دل نوشتهکوردی

دەرفەتی نوێ(پەخشان)

پەخشان

گەر پەروەڕێنم ساتێک لەبیری کردم …
کەمن مرۆڤێکی لاواز و بێ دەسەڵات زیاتر نیم
دەرفەتێکی کورتی بۆ زیندوو بوون پێدەبەخشیم..
لەو دەرفەتە بەباشترین شێوە کەڵکی پێویستم لێ وەردەگرت…
هەموو شێوە بیر کردنەوەم بە مێشک دانەدەهات
بەیەقین هەر شتێکی کە دەمکووت…
بیرم لێدەکردەوە
هەرشتێکم نە لە بەر بەهاکەی بەڵکوو لەبەر بوونی بەهام پێ دەدا…
کەمتر دەخەوتم..
جوان ترین خەیاڵم بەدی دێنا… چوون هر ساتێک کەچاو لێک دەنێم شەست چرکە ڕۆشناییم لە کیس دەچێت…
رێگام لەو شوێنەوە دەست پێدەکرد…
کە…
کەسانی تر لێی ماندوو بوون 
لێوەستا بوون.
کاتێک لە جێگاکەم هەڵدەستام.. کەسانی دەوروبەرم هەمووخەوتون…
گەر پەروەرێنم دەرفەتێکی چکۆڵەی دێکەی پێدەبەخشیم ، بەسادەترین شێوە خۆم دەڕازاندەوە ..
لە بە رخۆرە تاو خۆم هەڵ دەخست …
نە تەنیا جەستەم بەڵکوو ڕۆحیشم لەبەر هەتاو هەڵدەخست…
بەهەموانم پیشان دەدا کە مڕۆڤ لە بەر پیری نیە کەئەویندار نابێت ..
بەڵکوو کاتێک پیر دەبێت کە ئەویندار نەبێت….
باڵم دەبەخشی بە مناڵان ..
بە تەنیا جێم دەهێشتن تاکۆ بۆخۆیان هەوڵیان دەداو فێری هەڵفڕین دەبوون…
بە مڕۆڤە بەتەمەنەکانم دەکووت کەبەهۆی پیریەوە نیە کە مردن دەتگاتێ ،..
بەڵکوو لە بیرکردنی ساتە وه ختەکانی کەتێیدایە مردن دێنێت…
چ شتانێک کەمن لە خۆێنەرانم فێر نەبووم…
فێر بووم هەموو مرۆڤەکان دەیان هەوێت کەلەسەر لووتکەی چیا بژین …
بەس لە بیریان کردوە ئەوەی گرینگە گەیشتن بە سەر لووتکەیە و پیا سەرکەوتنە…
فێربووم کە مناڵێکی ساوا کاتێک قامکە گەورەی دەستی باوکی لە دەستیا هەڵ دەکوشێت …
باوکی تا ئەبەد ئەسیری عەشقی خۆی دەکات…
فێر بووم کە مرۆڤ کاتێک دەتوانێت لە سەرەوە چاو بۆ خوارێ بگێرێت …کە کایەدەکات و …
دەستی کەسێکی کەوتوو دەگرێت تاکوو هەڵی بستێنێتەوە…
چ شتانێک کە لێتان فێر نەبووم ……
هەموو کات هەستەکانتان بەدەرخەن و بیانڵێن ، بیرەوەریەکانتان بخەنەگەڕ…
گەر دەتانزانی ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژە کەدەتانبینم …وام لە ئامێزم دەگرتن وەک وابێت بوومەتە پاسەوانی ڕۆحتان…
گەردەمزانی کاتەکانی کۆتاییمە کەدەتبینم …
پێم دەوتی خۆشم دەۆێت … هیچ کات وام هەست نەدەکرد تەنانەت خۆشت دەیزانی…
هەمیشە بەرە بەیانێکی نوێ نیەکەدەرفەتێکی نوێمان پێ ببە خشێت …
بۆ…
قەرەبووی لەبیر کراوەکانمان.
ئەو کەسانەی خۆشت دەوێن با هەموو کاتێک لایان بیت..
پێیان بڵێ کەچەندەت خۆش دەوێن،..
نیازت پێیانە …
گرینگیان پێدەدەیت…
ئاگات لێیان بێت،
دەرفەتێک بە خۆت بدە تا بتوانی زۆرترین کەڵکی پێویست لە ووشە جوانەکان وەر گریت وبیانڵێی…
داوای لیبوردن بکە…
بڵێ کە بە داخەوه م …
داوای لێبوردن دەکەم ..
سپاستان دەکەم
خاهیش دەکەم.
هیچ کەس دوای مردنت تۆی لە بیر نامێنێت …
کاتێک بیر و ئەندێشەکەت وەک ڕازێکی نامۆ لە دڵتا هەڵ بگری…
خۆت ناچار بکە
قسە بکەی ..
ڕستە جوان و بەسودەکان کەلە دڵ کاریگەرن بڵێ..
بەهاورێیان و هەڤاڵان و ئەوکەسانەی کە خۆشت دەوێن… بلێ کەچەندە لە لات بە بایەخن..
گەر نەتوانی دەریبڕی بەیانیشت وەک دوێنێ وایە …
هیچ کەڵکی نیە بۆت…


منبع : کتاب همراه با عشق ، اثر : گابریل گارسیا
وەرگێران؛ سانا(سه وزه حیدری)

نمایش بیشتر

سانا

@ مترجم وشاعر @ آذزبایجان غربی - مهاباد ☑ کارشناسی روانشناسی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا