رمضانقرآن

قوڕئانخوێندن لە مانگی ڕەمەزان

چەن ڕوونکردنەوەیێک سەبارەت بە قوڕئانخوێندن لە مانگی ڕەمەزانا

۱ـ پێغەمبەری ئازا و بوێر(د.خ) ئەفەرموێ: ڕۆژوو لەگەڵ قوڕئانا لە ڕۆژی قیامەت تکا ئەکەن بۆ خاوەنەکانیان! یانی ئەوەی ڕۆژوو نەگرێ یا قوڕئانخوێن نەبێ، بەر شفاعەتی ئەوان ناکەون! مەبەستی ئەوەیە کە تۆ ئەڵێیت: خوایە بەر شفاعەتی پێغەمبەرمان خەی، نازانی دوعاکەت وەرگیراوە یانە، بەڵام کە بەڕۆژوو بوویت یا قوڕئانت خوێند، بۆخۆت شه‌فاعەتخوازی دواڕۆژت هەیە و بێخەمی! کەوابوو قۆڵی لێ هەڵماڵن وەک بەڕۆژوون، قوڕئانیش بخوێنن.

۲ـ قوڕئان دەقە عەڕەبییەکەی عیبادەتە
هیچ عەڕەبیێکی‌ تر وانییە، بەس دەقی عەڕەبی قوڕئان وایە، لێی تێبگەی یا تێنەگەی. ئیمام ئەحمەد ئەڵێ: لە خەوما بە خزمەت خوای مەزن گەیشتم، وتم: بەچی بەندەکان لێت نزیک ئەبنەوە؟ فەرمووی: بە قوڕئانخوێندن. وتم: مەعناکەی بزانێ یا نەیزانێ؟ فەرمووی: بیزانێ یا نەیزانێ جیاوازی نییە.

کەوابوو فێری قوڕئان ببن با یەک سووڕەش بێ، وەک سووڕەی یاسین، یا سووڕەی مولک (کە هەرکەس هەموو شەوێ یا هەمیشە بیخوێنێ لە عەزابی گۆڕ ئەیپارێزێ) یا سووڕەی واقیعە بۆ زۆربوونی ڕزقوڕۆزی یا لانیکەم جزمێ فێر ببن با هەمووشی فریا نەکەون، بەس خۆتان فێری مەعنای ئەو سووڕە یا ئەو جزمە بکەن با مەعناکەشی بزانن و بزانن خوا چیتان پێ ئەفەرموێ.

۳ـ بڕێ کەس ئەڵێ: دەقە عەڕەبییەکەی نازانم هەر لە مەدرەسە فێربووم و هەڵەم زۆرە لە خوێندنەوەی، یا وەختی خۆی جزمێکم خوێندووە ئەویشم لەبیر نەماوە! بە غەڵەت وەیخوێنم قەیناکە؟! ئەڵێم: مانگی ڕەمەزان بۆ ئەوەیە ئەو جوزئه‌ی کە لەبیرت چۆته‌وه‌، دیسان فێری ببیته‌وه‌، مانگی ڕەمەزان باشترین هەلە بۆ فێری بوونی قورئان.

بزانن دروست نییە بە غەڵەت قوڕئان وەخوێنرێ، مەگەر کەسێ زمانی گیر بێ و بۆی نەیێ ئەوە جیاوازە.

٤ـ بڕێ‌ تر لە خەڵکی خواخوایانە خێراخێرا خەتم بکەن! ئایا خەتمێ بە هێواشی بکەیت باشترە و خێرترە یا چەن خەتمی خێراخێرا؟

ئیبنوعەبباس ئەفەرموێ: بە هێواشی و لەسەرخۆ قوڕئان خێرترە لەوەی بە پەلەپەل وەخوێنرێ، چون ڕعایەتی تەجوید و وشە و ڕستەکانی ناکرێ. کەوابوو یەک خەتم بکرێ باشترە لە چەن خەتمی بە پەلە.
ـ قوڕئان ئەفەرموێ: قوڕئان بە هێواشی و لەسەرخۆ و دانەدانە وشەکان وەخوێنە.

٥ـ هەر قوڕئان وەخوێنم یا موتاڵای کتێبی تریش بکەم؟

با قوڕئان کاری سەرەکیت بێ لەم مانگەیا، دوای ماندوو بوون لێی، بچۆ فێری مەعناکەی بە. دوای ئەویش بچۆ کتێبی مێژووی کورد و کوردستان وەخوێنە، فێری ڕێنووسی کوردی ببە. فێری ژیانی پێغەمبەر و یارانی ببە. فێری شەریعەتی ئیسلام ببە.

٦ـ قوڕئان نازانم زیکر کەم، باشترە یا چی؟

کەسێ قوڕئان نازانێ با گوێی لێ بگرێ وەک پیرەکان لە دایکان و باوکان (ئینا جەوانەکان با هەوڵی فێربوونی بەن وەک زانیمان) گەر هیلاک بوو لە گوێ گرتن، ئینجا با زیکر بکات. ئاوا ڕەمەزانی پڕ وەکات بە عیبادەت.

۷ـ خوشکان ئەتوانن قوڕئان بە دوو جۆر وەخوێنن گەر لە سووڕی مانگانەیا بوون.

١ـ لە دڵا وەیخوێنن بێ ئەوەی بە دەم بیڵێن، لاپەڕەکانیش دەسکێش لەدەست کەن و پەڕەپەڕە هەڵی ده‌نه‌وه‌.

٢‌ـ یا بە نییەتی زیکر وەیخوێنن، وەک لە مەزهەبی ئیمام شافعیدا باسی کراوە.

۳- ئەشتوانن لە ڕووی ته‌له‌وزیۆن گوێی لێ بگرن.

ئاماده‌کردن: سەعدی مرادی ـ بڵەسەن
سۆزی میحڕاب

از طريق
سعدی مرادی
منبع
https://sozimihrab.org/
نمایش بیشتر

سعدی مرادی

استان کردستان - بانه مترجم و نویسنده دعوتگر و فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا