شعرکوردی

 شیعرێک لەبارەی قورئان

قورئان (کلام اللە) یە
ڕزگاری مەی  تێدایە

قورئان نورە چرایە
ڕووناکی نێو ڕێگایە

گیان و روحمان بە قوربان
فیدای کەلامی سوبحان

پەیامێ بۆ ئینس و جان
ئەوە بەرنامەی رەحمان
ساحەبی ئەو قورئانه
ڕەحمانە و میهرەبانە

ئەوەی لەگەڵ قورئانە
هەمیشە شادمانه

قورئان مەرحەمی دەردە
 دەرمانی ئاهی سەردە

قورئان بۆ فارس و کوردە
 بۆ درشت و بۆ وردە

هەم عەرەب و هەم عەجەم
 هاتۆ قورئان بۆ سەر جەم

موعجیزەیە بۆ خاتەم
بە کەڵکە بو هەموو دەم

داوای تەعەددا دەکا
 بۆ وەی ئیددیعا دەکا

ئەگەر پیاوی راست دەکەی
بێنە دەقێی هانێ دەی

بەڵام هەرگیز ناتۆانن
شتێ وەک قورئان بێنن

چۆنکە کەلامی خوایە
ڕاست و بە جێی و ڕەوایە

قورئان گوفتەی خودایە
بۆ بەشەر ڕاهنومایە

 بۆ دەردی دڵ شیفایە
بۆ هەموو دەرد دەوایە

خوایە بیکەی بە چرا
 بۆ ئێمەی بێ ڕاهنوما

لە ڕێی قورئان  دەرنەچین
چون گەر دەرچین تێک دەچین

????هۆنراوەی : یونس سولەیمان زادە

از طريق
یونس سلیمان زاده
منبع
https://sozimihrab.org/
نمایش بیشتر

یونس سلیمان زاده

استان آذربایجان غربی- بوکان نویسنده و مترجم فعال و دعوتگر دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا