اصول

قوڕئان و به‌رپرسیاره‌تی له ژیاندا

نووسەر: سدیق قوتبی

یەکێک لە گرنگترین ناوەڕۆکەکانی قوڕئان، فێرکردنی «ژیانێکی بەرپرسانه‌»یە.
قوڕئان لە ئێمەی دەوێت بەرپرسانە بژێن، بە جۆرێک بژین کە بتوانین لە بەرامبەر هەر کردارێک یا هەر کردارێکی وازلێهێنراو، وەڵام بدەینەوە. ته‌نانه‌ت لە ئاست نییەت و مەبەستەکانمان.

قوڕئان بە ئێمە دەڵێت که ناتوانین لە بەرپرسیاریەتی و وەڵام دانەوه‌ی سه‌باره‌ت به‌ هەڵبژاردراوەکان و باوەڕەکانمان و ئەو ڕێگایەی کە هەڵمان بژاردووە، بەو بیانوویەی کە لاسایی کەسانی‌ترمان کردۆتەوە
و پەیڕەوی سەرچاوەکانی ئەوان بووین، خۆمان ده‌رباز بکەین. یاسای ژینگەیی و زەختی هەل و مەرجی دەرەوە، مەگەر به‌پێی ڕێژەی قەدەغه‌کردن ئازادی تەواو و ئیختیاری کەسێک بگرێتەوە، ده‌نا بەرپرسیاریەتی بنیادی ئێمە لە ناو نابات.

«إِنَّ الَّذِینَ تَوَفَّاهُمُ الْمَلآئِکَهُ ظَالِمِی أَنْفُسِهِمْ قَالُواْ فِیمَ کُنتُمْ قَالُواْ کُنَّا مُسْتَضْعَفِینَ فِی الأَرْضِ قَالْوَاْ أَلَمْ تَکُنْ أَرْضُ اللّهِ وَاسِعَهً فَتُهَاجِرُواْ فِیهَا» (نساء:۹۷)
واتە: «ئەو کەسانەی کە ستەمیان لە خۆیان کردووە، (کاتێک) فریشتەکان گیانیان لێ دەستێنن، دەڵێن: لە چ (حاڵ)دا بوون؟ وەڵام دەدەنەوە: ئێمە لە زەوی لە بێدەسەڵاتەکان بووین. دەڵێن: مەگەر زەوی خوا بەرفراوان نەبوو بۆ ئەوەی کۆچ بکەن؟»

«وَقَالُوا رَبَّنَا إِنَّا أَطَعْنَا سَادَتَنَا وَکُبَرَاءنَا فَأَضَلُّونَا السَّبِیلَا» (احزاب:۶۷)
واته‌: «و دەڵێن: پەروەردگارا؛ ئێمە شوێنی سەرۆکەکان و گەورەکانی خۆمان دەکەوتین و ئەوان ئێمەیان فریو دا».

 ‏«وَقَالَ الَّذِینَ کَفَرُوا لِلَّذِینَ آمَنُوا اتَّبِعُوا سَبِیلَنَا وَلْنَحْمِلْ خَطَایَاکُمْ وَمَا هُم بِحَامِلِینَ مِنْ خَطَایَاهُم مِّن شَیْءٍ إِنَّهُمْ لَکَاذِبُونَ ‏* وَلَیَحْمِلُنَّ أَثْقَالَهُمْ وَأَثْقَالاً مَّعَ أَثْقَالِهِمْ وَلَیُسْأَلُنَّ یَوْمَ الْقِیَامَهِ عَمَّا کَانُوا یَفْتَرُونَ» (عەنکەبوت:۱۲و۱۳)
واته: «و ئەو کەسانەی کە کافر بوون، بەو کەسانە کە ئیمانیان هێناوە دەڵێن: بە دوای ڕێگای ئێمە بکەون گوناهەکانتان لە ئەستۆی ئێمە. بەڵام هیچ لە گوناهەکانیان لە ئەستۆ ناگرن: بێ‌گومان ئەوان درۆزنن و بێ‌گومان بارە گرانەکەی خۆیان و بارە گرانەکانی کەسانی‌تریش هەڵدەگرن و بە دڵنیایی ڕۆژی قیامەت لەوەیکە بە درۆ وتویانە پرسیاریان لێ دەکرێت.

قوڕئان جەختی زۆری لەسەر ئەوەیە کە هیچ کەس ناتوانیت بەرپرسیاریەتی ژیان و هەڵبژاردەکانی کەسانی‌تر بە ئەستۆ بگرێت و هەموو کەس بەرپرسی شێوەی ژیانی خۆیەتی. لە لایەکیش  بنیادەم لە بارەگای حەق و مەحکەمەی دواڕۆژ، بە تەنیا ئامادە دەبێت بە تەنیایی وەڵامی کردارەکانی خۆی دەداتەوە.

«وَلَقَدْ جِئْتُمُونَا فُرَادَى کَمَا خَلَقْنَاکُمْ أَوَّلَ مَرَّهٍ وَتَرَکْتُم مَّا خَوَّلْنَاکُمْ وَرَاء ظُهُورِکُمْ وَمَا نَرَى مَعَکُمْ شُفَعَاءکُمُ الَّذِینَ زَعَمْتُمْ أَنَّهُمْ فِیکُمْ شُرَکَاء لَقَد تَّقَطَّعَ بَیْنَکُمْ وَضَلَّ عَنکُم مَّا کُنتُمْ تَزْعُمُونَ» (ئەنعام:۹۴)
واته: بۆ لای ئێمە بە تەنیا هاتوون، هەر بەو شێوە
کە یەکەم جار ئێوەمان بە تەنیا خوڵقاند بوو، وە ئەو ناز و نیعمەتەی کە بە ئێوەمان بەخشی بوو لە دوای خۆتان بە جێتان هێشتووە و شەفاعەتکارەکانتان کە وا بیرتان دەکردەوە لەگەڵ ئێوە هاوبەشن، لە گەڵتان نابینم، نێوانتان تێک چووە و ئەوه‌یکە (وەک هاوبەش و شەفاعەتکار) خەیاڵتان دەکرد، بە بادا ڕۆیشت.

«وَکُلُّهُمْ آتِیهِ یَوْمَ الْقِیَامَهِ فَرْداً» (مریم:۹۵)
واته: «و هەموویان لە ڕۆژی قیامەتدا بە تەنیایی دێنە بەر دەم بارەگای من.»

‏«أَلَّا تَزِرُ وَازِرَهٌ وِزْرَ أُخْرَى ‏* وَأَن لَّیْسَ لِلْإِنسَانِ إِلَّا مَا سَعَى* وَأَنَّ سَعْیَهُ سَوْفَ یُرَى» (نجم:۳۸-۴۰)
واته: «کە هیچ هەڵگرێک باری گوناهی کەسی‌تر هەڵناگرێت و ئەوەی کە بۆ مرۆڤ جگە له بەرهەمی هه‌وڵ و تێکۆشانی خۆی نییە و (بەرهەمی) تێکۆشانی ئەو بە زوویی دەبینرێت».

جه‌خت کردنەوەی قوڕئان لە سەر ژیانی بەرپرسیارانە، لە زۆر لاوه‌ نموودی هەیە، بۆ نموونە؛

۱- بەرپرسانە بڕوا بکەین:

دەربارەی هێزی تێگەیشتنمان بەرپرسانە ڕەفتار بکەین. هێزی بیستن، دیتن و دەرکی ئێمە بەرپرسە و دەبێت لەگەڵ ئەو شتانەی کە دەیانبیستین و دەیانبینین و لە دونیای دەرەوە وەریان دەگرین، هەڵسەنگاوانە ڕووبەڕوو ببینینەوە. لە شتی بکۆڵینەوە و هەر شتێکی کە له ڕێگای بیستن و دیتن و دڵەکانەوە دەیبینین و دەیبیسین، بڕوای پێ نەکەین. ئێمە لە بەرامبەر باوەڕەکانمان بەرپرسیارین:

«وَلاَ تَقْفُ مَا لَیْسَ لَکَ بِهِ عِلْمٌ إِنَّ السَّمْعَ وَالْبَصَرَ وَالْفُؤَادَ کُلُّ أُولئِکَ کَانَ عَنْهُ مَسْؤُولاً» (ئیسرا:۳۶)
واته: «و شتێک کە زانستت لە سەری نییە، بە دوای مەکەوە؛ چۆن گوێ و چاو و دڵ، هەموویان لێیان دەپرسرێتەوە.»

۲- بەرپرسانە قسە بکەین:

بەرپرسانە قسە بکەین و وابیر نەکەینەوە قسە، بای هەوایە و هەرچی بە مێشکماندا بێت بیڵێین.

«وَإِذَا قُلْتُمْ فَاعْدِلُواْ وَلَوْ کَانَ ذَا قُرْبَى» (ئەنعام:۱۵۲)
واته‌: «و چۆن (بە دادوەری و شایەتی) قسە بکەن، دادوەری بکەن هەرچەند (دەربارەی) خزمانی (ئێوە) بێت.»

قوڕئان لە ئێمەی دەوێت مەنسه‌بەکان و داراییەکانمان، پێش بەوە نەگرن کە ئینساف و عەداڵەت لە هەڵسەنگاندن و دادپەروەری لەبیر بکەین.

«یَا أَیُّهَا الَّذِینَ آمَنُواْ کُونُواْ قَوَّامِینَ بِالْقِسْطِ شُهَدَاء لِلّهِ وَلَوْ عَلَى أَنفُسِکُمْ أَوِ الْوَالِدَیْنِ وَالأَقْرَبِینَ» (نساء:۱۳۵) واته: «ئەی ئەو کەسانەی کە ئیمانتان هێناوە، پێویستە بە عەداڵه‌ت ڕاپەرن و بۆ خوا گەواهی بدەن هەرچەند بە زەرەری خۆتان یا بە زەرەری دایک و باوک و خزمەکانتان بێت.»

بەرپرسانە قسە کردن لە میانەی ڕووداوی ئه‌فه‌ک، کە بوو بە هۆکاری دابەزینی چەند ئایاتێک لە سوڕەتی نوور، دیاردەیەکی تایبەتی هەیە. لەو شوێنەی کە قوڕئان هەندێ کەس سەرزەنشت دەکات کە بە بێ‌هەڵسەنگاندن و زانست، وشەی پوختاناوی بە زمان دێنن و وا بیر دەکەنەوە شتێکی سادە و ئاسانە و بەرپرسانە قسە ناکەن:

«مَا یَکُونُ مِن نَّجْوَى ثَلَاثَهٍ إِلَّا هُوَ رَابِعُهُمْ وَلَا خَمْسَهٍ إِلَّا هُوَ سَادِسُهُمْ وَلَا أَدْنَى مِن ذَلِکَ وَلَا أَکْثَرَ إِلَّا هُوَ مَعَهُمْ أَیْنَ مَا کَانُوا ثُمَّ یُنَبِّئُهُم بِمَا عَمِلُوا یَوْمَ الْقِیَامَهِ» (موجادیلە:۷)
واته: «هیچ گفت و گۆیەکی شاراوە نییە مەگەر ئەوەیکە ئەو (خوا) کەسی چوارەمه و نە لە نێوان  پێنج کەس مەگەر ئەو کەسی شەشەم بێت، نە کەمتر لەو (ژمارە) و نە زیاتر، مەگەر ئەوه‌یکە لە هەر کوێ بن ئەو لەگەڵ ئەوانە. ئەو کاتە لە ڕۆژی قیامەت ئەوان بە ئەوەی کردوویانە ئاگادار دەکاتەوە.»

و له کوتاییدا هیچ وشەیەک لە دەمی ئێمە دەرناچیت، مەگەر ئەوەیکە لە بەرامبەری بەرپرسیار ده‌بین:

«مَا یَلْفِظُ مِن قَوْلٍ إِلَّا لَدَیْهِ رَقِیبٌ عَتِیدٌ» (ق:۱۸)
واته: «(مرۆڤ) هیچ وشەیەک لە دەمی دەرناچیت بێ ئەوەیکە نیگابانێک چاودێری بکات (دەنگی تۆمار دەکرێت)».

۳- بەرپرسانە سەیر بکه‌ین:

قوڕئان لە ئێمەی دەوێت بەرپرسانە سەیر بکەین و بە تایبەتی لە سەیرکردنی ڕەگەزی نامەحرەم خۆمان بپارێزین. نیگایەک کە کەسی بەرانبەر شێتانە دەبینێت و ئەو لە جسم و سەرنجی ڕەگەزی شیی دەکاتەوە. ئەو جۆرە سەیر کردنە، خیانەت کردن بە ئابروو و ناموسی مرۆڤایەتییە:

«قُل لِّلْمُؤْمِنِینَ یَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَیَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ذَلِکَ أَزْکَى لَهُمْ» (نوور:۳۰)
واته: «بە پیاوانی ئیماندار بلێ: (نیگاکانیان داخه‌ن) و داوێن پاک بن، کە بۆ ئەوان ساکار و باشترە.»
«قُل لِّلْمُؤْمِنِینَ یَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ و َیَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ذَلِکَ أَزْکَى لَهُمْ» (نوور:۳۰)
واته‌: «(خوا) سەیر کردنە نه‌هێنییه‌کان و ئەوه‌یکە لە دڵەکاندا شاراوەیە، دەزانیت.»

۴- بەرپرسانە مامەڵە بکەین:

قوڕئان لە ئێمەی دەوێت لە کار و کاسبی و دابین‌کردنی بژێوی ژیان و بازرگانی و مامەڵە، زۆر ئاگادار و هەستیار بین. بەرپرسانە ڕەفتار بکەین و ڕێز له سنووری داراییەکانی یەکتر بگرین:

«وَلاَ تَأْکُلُواْ أَمْوَالَکُم بَیْنَکُم بِالْبَاطِلِ وَتُدْلُواْ بِهَا إِلَى الْحُکَّامِ لِتَأْکُلُواْ فَرِیقاً مِّنْ أَمْوَالِ النَّاسِ بِالإِثْمِ وَأَنتُمْ تَعْلَمُونَ» (بقرە:۱۸۸)
واته‌: «و داراییەکانتان لە نێوان خۆتان بە ناحەق مەخۆن و (وەکو بەشێک لە بەرتیل) ئەوان بە قازییەکان مەدەن تا بەشێک لە ماڵی خەڵک بە ناحەق بخۆن و هەر وەکو بۆ خۆتان (زۆر باش) دەزانن».

بە تایبەتی ئەو کاتەی کە ڕووبەڕووی ماڵ و دارایی خەڵکی بێ‌توانا و لاواز دەبینەوە، پێویست بە هەستیاری و ئاگاداری زیاتر هەڵسوکەوت بکەین.

‏«وَلاَ تَقْرَبُواْ مَالَ الْیَتِیمِ إِلاَّ بِالَّتِی هِیَ أَحْسَنُ حَتَّى یَبْلُغَ أَشُدَّهُ»  (اسرا ٕ:۳۴)
واته‌: «و بە ماڵی هەتیو (مەگەر لە ڕووی باشه‌وه) نزیک مەبنەوە تا ئەو کاتەی گەشە دەکەن».

قوڕئان لە ئێمەی دەوێت لە پێوەر و تەرازوو و بە شێوەی گشتی لە هەموو دادوەری و حیسابەکان، دروست و هەڵسەنگاوانه و بێلایەنه هەڵسوکەوت بکەین:

«وَأَوْفُوا الْکَیْلَ إِذا کِلْتُمْ وَزِنُواْ بِالقِسْطَاسِ الْمُسْتَقِیمِ» (اسراء:۳۵)
واته‌: «و ئەو کاتەی دەیپێون پێوەرەکەی تەواو دانێن و بە تەرازوو دروست هەڵیسەنگێنن».

و لەوەیکە لە مامەڵەکان، کاتی وەرگرتن و سەندن، بە تەواوی داوا بکەن و کاتی دان و بەخشیش، کەم دابنێین، خۆمان بپارێزین. بە مانای ئەوەی بێ لایەن و بەویژدان بین:

‏«وَیْلٌ لِّلْمُطَفِّفِینَ ‏*‏ الَّذِینَ إِذَا اکْتَالُواْ عَلَى النَّاسِ یَسْتَوْفُونَ ‏*‏ وَإِذَا کَالُوهُمْ أَو وَّزَنُوهُمْ یُخْسِرُونَ» ‏(مطففین:۱-۳)
واته: «وای بە حالی کەم فرۆشان، کە چۆن لە خەڵک پێوەر دەستێنن، تەواو دەستێنن و ئەو کاتەی بۆیان پێوەر یا وەزن دەکەن، کەمیان پێ دەدەن».

۵- سەبارت به‌ بەڵێن پێدان بەرپرسین:

قوڕئان لە ئێمەی دەوێت دەربارەی ئەو بەڵێن و پەیمانانەی کە دەیاندەین بەرپرسیار بین. یەکێک لە وەسفە گرنگەکان کە خوای پەروەردگار بۆ ڕەستگارەکان باسی دەکات، ڕوحی پەیمان بەستن و وەفادارییە بە پەیمانەکان:

«وَالَّذِینَ هُمْ لِأَمَانَاتِهِمْ وَعَهْدِهِمْ رَاعُونَ» (مٶمنون:٨ ومعارج:۳۲)
واته‌: «و ئەوان کە ئەمانەتەکان و پەیمانکانی خۆیان دەپارێزن.»

لە وەسفە ستایش کراوەکانی حەزرەتی ئیسماعیل (ع) کە زۆر جێگەی سەرنجە و پێش ئەوەی ببێتە پێغه‌مبه‌ر باسی لێ دەکرێت، وەفا کردن بە بەڵێنە:

‏«وَاذْکُرْ فِی الْکِتَابِ إِسْمَاعِیلَ إِنَّهُ کَانَ صَادِقَ الْوَعْدِ وَ کَانَ رَسُولاً نَّبِیّاً» ‏(مریم:۵۴)
واته‌: «لەو کتێبەدا یادی ئیسماعیل بکە لەبەر ئەوەی ئەو بەڵێن ڕاست و نێردراوی پێغەمبەر بوو.»

«یَا أَیُّهَا الَّذِینَ آمَنُواْ أَوْفُواْ بِالْعُقُودِ» (مائدە:۱)
واته‌: «ئەی ئەو کەسانەی کە ئیمانتان هێناوە، بە برڕیارەکان(ی خۆتان) وەفا بکەن.»

«وَأَوْفُواْ بِالْعَهْدِ إِنَّ الْعَهْدَ کَانَ مَسْؤُولاً» (اسراء:۳۴)
واته‌: «و بە بەڵێنی خۆتان وەفا بکەن، چۆن بەڵێندان لێی دەپرسرێتەوە.»

۶- لە بەرانبەر که‌سانی هاوچەشنی خۆتان که بێ توانا و هه‌ژارن بەرپرسن:

ئێمە لە بەرانبەر ئەو کەسانەی کە هاوچەشنمانن بەرپرسیارین و ئەوانەی کە لە ڕووی ماڵ و موچە لە تەنگانە دان، بەرپرسیارین و فەقیرەکان لە ماڵی ئێمە، مافیان هەیە و ئەوە بەو مانایەیە ئێمە دەربارەی ئەوان ئەرک و تەکلیف و بەرپرسیاریەتیمان هەیە:

«وَالَّذِینَ فِی أَمْوَالِهِمْ حَقٌّ مَّعْلُومٌ *‏ لِّلسَّائِلِ وَالْمَحْرُومِ» ‏(معارج:۲۴و۲۵)
واته‌: «و هەروەها کە لە داراییەکانیان حەقێکی دیاریکراوە، بۆ فەقیر و هەژاران.»

«کُلُواْ مِن ثَمَرِهِ إِذَا أَثْمَرَ وَآتُواْ حَقَّهُ یَوْمَ حَصَادِهِ وَلاَ تُسْرِفُواْ إِنَّهُ لاَ یُحِبُّ الْمُسْرِفِینَ» (انعام:۱۴۱)
واته: «بخۆن له‌ به‌رو بوومه‌که‌ی کاتێک ده‌یگرێت و ڕۆژی چنین و دروێنه‌ مافی (هه‌ژارانی) لێبده‌ن و زیاده‌ڕه‌وی مه‌که‌ن، چونکه‌ خوا له‌ سنوور ده‌رچووان و زیاده‌ڕه‌وانی خۆش ناوێت.»

۷- سه‌باره‌ت به بەخشین و ئیمکاناتی ژیان بەرپرسیارین:

ئێمە سەبارەت بە به‌ئەنجام گەیاندنی ئەو بخششانەی خوا داویەتی بە ئێمه‌، تەواوی ئەو نیعمەتانەی خوا پێی داوین و تەواوی ئەو  ئیمکاناتەی کە هی ئێمەیە، وەڵامدەر و بەرپرسیارین.

دەربارەی ئەو شتانەی کە کاتین و بە واتای تاقیکردنەوە و ئەزموون لە دەستمان دان، دەبێت وەڵامدەرەوە و بەرپرسیارانە ڕەفتار بکەین و پێویسته له‌ ڕشتن و زیادەرەوی و یا سەرف‌کردنی نابەجێ، خۆمان بپارێزین:

«ثُمَّ لَتُسْأَلُنَّ یَوْمَئِذٍ عَنِ النَّعِیمِ» (تکاثر:۸)
واته‌: «و دوایی لە هەمان ڕۆژە کە لە نیعمەتەکانی (سەر زەوی) پرسیار دەکرێتەوە.»

«وکُلُواْ وَاشْرَبُواْ وَلاَ تُسْرِفُواْ إِنَّهُ لاَ یُحِبُّ الْمُسْرِفِینَ» (اعراف:۳۱)
واته‌: «ئەی نەوەی ئادەم، خۆتان بڕازێننەوە بە پۆشاک لەبه‌رکردن، لە کاتی هەموو نوێژ و چوونە  ناو مزگەوتێکدا، بخۆن و بخۆنەوە به‌ڵام زیادەرەوی مەکەن کە خوا ئەو ئیسڕافکارانه‌ی خۆش ناوێت.»

ئیسڕاف و زیادەڕەوی کە دەبێتە هۆکاری بەفیرۆدانی نیعمەتەکان، ڕەفتارێکی بێ بەرپرسیارانەیە و لە لایەن خوای پەروەردگار بە توندی زەمی لێ کراوە:

«وَلاَ تُبَذِّرْ تَبْذِیراً ‏*‏ إِنَّ الْمُبَذِّرِینَ کَانُواْ إِخْوَانَ الشَّیَاطِینِ وَکَانَ الشَّیْطَانُ لِرَبِّهِ کَفُوراً» (اسراء:۲۶-۲۷) ٗ واته‌: «نه دەست بڵاوی بکه‌ن و نه ئیسڕاف بکەن،
چونکە ئیسڕاف‌کارەکان هاوڕێیانی شەیتانن و شەیتان هەموو کات بەرامبەر بە پەروەردگاری خۆی ناسوپاس بووە.»

ڕێگاو نیشانی ژینی بەرپرسانە لە قوڕئاندا زۆرن و هەر ئەو ئاماژانە بەسن کە گرینگی مەکتەبی زانستی قوڕئانی بۆ ئێمە ڕوون بکەنەوە.

هەر مرۆڤێک، دەربارەی شێوەی ژیان و هەڵبژاردەکانی بەرپرسیارە و دەبێت بە ئاگاداری و وریایی تەواو لەسەر لێکوڵینەوە و تاوتوێ‌کردن بە وردی و نەرمی، ببیستێت، تێ بگات و هەڵبژێریت:

«وَلَتُسْأَلُنَّ عَمَّا کُنتُمْ تَعْمَلُونَ» (نحل:۹۳)
واته‌: «و لەوەی ئەنجامتان داوە لێتان دەپرسرێتەوە.»
«وَقِفُوهُمْ إِنَّهُم مَّسْئُولُونَ» (سافات:۲۴)
واته‌: «و ئەوان ڕابگرن کە بەرپرسیارن».

سه‌رچاوه‌: ئیسلاح وێب
نووسه‌ر: سددیق قوتبی
وه‌رگێڕ: سنوور مه‌حه‌ممه‌دیان
پێداچوونەوە: حه‌سه‌ن زادە

نمایش بیشتر

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا