ادبیات

بەهار هاتەوە یاران موژدە بێت

کولسووم حەسەن زادە- سردشت 

بەهار هاتەوە یاران موژدە بێت

ژیانی دوبارەی بەخشیوە بە دەشت و دیمەن موژدە بێت

هەنگاو بە هەنگاو دێت و جوانی دەنوێنیت

لە هەر لاوە دڵ بە ڕوانینی دەگەشێنیت

??????????

بەهار هاتەوە یاران بە دەستی پڕ لە دیاری

پەیامی هێناوە بۆمان وانەی ژیانی ئەوینداری

وەرن سەیری جوانی کەن

وانەی ژیانی لێ دەستەبەر کەن

??????????

بەهار هاتەوە بە ئاسمانی شین و ئاڵی

پەڵە هەوری بارانی هێناوە بە دیاری

بە گرمە و گریانی ، خەم دەشواتەوە

بە ئاوی ژین بەخشی ژیان دەبخشیتەوە

☁️⛅️☁️⛅️☁️⛅️☁️⛅️☁️⛅️

بەهار هاتەوە بانگهێشت دەکات بۆ سەیری جوانی

بۆ لەیلانی پڕ گوڵ و گوڵزاری دڵڕفێنی

سنەوبەری هەڵچوو بەرەو ئاسمان ململانەیەتی لەگەڵ زریان

هاکا بیڕوخێنیت و بەرەنگاری دەبێتەوە بە هێزان

ئەوەت فێر دەکات سنەوبەری ڕاسا

پێشەنگی خۆڕاگری لە هەمبەر ڕەشەبا

کە گەر پنجت قوڵ داکوتی لە ناخی حەرزدا

ناتوانێ بتڕوخێنی هیچ کات زریان و ڕەشەبا

دەڵێ یاران وەرن ڕێگەی ئیمان قوڵ داکوتن

بەو پەڕی تێکۆشان و پشت بە خوا بەستن

??????????

بەهار هاتەوە یاران, چوێلەکەکان چریکە چریکیانە

پەڕەسێلکەکان گەڕاونەتە بۆ ئەم دیارە نازدارە

کاتێ دەفڕن, کاتێ دەنیشن

کاتێ دەخوێنن, کاتێ دەچریکێنن

لە دوور و نزیکەوە پەیامت بۆ دێنن

ئاشتی بۆ نیشتمان بە دیاری دێنن

باڵندە تێکۆشەرەکان چیلکه و دار کۆدەکەنەوە

هێلانە بۆ ژیانیان دوبارە ساز دەکەنەوە

وانەی خۆیان بڵاو دەکەنەوە

هیوا بۆ ژیان دەگەڕێننەوە

پێت دەڵێن بێ هیوا مەبە لە نوێ کردنەوەی ژیانت

دوای هەموو زستانێک,بەهار لە ڕێیە بۆ ژیانت

??????????

بەهار هاتەوە یاران, دەشت و چیاکان سەوز پۆشن

گوڵ پوشکوتوون دارەکان سپی پۆشن

گوڵە ونەوشە و مێلاقە, لەگەڵ گەزیزە و گوڵە ماستە

لە نێو پێدەشتی سەوزەڵانی بەهاری هەڵپەڕکەیانە

تۆقتۆقیلەی سوور و گەش

بە ناخی وەک خەڵووزی ڕەش

پێت دەڵێ بە تۆی کە خەفەت باری

لە دەست ڕۆژگارت زۆر خەمباری

دەڵێ دڵی پڕ ژان و هەناوی وێرانت حەشار دە

بە میهرەبانی و بزەی سەر لێو, دڵەکان شاد کە

داخ لە دڵیت بە سۆزی خوا داپۆشە

تا دەتوانی هەموو کەس ببەخشە

??????????

بەهار هاتەوە یاران موژدە بێت

وانەی بۆ ژیان هێناوە موژدە بێت

??????????

 

کولسووم حەسەن زادە

نمایش بیشتر

کلثوم حسن زاده

@@نویسنده و مترجم و شاعر ایران - آذربایجان غربی - سردشت

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا