شعرکوردی

” بۆخۆشەویستەکەی کوردان” موحەممەد سڵاوی خوای لەسەر

بۆخۆشەویستەکەی کوردان" موحەممەد

ئەو دوو پێنج خشتەکیەم بە ئیلهام وەرگرتن لەشێعرە ناوازە و پڕواتاکەی دۆستی خوشەویستم شاعیری پسپۆر و هەڵکەوتەی گەل جەنابی ماموستا ئەنوەری ڕەستگاری ناسراو بە(هەڵگوورد) هۆنیوەتەوە بۆیە هەر لێرەوە سپاسی دەکەم کە بۆتە هۆکاری جووڵانی هەستم..

بۆنموونە ئەو دەفەرمووێ:
ساڵانە عومر،دڵ بەکوڵ،ڕووی لەئەمەلمە
پێم وایە کەچەندیش چووە هەرڕۆژی هەوەڵمە
هەردڵمە کەسەر شۆڕی دەسی نەفسی چەپەڵمە
وا قوڕ بەسەرم دەرچوو هەلم کاتی ئەجەلمە
“هەیهاتە” “نەبی ” تۆکەنەبی “هەڵگورد” کەلەلایە..

منیش دەڵێم:

ئەی دەس پڕەکەی پڕ لەتکای ئەهلی شەفاعەت
ئەی هەڵگری پەیکی شەڕەف و ئەمن و سەلامەت
سەرکردەیی ڕاسپاردەیی ڕێی جوود و کەڕامەت
“بابۆڵی” لە ئەو عەهدەیە ناکێشێ نەدامەت

شوێن تۆ دەکەوێ ئەوکەسە موحتاجی “دەوایە”

ئەی پەیکی ئومێدی بەفەڕی خێڵی هەژاران
خەمخۆری هەتیوان و هیوای زار و نزاران
سۆزت وەکو شەم وایە لە بۆ یار و نەیاران
ئەی ڕەحمەتی ئاسمان و زەوی،چاری نەداران

تۆی شافیعی ڕۆژی ڕەشی هەرچی بە” وەفایە”

بابۆڵی نەڵۆسی

ڕێکەوتی ۲٤ پووشپەڕی ساڵی ۹۹ هەتاوی

از طريق
عبدالواحد رحمت الله
منبع
https://sozimihrab.org/
نمایش بیشتر

عبدالواحد رحمت الله

نویسنده و شاعر و مترجم آذربایجان غربی - مهاباد خطیب و دعوتگر

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا