ئه‌ی خالقی ماسی
ئه‌ی خالقی ماسی و خاوه‌نی ئه‌رز و سه‌ما
ئه‌ی کاشفی گوناهان له ڕۆژی حه‌شر و جه‌ما
ئه‌ی قابیلی قه‌بووڵی شه‌فا و لاڵه‌ی تکاکار
ئه‌ی غافری ذنوبی ئێمه‌ی به‌نده‌ی گوناهکار
ئه‌ی خاوه‌نی ئه‌سمائی هه‌مو به‌رزی و جووانی
ئه‌ی نادیاری ئاشکرا ئه‌ی ئاشکرای نیهانی
ئه‌ی ئه‌ووه‌ڵ و بیدائی ئه‌ی ئاخرو نیهائی
ئه‌ی مونسی حه‌بیبان ساتی خه‌می ته‌نیایی
ئه‌ی سولتانی مه‌له‌کوت حیُّ الّذی لا یَمُوت
مالکی رۆژی حساب تۆڵه‌ستێنی جه‌به‌روت
ئامری کن فیکون واجدی بون له نه‌بون
ئه‌ی له‌حیکمه‌ت وکارت عالمان مات و زه‌بون
ئه‌ی عه‌لیم و خه‌بیری ختوره‌تی نێو دڵان
ئه‌ی سوبحان و ئه‌قده‌سی ذیکری زاری بولبولان
ئه‌ی ته‌نیای به بێ نیاز بێ که‌سی له‌که‌س نه‌بوو
پاکی تاکی بێ وێنه و بێ هاوتای که‌س وێت نه‌چوو
ئه‌ی ڕه‌حیم و ڕه‌حمانی دوو دونیای باقی و فانی
بمان بوره به لوتفت چیمان زانی و نه‌زانی
هۆنراوه ی : چاو‌دێر
منبع حدیث عشق