دعوت اسلامیرمضان

دیاریی شەوی (دووەم)ی ڕەمەزان

عمر عبدالعزیز

( بەرەو قوتابخانەی پڕ خێری ڕەمەزان )
لای هەموومان ئاشكرایە كە سەرجەم ئەحكامە ئیسلامییەكان بۆ خۆشبەختیی مرۆڤ و كامەرانیی كۆمەڵگە بڕیار دراون. یەكێك لەو حوكمە پڕ حیكمەتانە پێویستگێڕانی ڕۆژووی مانگی ڕەمەزانە لەسەر هەموو خاوەن تەكلیفە موسڵمانەكان.
جا ئەگەر بڕیار بێ‌ هەر (مەبەستێكی شەریعەت) بۆ بەدەستخستنی یەكێك لە (بەرژەوەندییەكانی مرۆڤ) بێت، ئەوە لە (ڕۆژووی ڕەمەزان)دا خوای خاوەن شەریعەت دەرهەق بە مرۆڤ ، چەندین سوودو بەرژەوەندیی ڕەچاو كردووە.
لە ڕاستیدا جێی دڵنیایی سەرجەم پزیشك‌و پسپۆڕە لاشەیی‌و دەرونناس‌و كۆمەڵناسەكانە، كە (ڕۆژوو) كاریگەرییەكی ئیجابیی لەبەرچاوی لەسەر هەموو پێكهاتەو توخم‌و لایەنە پێكهێنەرەكانی مرۆڤ هەیە، چ لاشەو ئەندامەكانی، چ دەروون‌و هەناوی، چ گیان‌و ویژدانی، چ زیهن‌و ئاوەزی، چ ڕەوشت‌و ئاكاری.. چونكە كاریگەرییەكانی ڕۆژوو، گشتگیرن‌و بە ناخی مرۆڤ‌و تان‌و پۆی لاشەو گیانیدا شۆڕ دەبنەوە..

بۆ نموونە:
* لە بواری تەندروستیی لاشەدا: ڕۆژوو باشترین هۆی ڕزگاركردنی ئەندامەكانی مرۆڤە لە ژارەكان‌و پیسیی‌و چەوریی زیادی جەستەی‌و سوێرەمەندییە زیادەكان‌و ڕۆماتیزم‌و قەڵەوی‌و تەنگەنەفەسی‌و نەخۆشییەكانی شەكرەو پەستانی خوێن‌و تەسكی خوێنبەرەكان‌و هۆی سەرەكی پشووی گەدەو ڕیخۆڵەكان‌و كۆئەندامی هەرسیشە.
* لە بواری تەندروستی دەروونیدا: ڕۆژوو زۆر كاریگەرە بۆ نەهێشتنی نەخۆشییە دەرونییەكانی (ترس)و (ڕەشبینیی)و (بێ‌ هیوایی)و (دڵەڕاوكێ‌)و (بێ‌ متمانەیی)و ڕازاندنەوەی (بە ئیرادەو دەرونبەرزیی‌و گەشبینیی‌و ئومێدەواریی‌و دڵبێداریی‌و ورەبەرزیی‌و هەست بە سەركەوتن‌و، ئیلتزام‌و.. هتد).
*لە بواری ڕەوشتسازیدا: ڕۆژوو ئەزمونگەیەكەو مرۆڤ لە دەردی (خۆخۆیی‌و بێ‌ قەناعەتی‌و رژدیی‌و چاوچنۆكیی‌و حەسودیی‌و غەیبەت‌و قسەچنیی‌و زیادەڕەویی لە حەزە دەروونییەكان) قوتار دەكات‌و بە ڕەوشتی بەرزی (لێبوردن‌و سنگفراوانیی‌و خۆشەویستیی‌و سنوور بۆ خۆدانان‌و قەناعەت‌و لەخواترسان‌و هەستیاری كۆمەڵایەتیی) دەیخەمڵێنێ‌و وریای دەكاتەوە لە حاڵی نەداران‌و دەستكورت‌و هەژاران، ئەوەش هاندەرێكە بۆ دروستبوونی گیانی (هاریكاریی كۆمەڵایەتیی) و (هەست بە بەرپرسیاریی.).
جا ئەگەر ئەوە كاریگەریی‌و بەرهەمی ڕۆژووی ڕەمەزان بێ‌و سەرەڕای ئەوانەو پێش هەموو ئەوانەش، مایەی ڕەزامەندیی خوای گەورەو بەخشینی تاوانەكان‌و پاككردنەوەی مرۆڤ بێ‌، بۆ دەبێ‌ بە دڵا‌و گیان نەچین بەپیرییەوەو هەلەكەی نەقۆزینەوەو ناوی خۆمان لە ڕیزی ئازادبووەكانی ئەم مانگەی دیوانی خوای گەورەدا تۆمار نەكەین..
بە هیواین براو خوشكانمان لەم هەنگاوی قۆستنەوەی مانگی ڕەمەزانەدا بۆ ناوماڵ‌و نزیكان‌و دۆستانیان پێشەنگ بن.

براتان: عمر عبدالعزیز

نمایش بیشتر

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا