ادبیات

بو خوشه ویسته راسته قینه کان

بۆ خۆشەویستیە ڕاستەقینەکان

 -خۆشەویستى خواو پێغەمبەر (د.خ):

خۆشەویستى ئەوانەى ئەوان خۆشیان دەوێت ئاسودەیى و ئارامى دەروونى تیایدایە، هەردڵى ئەم خۆشەویستیەى تیا ئاوەدان بێت ئەوە دڵێکى خۆشبەختە، باخەفەت و گرفتەکانیش زۆر بێت، لەگەورەترین نیعمەتەکانى پەروەردگارە بەسەربەندەکانیەوە، هەرچەندە هەندێ زیاتر ڕۆچوون لەخۆشەویستى دونیاو خۆشیەکانیدا.

لەرۆژى فەتحى مەکەدا باوکى ئەبوبەکر هێشتا باوەڕى نەهێنابوو، چوو باوکى هێنا کەپیرە مێردیک بوو بۆلاى پێغەمبەر بۆئەوەى مسوڵمان بیت، پێغەمبەر فەرمووى بۆوازت لەو پیرەپیاوە نەهێناوە ئێمە دەچوین بۆلاى ئەو؟ ئەبوبەکر وتى: جەنابتان ئەوان حق ترن بین بۆخزمەتت، ئەبوقەحافەى باوکى ئەبوبەکر باوەڕى هێناو مسوڵمان بوو، لەوکاتەدا ئەبوبەکر زۆر گریا، وتیان بۆچى وادەگریت ئەمرۆ رۆژى خۆشیە، باوکت مسوڵمان بووەو خواپاراستى لەئاگرى دۆزەخ، ئیتر بۆوا دەگریت؟!سەرنج بدەینە ئەو خۆشەیستیەى ئەبوبەکر بۆ ئازیزمان، دەفەموێت: ئیستا پێمخوش بوو لەبرى باوکم ئەبوتالب بەیعەتى بەپێغەمبەر (د.خ) بدایە (چوون دەیزانى پێغەمبەر چەندە بەپەرۆشەوە بوو مامى باوەڕ بهێنى، لەوکاتەدا لەبیرى ئەوەدابوو)، دەڵێت: چونکە پیغەمبەر(د.خ)زۆر خۆشحاڵتر دەبوو!! ئەوەیە خۆشەویستى، خۆشیەکەى پێغەمبەر(د.خ) لاى خۆشتر دەبوو لەدڵخۆشیەکەى خۆى. - خوشەیستى لەژیانى هاوسەریدا: ژنیک دەڵێت: دواى تێپەڕ بوونى۱۸ ساڵ بەسەر هاوسەرگیریماندا، خواردنێکم ئامادە کرد، خراپترین خواردن بوو، سەوزەکان زۆر گەیشتبوون، گۆشتەکەم سوتاو زەڵاتەکەشم خوێى زیاد بوو. هاوسەرەکەم بێدەنگ بوو بەدرێژاى نان خواردنەکە، منیش بێدەنگ هەستام بۆ شۆرینى قاپەکان، لەوکاتەدا هاوسەرم لە ئامێزى گرتم و ناوچەوانى ماچکردم منیش وتم، ئەم ماچەت چیەو بۆچى؟ وتى: دەزانى خواردنى ئەم ئێوارەت لەخواردنى یەکەم شەوى هاوسەرگیریمان دەچوو، بۆیە پێویست بوو منیش مامەڵەى تازە بوکێکت لەگەڵ بکەم، ئەوەیە خۆشەویستى!-متمانە: ڕۆژێ لەڕۆژان خەڵکى گوندەکە بڕیاریاندا بۆ نوێژى باران کۆببنەوە نوێژى باران بکەن، بەڵام یەکێک لەوان چەترى هەڵگرتبوو! ئەوە متمانەیە. هەروەها ئەو هەستەى کەلاى منداڵى تەمەن یەک ساڵ هەیە، کاتێک بەرزى دەکەنەوە بۆ ئاسمان پێ دەکەنێ، چونکە دەزانێ کە دەیگرنەوەو ناهێلن بکەوێتە خوارەوە! -ئومیدو هیوا: هەموو شەوێک کاتێک دەڕِۆیتە جێگەکەت بۆ خەوتن، دڵنیانیت کە بەیانى هەڵدەستیتەوە لەجێگەکەتدا، بەڵام هەر بەرنامەڕێژى دەکەیت بۆ ڕۆژانى دواتر ئەوە هیوایە! هیوا، ئەو دەلاقە بچووکەیە، کەچەند بچووک بێت، ئەبێتە مایەى کردنەوەى کەشێکى ئارام لەژیاندا، ئەو دەلاقەیەى لەڕێگەیەوە نورى گەشبینى دێتە ژوورەوە بۆ ڕوناککردنەوەى ڕێگە تولانىء پڕ ئاریشەکانى زەمانە! -خەندە: هەندێ جار تاکە ڕێگەیە کەهەتوانى برینەکانى دڵ دەکات، یا کلیلى یەکەمە بۆ چارەسەرکردنى گرفتەکان واڵا کردنى دەرگاى خۆشبەختى و بەدەستهینانى چاکە، وەک ئازیزمان دەفەرموێت تبسمک فى وجه اخیک صدقه) -لە خواترسان: خواى گەورە دەفەرموێت: (ان اکرمکم عند اللە اتقاکم) لەخواترسان، بەڵگەى چاکەکانە بۆ جوان مامەڵەکردنء بەهاباڵاکان، هەروەک ڕێگەى سەرفرازیە لەژیانء گەیشتنە بە بەهەشت، ترسان لەڕابردوو لە ئێستاء لەداهاتوو، ترسەکان لاناچن بێجگە لەترسان لەخواو گەڕانەوە بۆلاى ئەو، چونکە بەترسان لەخوا لەخوا نزیک دەبیتەوە، بەترسان لەشتەکانى دەوربەر لەخوشیەکان دوردەکەویتەوە. . -چاونەترسء ئازا: ڕۆیشتنە بۆلاى کارێک کەزۆرینە ئەستەم پێى دەگەن، کەیەکەم قۆناغى ئازایەتیە، بەڵام ئەفسوس لەم سەردەمەدا زیاتر بۆ سەرپێچى کردنى خوا بەکارى دەهێنن، بوێرى بۆشکاندنى سنورى خوا بەرەکەتى تیانیە، بەڵکو مایەى تیا چوونە! ئەمانە هەموو نیشانەى بونى خۆشەیستین لەدلء دەرونى خاوەنەکانیاندا، ئیمە لەکوێى ئەو خوشەیستیانەداین؟

سەرچاوە: ئایندەسازى

 

نمایش بیشتر

ســــۆزی میــــحڕاب

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

یک نظر

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا