اصول

قورئان خوێندنی بە پەلە، لە مانگی ڕەمەزان دا !!

ئایا قورئان لە مانگی ڕەمەزاندا بە پەلە بخوێندرێ یا بە هێواشی‌و لەسەرخۆ؟
وەڵام:
بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە ئەم نووسراوەی ئیبنوقەییم وەخوێنە کە ئەفەرموێ:
– لە ڕابردوا زانایان دوو پۆل بوون لەسەر ئەم بابەتە”
۱ـ لەناو هاوەڵان‌دا ئیبنومەسعوودو ئیبنو عەبباس ئەفەرموون: لەسەرخۆ خوێندنەوەو تێفکرین باشترە هەرچەن کەمیش بخوێنێ لەوەی بە پەلەپەل بیخوێنێتەوەو زۆریش بخوێنێ.
– بەڵگەیان ئەوەیە کە مەبەست لە خوێندنەوە بریتیە لە” تێگەیشتن، تێفکرین، ماهیربی لە مانای‌دا، کرداری پێ بکەی” جا خوێندنەوەو لەبەرکردنی هۆکارێکە بۆ تێگەیشتنی لە مەعناکەی، هەروەک بازێ لە پێشینان ئەفەرموون:
قورئان دابەزیوە بۆ ئەوەی کرداری پێ بکەین، خوێندنەوەکەی بکەنە عەمەل، لەبەر ئەم یاسایە ئەهلی قورئان ئەوانەن کەزانان بە قورئان، کردار بە قورئان ئەکەن، هەرچەن لەبەریان نەبێ وشەکانی. بەڵام کەسێ لەبەری بێ‌و لێی تێنەگاو کردار پێ نەکا ئەوە لە ئەهلی قورئان حیساب نابێ با وشەکانی وەک تیر ڕاست‌و جوان ڕاگرێ.
ـ زانایان وتوویانە: ئیمان باشترینی کردارەکانە، تێگەیشتنیش لە قورئان بەرهەمی ئیمانەکەیە، بەس خوێندنەوەی ڕووتی قورئانە خاڵیەکە چاک‌و خراپ‌ـ بروادارو دووڕوو ئەیکەن هەروەک پێغەمبەری ئازیز دخ ئەفەرموێ: وێنەی دووڕوێ (منافق) کە قورئان ئەخوێنێ وەک ڕیحانە وایە” بۆنی خۆشەو تامەکەی تاڵە”
– خەڵکی لەم بوارەیا چوار بەشن؛
۱ـ ئەهلی ئیمان‌و قورئان، کە باشترینی چینی خەڵکین.
۲ـ کەسێ کە هیچیانی نەبێ.
۳ـ کەسێ قورئان ئەزانێ بەڵام لە ئیمان مەحروومە.
۴ـ کەسێ ئیمانی هەیە بەس شارەزای قورئان نیە.
٭ جالەسەر ئەم بناغەوە فەرموویانە: هەروەک چۆن کەسێ ئیماندارە بێ قورئان زانین باشترن ۱۰۰٪ لەوانەی قورئان زانی بێ ئیمانن، ئاوا کەسێ کە قورئان بە فەهم‌و تەدەبور ئەخوێنێ باشترە لەوانەی خێرا ئەیخوێنن بێ تێفکرین.
٭ هەروەها فەرموویانە ئەوە ڕەوشتی پێغەمبەربووە دخ کاتێ قورئانی خوێندوەتەوە زۆر لەسەرخۆ خوێندوویەتی بگرە ئایەتێکی تا بەیانی هەر پاتەکردوەتەوە.
۲ـ پۆلی دووهەم لایانگرانی مەزهەبی شافعین کە فەرموویانە: زۆر خوێندنەوە باشترە. بەڵگەشیان ئەم فەرموودەی پێغەمبەرە دخ کە ئەفەرموێ: هەرکەس پیتێ وەخوێنێ لە کتێبی خوا یەک خێری بۆ ئەنووسرێ، خێرێکیش تا دەیە، ناڵێم ئایەی (الم) پیتێکە بەڵکوو” ئەلیف، بەجیا پیتێکە، لام بەجیا پیتێکە، میم بەجیا پیتێکە”
٭ گێراویانەتەوە لە عوسمانی کوری عەففان لە ڕکاتێکا خەتمێکی کردوە! هەروەها زۆر ریوایاتی‌تر کە لە پێشینان گێڕدراونەتەوە.
– ڕاستی نێوان دوو بۆچوونی زانایان ئەوەیە کە”
ـ بێ گومان پاداشی قیرائەتی تەرتیل‌و لەسەرخۆو هێواش خوێندنەوە بەرزترو گەورەترو باشترە ۱۰۰٪ وە پاداشی بەپەلە خوێندنەوە زۆرترە بەگوێرەی وشەکان.
ـ ئەوەڵ دانەکەیان وەک ئەوە وایە؛ کەسێ گەوهەرێکی زەلامی بەخشیبێ، یان کۆیلەیێکی ئازادکردبێ کە زۆر بەنرخەو گران قیمەتە.
ـ دووهەمیان وێنەی کەسێکە” دیرهەم‌و دینارێکی زۆری بەخشیبێ، یان چەن دانە کۆیلەی ئازادکردبێ بەڵام قیمەتیان هەرزان بێ.
٭ لە سەحیحی بوخاریدا هاتوە لە قەتادەوە ئەڵێ: پرسیم لە ئەنەس پێغەمبەر دخ چۆن قورئانی ئەخوێندەوە؟ لەجوابا وتی: کان یمد مداََ واتە ئەیکێشاو پەلەی نەبوو.
٭ شوعبە ئەڵێت: ئەبووجەمرە وتی: بە ئیبنوعەباسم وت: من زمانم خێرایە لە خوێندنەوەیا بەڕادەیێک لە شەوێکا جارێ یا دووجار قورئان خەتم ئەکەم! فەرمووی: ئەگەر یەک سوورە وەخوێنم پێی سەرسامترم لەوەی تۆ ئەیکەیت، ئەگەر هەر ناچاری‌و خۆتت بۆ مەهار ناکرێ وای بخوێنە گوێت لەدەنگی خۆت بێ‌و بەدڵیش وەریگری.
٭ ئیبراهیم ئەڵێت: ئەلقەمە بۆ ئیبنومەسعوودی خوێندەوە دەنگی خۆشبوو! پێی ووت: هێواش وەیخوێنە دایک‌وباوکم بە قووربانت بێ چونکە هێمنی ڕازاوەی قورئان.
٭ ئیبنو مەسعوود ئەفەرموێ: قورئان وەک شێعر خوێندن مەخوێننەوە وەک خورمای خڕاپیش بڵاوی مەکەن واتە زۆرخاوە خاو مەیخوێنن وشەکان لێک بپچڕن بەڵکوو هەڵوێست بکەن لەو شوێنانەی سەرسام دەبن، دڵتانی پێ ببزوێنن، با هەممو خەمتان کۆتایی سوورەکە نەبێ.
٭ هەروەها ئەفەرموێ: کاتێ بیستت خوا ئەفەرموێ:( یاایهاالذین ءامنوا…) گوێ هەڵخەوەو بزانە یا خێرەو دەستوورت پێ ئەدا یا خراپەیەو لێت یاساغ دەکات.
✅ دەڵێم ئەتوانین ئاوا پەیوەندی نێوانیان لێ بدەینەوە کە”
حیزبێک لە قورئانەکە بۆ خۆی دیاری بکات لە ڕۆژا وەیخوێنێت بە پەلەپەل، بەڵام لەشەوا دانیشێ زۆر ئارام‌و هێمنانە قورئان وەخوێنێ بۆ تێگەیشتن‌و پێگەیشتن. ئەم جۆرە خوێندنەوەی شەوە ئەو ئاکارە بەرزەیە کە پێغەمبەری خوا دخ لەگەڵ جبریلی ئەمینا ڕاهێنانی لەسەر ئەکرد لە مانگی ڕەمەزانا.
(خوای گەورە زاناترە) زادالمعاد لاپەرەی ۳۳۷ تا ۳۴۰ بەرگی یەکەم.
✅ بەلای دۆبلاژچیەوە بۆچوونم ئەوەیە”
گەورەترین گرفتی سەردەم ئەوەیە قورئان بە دەنگ‌و ڕەنگی خۆش‌و جوان‌و بێ گرێ ئەخوێندرێ بەبێ ئەوەی لە مەعناکەی بفکرن‌و تێبگەن لە ناوەڕۆکەکەی!! بگرە مەدرەسەی حیفزەکانی وڵاتمان ئەو ڕۆڵەیان هەیە قورئانی لەفزی لەبەر بکرێ بێ ئەوەی لە مەعناکەی تێگەیشتن ببێ! دروست پێچەوانەی ئاکاری هاوەڵان کە ئەیان فەرموو: چەندە بمان توانیایێ کردار بە قورئان کەین ئەوندەمان لەبەر ئەکرد واتە ۱۰ ئایەت بۆ مانگێک بەسمان بوو.
ئومێدم هەیە ئاوڕێک بدەینەوە سەر ئاکارو ڕەوشتی قورئان‌و هاوەڵان ئین‌شائەڵڵا.

سه عدی مورادی – بانه

نمایش بیشتر

سعدی مرادی

استان کردستان - بانه مترجم و نویسنده دعوتگر و فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا