ به شێوازێکی جوان و گونجاو قسه بکرێت، چونکه هه‌ر وه‌ک به‌نێوبانگه ده‌ڵێن: هه‌ر که‌س حیکمه‌ت و زانیاری هه‌بێت، ئه‌وه خێرێکی گه‌وره‌ی پێ به‌خشراوه.
پێشه‌وا ئیبنی قه‌ییێم له کتێبی «صید الخاطر» ده‌نووسیت: «که‌سێک هاته لای و ده‌یوت که هاوسه‌ره‌که‌ی خۆش ناوێت، پاشان وتی: به هۆی هێندێک بابه‌ت ناتوانم لێی جودا ببمه‌وه، بۆ نموونه: من زۆری پێ قه‌رزدارم، من پشوودرێژ نیم و له کاتی شه‌ڕ و ناکۆکی نێوانمان، وشه‌ی ناجوان به‌کار ده‌به‌م و که‌متر ده‌توانم خۆم له هه‌ڵه‌ی زمان بپارێزم.»
پێم وت: «ئه‌و کاره به به‌رژه‌وه‌ندی تۆ نییه، هه‌ر ماڵه‌ی ده‌رگایه‌کی هه‌یه که پێویسته له‌و ده‌رگایه‌وه بچییه ژ‌وورێ. له ته‌نیاییدا بیر که‌وه، بزانه که هاوسه‌ره‌که‌ت به هۆی تاوانه‌کانی خۆته‌وه به‌سه‌رتدا زاڵ بووه، که‌واته تۆبه‌ی بکه و بگه‌ڕێوه که هیچ قازانجێک له ئازارداندا نییه. هه‌ر وه‌ک که شێخ حه‌سه‌نی به‌سری سه‌باره‌ت به حوجاجی کوڕی یوسف ده‌ڵێت: ئه‌وه سزای خوا ده‌رحه‌ق خۆتانه، به شمشێر ڕووبه‌ڕووی سزای خوا مه‌بنه‌وه، به‌ڵکوو داوای لێخۆش‌بوونی لێ بکه‌ن. بزانه که تۆ ئێستا تاقی ده‌کرێیه‌وه و ئه‌گه‌ر خۆڕاگر بی، پاداشت پێ ده‌درێته‌وه. زۆر جار خۆشیت له شتێک نایه‌ت، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و شته به‌قازانجی تۆیه. له ڕێگای سه‌بر و خۆڕاگری به‌ره‌و خوا بڕۆ و داوای چاره‌سه‌ری و یارمه‌تی لێ بکه. ئه‌گه‌ر تۆبه و داوای لێخۆش‌بوون بکه‌ی و له ئاست ڕووداوه‌کانی خوایی، خۆڕاگر بی و داوای یارمه‌تی لێ بکه‌ی، سێ جۆر عیباده‌تت به‌جێ هێناوه و له به‌رامبه‌ر هه‌ر کامیان پاداشێک وه‌رده‌گری. کاتت به شتانی بێ‌که‌ڵک به‌فیڕۆ مه‌ده و وابیر مه‌که‌وه که ده‌توانی موسیبه‌ته‌کان له خۆت دوور خه‌یه‌وه. ئه‌وه‌ی که هاوسه‌ره‌که‌ت بڕه‌نجێنی و ئازاری بده‌ی، هیچ پاکانه‌یه‌ک نییه، چونکه ئه‌و به‌سه‌رتدا زاڵه، که‌واته کارێکی دیکه بکه. له یه‌کێک له پێشه‌وایان ده‌گێڕنه‌وه که جارێکی که‌سێک لۆمه‌ی کرد، سه‌ری خسته سه‌ر زه‌وی و وتی: خوایه به هۆی تاوانێکی که کردوومه و تۆ ئه‌و که‌سه‌ت به‌سه‌ر مندا زاڵ کردووه، داوای لێخۆش‌بوونت لێ ده‌که‌م.»
مه‌به‌ست له گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و به‌سه‌رهاته ئه‌وه بوو که ئیمام ئیبنی قه‌ییێم له په‌ند و ئامۆژگاری خۆی و بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی خێزانی ئه‌و پیاوه، ئاماژه‌ی به‌و یاسا قوڕئانییه کرد: «وَأتُوا البُیُوتَ مِن أَبوَابِهَا»
ئه‌و کێشانه چه‌نده له ده‌ورووبه‌ری ئێمه‌دا بوونیان هه‌یه. به‌ڵام که‌متر که‌سێک یاسا و ڕێنماییه قوڕئانییه‌کان بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵک به‌کار دێنیت. یا ناتوانن له واتای ڕێنماییه‌کانی قوڕئان تێبگه‌ن، یا ئه‌وه‌ی‌که ته‌مبه‌ڵی و سستی ده‌که‌ن. له‌سه‌ر ئێمه واجبه که بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌کانی خۆمان جا هه‌رچه‌نده زۆریش بن، ڕوو بکه‌ینه سه‌رچاوه‌ی قوڕئان و سوننه‌ت و دڵنیا بین که قوڕئان به‌ره‌و باشترین ڕێگاکان ڕێنمایی ده‌کات و خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت: «إِنَّ هَذَا القُرآنَ یَهدِی لِلَّتِی هِیَ أَقوَمُ» واته: «بێ‌گومان ئه‌و قوڕئانه بۆ ئایینێک که پایه‌دارتر و ڕاوه‌ستاوتره ڕێنمایی ده‌کات.»
له هه‌ر کارێکی بواری عه‌قیده و ئه‌حکامی حه‌ڵاڵ و حه‌رام و دۆزییه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی قوڕئان باشترین ڕێنمایه، به‌ڵام ئه‌وه ئێمه‌ین که بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانمان یارمه‌تی له کتێبی خۆمان وه‌رناگرین.
داوا له خوای گه‌وره ده‌که‌م که نیعمه‌تی تێگه‌یشتن له کتێبه‌که‌ی خۆیمان پێ ببه‌خشیت و یارمه‌تیمان بدات تاکوو له نووری ئه‌و سه‌رچاوه‌یه بۆ ڕووناک کردنه‌وه‌ی تاریکییه‌کانی ژیان که‌ڵک وه‌رگرین.
سه‌رچاوه: ئیسلاح وێب
نووسه‌ر: د. عمر بن عبدالله المقبل
وه‌رگێڕ: کلثوم حسن زاده