اصولفقه

خوێندنه وه ی قورئان بۆ ئافره تێک کە له حە یزدایه

خوێندنه وه ی قورئان

 حوکمی شه رعی خوێندنه وه ی قورئان بۆ ئافره تێک کە له  حە یزدایه  یا  غوسڵی له سه ره:

 ️زانایان  له مه ڕحوکمی خوێندنه وه ی  قورئان بۆژنێک کە له نه خۆشی مانگانه دایه جیاوازی بۆچونیان هه یه ،زۆرینه ی زانایان ی حه نه فی وشافیعی وحه نبه لی ده ڵێن خوێندنه وه ی قورئان له وحاله ته دا حه رام وناره وایه، چونکه پیغه مبه (ص)رفه رمویه تی “””  لاتقرا الحائض ولا الجنب شیئا من القرآن””واتا: ئافه ره تی حه یز دار یا کە سی له ش پیس چپیاو چ ژن نابێ شتێک له قورئان وه خوێنن.

له وباره وه  کە مێک به رێژی باسی دە  که ین:

حه نه فیه کان ده لین خویندنی حه رامه ئه گه رچی که مترله یه ک ئایه تیش بێ،مه گە ر که لیمه که لیمه یه ک؛  به مه رجێک  نیه تی خویندنه وه ی قورئانی نه  بێ،به ڵام ئه گه رنیه تی ته نها دوعاکردن وزیکرو ئه وانه بێ ، کیشه نیه ،.

ابن عابدین گوتویه تی :

ئه گه رسوره تی فاتیحای به نیه تی دوعا خوێنده وه ومه نزوری قیرائه ت نه بو ،کێشه نیه،وه هه روه ها گوتویانه ،ئە وئایه تە یائه وسوره قورئانە ی کە دوعای تێدانیه وە ک سوره ی “””مسد””ئه وه نیه تی دوعاکردن کاری گە ری تێدانیه وحە رامە بیخوێنێتە وە ،به ڵام ئیجازه یان داوە بۆژنێک کە مامۆستای قورئان بێ ، به پی پێویست کە لیمە کە لیمە قورئان بیخوێنێتە وە ،به جۆرێک کە لیمە کان لێک دابڕێ وبه جودا وە یان خوێنێت،چونکە به خوێندنە وەی یە کە لیمە به قورئان خوێندن حیساب ناکرێ، ئیجازه شی بۆدراوه پیت پیت له قورئان وه خوێنێ ،هه روه ها خوێندنه وەی ئه وبڕه له  قورئان کە تیلاوە تی نە سخ کراوە  تە وە به کە ڕاهه تیان داناوە،به ڵام خوێندنی قنوت وگشت جۆرە کانی ئه زکارو ئه وراد و دوعا کێشه ی نیه،.

  شافیعی مه زهه به کان پێیان وایه قیڕائه تی قورئان بۆژنی حە یزدارهه رچه ند یه ک پیتیشبێ حە رامه جابه هه رجۆره نیه تێکە وە بیخوێنێ !چونکە زه رە د به پیرۆزیه کە ی ده گە یه نێ !هه روه ها ده ڵێن، له دڵی خۆی دا قورئان  بخوێنێ به بێ ئه وە ی لێووزمانی ببزێوێ دروستە، هه رو ه ها تە ماشاکردنی وخوێندن به زمان به جۆرێکی وا بۆ خۆێ گوێی له ده نگی خۆی  نه بێ!چۆنکە ئه وجۆره به قورئان خوێندنە وه داناندرێ،هه روه ها دروستە گوێ بۆقورئان ڕابگڕێ،دروستیشه ئه وئایه تە وە خوێنێ کە تیلاوە تە کە ی نە سخ بۆتە وە .

  له مه زهه بی حە نبه لیه کانداخوێندنه وه ی یه ک ئایه ت وبه ره وسه رتر بە حه رام دانراوە،به ڵام گوتویانە هێندێک له یه ک ئایه ت کێشه ی نیه ئه گە ردرێژنە بێ،!هه روە کو بۆی دروستە دوپات کردنە وه ی یه ک ئایه ئه گە رنیه تی قیرائه ت نه بێ! هه روه هاگوتویانه دروسته  زە م زەمه ی ئایه تێکی بکاوزمانی بجوڵێنێ ،یان فکری لێ وە کاولێوی له گە ڵ بجوڵێنێ به ڵام پیته کان ده رنه خات ،وبۆی دروستە به شێک له چه ند ئایه ت کە دوابه دوای یه ک دادێن وە خوێنێ  به  ومه رجە ی له نێوانیان دا بریکی زۆر بوە ستێ،.

  هه روه ها بۆی دروستە شتێک به زماندابێنێ  وە کوقورئان بیت  به ڵام به نیه تی قورئان نه ی ڵێ،وە ک “بسم الله، یا الحمد لله رب العالمین””یاخود ئایه تی “”””انا لله وانا الیه راجعون؛ وئایه تی کاتی سواربونی ووڵاخ یا ماشێن؛هه روا دروستە به سه ری دابخوێندری کاتێک ئه وبێ دنگە ؛چونکە له وحاڵه تانە دا به قیرائه ت دانان درێ ، هه روه ها ده توانێ زیکری خواش بکات ،.

   ابن تیمیە ده ڵێ ،ئافرە تێ کە له حه یزدایه ئه گە رله وە بترسێ قورئانی له بیروە چێ دروستە بیخوێنێته وه تە نات ده ڵێ واجبیشه،!چۆنکە گوتراوە”””مالایتم الواجب الا به فهو واجب””” واتا ئه وشته ی کە واجبێک به بێ بونی ئه و به جێ ناهێندرێ ، ئه ویش هه رواجبه،  .

   مالیکیه کان ده ڵێن:

خوێندنە وە ی قوئان بۆئافره ت له حاڵە تی هاتنە خواره وە ی خوێنی حە یزدا دروستە به بێ هیچ مه رجێک؛ واتە غوسڵی له سه ربێ یاخود له سه ری نە بێ ، ترسی بیرچونە وه قورئانی هه بێ یانه ی بێ،.

بە ڵام کاتێک حە یزه کە ی تە واو بو، ئه وه خوێندنە وە ی قورئانی بۆدروست نیه هه تاغوسڵ نە کات ،!جاکە یفی خۆیه تی غوسلی له سه ربێ یانا،مه گە  رسی له بیرچونە وە ی قورئانە کە ی هه بێ،.

ئە وبۆچونە له کن وان جێگای متمانە یه،چونکە ئافره ت له وحاڵه تە دا ده توانێ غوسڵ له خۆی ده رکات،به ڵام  ووتە یه بێ هێزیش هه یه کە ده ڵێ ؛ئافره ت وە ختێک حە یزه که ی تە واو بو،مادام ‌پێش حه یزه که ی غوسڵی له ش پیسی له سه رنە بو بێ بۆی دروسته ئورئان بخوێنێتە وە ،بە ڵام ئه گه رژێش حه یز غوسڵی له سه ربوبێ ئه وه بۆ ی دروست نیە.

ب:حوکمی ده ست لێدان وهه ڵگرتنی قوڕئان.

   تێکڕای زانایان کۆکن له سه رئه وە ی که ده ست لێدان وهه ڵگرتنی قورئان بۆژنی حە یزدارحە رامە ،چۆنکە خوادە فه رمویه تی [ لایمسه الا المطهرون    ]جگە له پاکە کان کە س نا بێ ده ست له قوڕئان بدات،

هه روه ها گێڕدراوە تە وە له عبدلله ی کوڕی ابوبکری کوڕی عە مری کوڕی حە زم ئه ویش له باوکیه وه ئه ویش له باپیریه وە کە پێغه مبه ردرودی خوای له سه ر،  نامە یه کی بۆ خە ڵکی یه مه نێ نوسی ئه وە ی تێدابو کە نابێ جگە له کە سانی پاک ،کە س ده ست له قوڕئان بدات؛!بە ڵام مالیکیه کان ئافره تی فێرکار یا مامۆستای قوڕئانیان له و حوکمە جوداکردۆتە وه،کە ئه وله پێوستی ده توانێ ده ست له قوڕئان بدات ،وە له هێندێک مه زهه بدا له وبارە وە شتی تریش به به ربڵاوی گوتراوە کە ده کرێ له ده سته واژه ی (مصحف) دا چاوی لێ بکرێ .

سه رچاوه .المکتبه الشامله

وه رگیر :عمر رسول نه ژاد

نمایش بیشتر

عمر رسول نژاد

نویسنده و مترجم آذربایجان غربی - سردشت شغل : خطیب و دعوتگر دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا