عباداتقرآن

مه‌به‌ستت لە خوێندنی قوڕئان چییه‌؟

لە کاتی خوێندنەوەی قوڕئانی پیرۆزدا چ مەبەستێکت هەیە؟!

زۆربەی موسوڵمانان قوڕئان تەنها بە مەبەستی پاداشت دەخوێننەوە و خافڵن لە سوودی زۆری قوڕئان. هەرکاتێک قوڕئان بەهەر مەبەستێک بخوێنی، پێی دەگەیت، هەروەک پێغەمبەر(سه‌لام و دروودی خوای لە‌سە‌ر بێت) دەفەرموێت: «انما الاعمال بالنیات وانما لكل امرئ ما نوی»
واتە: کارەکان بە گوێرەی مەبەستەکانە و هەر کەسێکیش مەبەستێکی هەیە.

قوڕئان بەرنامەی ژیانە

مەبەستیش بازرگانی زانایانە. لەم سۆنگەیەوە بیری خۆم و موسوڵمانان دەخەمەوە با مەبەستی موسوڵمانان لە کاتی خوێندنی قوڕئاندا:

١- قوڕئان بخوێنە بەمەبەستی زانست و کارپێکردنی.
٢- قوڕئان بخوێنە تا خودا هیدایەتت بدات.
٣- قوڕئان بخوێنە بەمەبەستی ڕازونیاز لەگەڵ خودا.
٤- قوڕئان بخوێنە بەمەستی شیفا لە نەخۆشییە ئاشکرا و ناوەکییەکان.
٥- قوڕئان بخوێنە بەو مەبەستەی خودا دەرتکا لە تاریکی نەفس و ئارەزوو بۆ ڕووناکی باوەڕ.
٦- قوڕئان بخوێنە، چونکە چارەسەرە بۆ دڵڕەقی، و ئارامی بۆ دڵ دێنێ و هۆکاری ژیانی دڵ و ئاوەدانییەتی.
٧- قوڕئان بخوێنە بەمەستی ئەوەی قوڕئان سفرەوخوانی پەروەردگارە.
٨- قوڕئان بخوێنە تا لە بێئاگایان نەنووسرێیت و بچیتە ڕیزی ئەوانەی یادی خوا دەکەن.
٩- قوڕئان بخوێنە بەمەبەستی زیاتر دڵدامەزران و بڕوابوون بەخودا.
١٠- قوڕئان بخوێنە بەمەستی پاداشت، بۆ هەر یەک پیت ده‌ چاکە هه‌یه‌ و خودا بۆهه‌ر که‌س بیه‌وێت، بۆی زیادتریش دەکات به‌چه‌ند قات.
١٢- قوڕئان بخوێنە بەمەبەستی کارکردن بەفەرمانی خودا کە دەفەرموێت: «ورتل القرآن ترتیلا»
١٢- قوڕئان بخوێنە تا بەر شه‌فاعەتی قوڕئان بکەویت لە قیامەت.
١٤- قوڕئان بخوێنە بەمەستی جێبەجێکردنی وەسیەتی پێغەمبەر(سه‌لام و دروودی خوای لە‌سە‌ر بێت).
۱٤- قوڕئان بخوێنه تا خودا پلە و پێگەی تۆش و ئوممەتی ئیسلامیش بەرز کاتەوە.
١٥- بڵێ قوڕئان دەخوێنم تا پلەم لە بەهەشتدا بەرز بێتەوە و پۆشاکی ڕێزلێنان بپۆشم و باوک و دایکم پۆشاکێک بپۆشن که هەموو دونیا بهێنێ.
١٦- بڵێ قوڕئان دەخوێنم بەمەبەستی نزیکبوونەوە لە خودا.
١٧- بڵێ قوڕئان دەخوێنم تا ببمە ئەهلی تایبەتی خودا.
١٨- بڵێ قوڕئان دەخوێنم تا بچمە ڕیزی (الکرام البررە)
١٩- قوڕئان دەخوێنم بەمەبەستی ڕزگاربوون لە ئاگری دۆزەخ و سزای خودا.
٢٠- قوڕئان دەخوێنم تا بچمە ڕیزی ئەوانەی خوایان لەگەڵدایە.
٢١- قوڕئان دەخوێنم تا زەلیلی تەمەن نەبم.
٢٢- قوڕئان دەخوێنم تا ببێتە بەڵگە بۆم و نەبێتە بەڵگە لەسەرم.
٢٣- قوڕئان دەخوێنم هەتا ڕەحمەتی خوا دامپۆشێ و سەکینەی خودا دابەزێتە سەر دڵم و خودای میهرەبان لە ناو نزیکەکانی خۆی یادم بکات.
٢٥- قوڕئان دەخوێنم بەمەبەستی دەستخستنی چاکە و ڕێز لای خودا.
٢٦- قوڕئان دەخوێنم تا بۆنوبەرامه‌م خۆش بێت.
٢٧- قوڕئان دەخوێنم هەتا لە دونیا ڕێم لێ تێکنەچێ و لە قیامەت بەدبەخت نەبم.
٢٨- قوڕئان دەخوێنم چونکە خودا بەخوێندنی قوڕئان دڵەکان لە پەژارە پاک دەکاتەوە و غەم و خەفەت دەڕەوێنێتەوە.
٢٩- بڵێ قوڕئان دەخوێنم تا ببێتە هاوڕازم لە قەبر و ڕۆشنایی لەسەر پردی سیڕات و هیدایەتم لە دونیا و بەڕێکەرم بۆ بەهەشت.
٣٠- قوڕئان دەخوێنم تا خودا پەروەردەم بکات بەو ئاکار و ڕەفتارانەی پێغەمبەر(سه‌لام و دروودی خوای لە‌سە‌ر بێت)ی پێ پەروەردە کردووە.
٣١- قوڕئان دەخوێنم تا خۆم خەریک بکەم بە ڕاستییەوە، تا شتی پڕوپووچ خەریکم نەکات.
٣٢- قوڕئان دەخوێنم بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەفس و ئارەزوو و شەیتان.
٣٣- قوڕئان دەخوێنم تا خودا لە قیامەتدا پەردە لە نێوان من و کافراندا دابنێت.

دەی با هەوڵدەین ببینە ئەهلی قوڕئان، ئەوە بازرگانییە لەگەڵ خوادا، کە قازانجەکەی مسۆگەرە، خودا لە خەزێنەی پڕ لە بەخشندەیی و بەخششی خۆیەوە دەیبەخشێت.

«وذكر فان الذكری تنفع المؤمنین»

خودا منیش و ئێوەش بکاتە ئەهلی قوڕئان ئامین.

وەرگێڕ :عومەر ڕەشیدی . بانه
سۆزی میحڕاب

از طريق
عمر رشیدی
منبع
https://sozimihrab.org/
نمایش بیشتر

عمر رشیدی

@ نویسنده . مترجم @ فعال اجتماعی و دینی- @ استان کردستان - شهرستان بانه

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا