تاریخ
له هیندستان سه‌ربرینی مانگا له مه سیحی و مسوڵمانه کان قه‌ده‌غه کرا !!
به‌پێى هه‌والێک که سایتى سکایى نیوزى عه‌ره‌بى بڵاوى کردۆته‌وه،له‌سه‌رو به‌ندى هه‌ڵبژاردندا له وڵاتى هیندستان سه‌ربڕینى مانگا له مه‌سیحى و مسوڵمانه‌کانیش قه‌ده‌غه کرا.
وه‌زیرى ناوخۆى هیندستان،له نوێترین بڕیاریدا که ڕۆژى ۳۰ ى ۳ ى ۲۰۱۵ له‌سه‌ر داوایى شوێن که‌وتوانى ئه‌و ئاینه‌ى که له وڵاته‌که‌یدا مانگا په‌رستن بڕیاریدا “له‌و ویلایه‌تانه‌ش که زۆرینه‌ى شوێنکه‌وته‌یى ئاینى ئیسلام و مه‌سیحین، سه‌ربڕینى مانگا قه‌ده‌غه بکرێت.”
به وته‌ى وه‌زیرى ناوخۆى هیندستان” گۆشتى مانگا بۆ تووشبوون به نه‌خۆشى دڵ مه‌ترسیداره.”
وڵاتى هیندستان دووه‌م وڵاته بۆ به‌رهه‌م هێنانى گۆشت له‌سه‌ر ئاستى جیهان،ئه‌مه‌ش بووه مایه‌یى گله‌یى و ڕه‌خنه‌ى توندى ئاینه‌کانى ئیسلام و مه‌سیح له‌و وڵاته‌دا.
جودی نیوز