ئادابی جه نگ له ئیسلام دا

له رووی کرداری و کارپێکردن جه‌نگ له ئیسلامدا ئادابی خۆی هه‌یه:
ئه‌و ئادابه جوانانه‌ی ئیسلام دایناون دادپهروانهیه ؛ ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ دووژمن
بۆ نمونه:
@ نابێت دیل بکوژرێت! به‌ڵکو ده‌بێت ئه‌و په‌ڕی رێزی لێبگیرێت‌و نان‌و ئاویشی پێ بدرێت ((وَیُطْعِمُونَ الطَّعَامَ عَلَى حُبِّهِ مِسْکِیناً وَیَتِیماً وَأَسِیراً))الانسان: ۸..
((وَأَسِیراً)) کاتی که ئه م ئایه ته نازل بو موسلمانان ئه سیریان نه بو اِطعامی بکه ن! به لکو ئه سیره کان موشریک و نا موسلمان بوون!
@ نابێت ژن‌و مناڵ بکوژرێت..! مه‌گه‌ر شه‌ڕ که‌ربن.
@ نابێت راهیب بکوژرێن..! مه‌گه‌ر رێنوماکار بن.
@نابێت حورمه‌تی که‌نیسه‌و شوێنه خواپه‌رستیه‌کان بشکێنرێد..!
ئه‌ی راتان چۆنه به مزگه‌وت؟!و ته‌قاندنه‌وه‌و وێرانکردن و خاپورکردنی؟؟!
@ نابێت موعاهید بکوژرێن! ئه‌ی راتان چۆنه به موسڵمان؟؟!!!
*@ نابێت غه‌در بکرێت!
@نابێت خانوو بینا بروخێنرێت!
@نابێت دار‌و درهختو باخچه‌و شینیایه تی تێکبشێڵدرێت!
@ نابێت ئاو‌و بیر تێکبدرێت!
@ نابێت تیری ژه‌هراوی به‌کاربهێنرێت!..ئه‌ی راتان چۆنه به مه‌واددی کیمیاوی؟!
@نابێت ئاو‌و مه‌واددی غه ذائی ژه‌هراوی بکرێت!
@نابێت هاوڵاتی سڤیل بکوژرێت یان ژیانی بخسرێته ترسه‌وه!
@ نابێت ته‌نانه‌ت موحاربیش نه بهزیندووییو نه به مردوویی بسوتێنرێت!
@نابێت ئاویان له‌سه‌ر بگیرێته‌وه تاوه‌کو لهتێنان ئه‌خنکێن!
@ ده‌بێت حوڕمه‌تی به‌ساڵاچوو بگیرێت.
@ ده‌بێت نهخۆشو بریندار چاره‌سه‌ر بکرێن.
– که‌واته ئیسلام فه‌رزی کردووه له‌سه‌ر موجاهیدان به ئهخلاقو ره‌وشتی به‌رزو رێک‌و پێک ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ کافر‌و موحاریبو دووژمنانیش..!
ئه‌ی راتان چۆنه به‌رامبه‌ر به‌که‌سانێک یان میلله‌تێک که الحمدلله زۆرینه موسڵمانن‌و نوێژ ئه‌که ن..؟؟!
-خۆ ته‌قاندنه‌وه‌ش که ئه‌وان ناوی ئه‌نێن: الأعمال الجهادیه الاستشهادیه..؟
به‌ڵکو له راستیدا: الأعمال التخریبیه الارهابیه..!
-هاوڵاتی کردنه ئامانج له‌کوێی دینی ئیسلامی پیرۆز‌و هه‌ر دینێکی تری سه‌ماوی له‌پێشدا جێگای ئه‌بێته‌وه..؟
– پاشان خۆ کوشتن پێچه‌وانه‌ی فه‌رمانی خواى گه‌وره‌یه که ده‌فه‌رموێ: ((وَلاَ تَقْتُلُواْ أَنفُسَکُمْ إِنَّ اللّهَ کَانَ بِکُمْ رَحِیماً )) النساء: ۲۹
-وهپهلهکردنه بۆ دۆزه‌خ که پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌وسلم ده‌رباره‌ی ئه‌وکه‌سه‌ی له‌به‌ر برین که ته‌حه‌مولی ئێشه‌که‌ی نه‌کردو خۆی کوشت له‌پێشدا ئاماژه‌ی پێدابوو بۆ دۆزه‌خ که فه‌رمووبوی: ((أما انه من أهل النار))!
-پاشان خه‌ڵک کوژی هه‌روا لههیچو خۆڕایی ته‌نیا کوشتنی نه‌فسێک تاوانه‌که‌ی وه‌ک ئه‌وه وایه هه‌موو خه‌ڵکت کوشتبێت ((مَن قَتَلَ نَفْساً بِغَیْرِ نَفْسٍ أَوْ فَسَادٍ فِی الأَرْضِ فَکَأَنَّمَا قَتَلَ النَّاسَ جَمِیعاً)) المائده: ۳۲،
-ئه‌دی راتان چۆنه به‌ده‌یان شه‌هیدو بریندار‌و کاسبکارو ژن‌و منداڵ..و..هتد.؟
موسلیم ملاصالَح فریزی بانگخوازی ئیسلامی و پێشنوێژ و وتاربێژ
منبع : ئیسلام په یک