ادبیات

ئایا بیرت کردۆته وە شێوه ی جەماڵی پیغه مبه ره خۆشه ویسته که ت چۆنه؟

ئایا بیرت کردۆتەوە شێوەی جەماڵی خۆشەویستەکەت چۆنە؟

هەموومان خاوەن خۆشەویستێکی تایبەتین لە ژیاندا بەڵام لەسەری هەموو خۆشەویستیەک نۆری چاومان، تاجی سەرمان، هێزی دڵ و گیان، موحەممەد صلی اللەعلیەوسلم…

عاشقانی جەماڵی پێغەمبەر، ئیوە لەکۆین؟ شەیدایانی جەماڵی پێغەمبەر ئیوە لەکۆین؟ وەرن گوێ رابگرن، باسی ئەمجارەمان پڕە لەنور ، پڕە لە گوڵ و ڕەیحان، پڕە لە جوانی!

بەڵێ باسی ئەمجارەمان باسی ڕوخساری موحەممەدە {المصطفی}یە صلی اللەعلیەوسلم.

ئایا بیرت کردۆتەوە کە خۆشەویستەکەت شێوەی روخساری چۆنە؟؟

هەوڵت داوە بە دوای ناسینی ئەندامەکانی لاشەی خۆشەویستەکەت{ پێغەمبەر ـ ص ـ } بگەڕێت و بی ناسیت؟

جوانی چاوەکانی پێغەمبەر صلی اللەعلیەوسلم، جوانی برۆکانی پێغەمبەر صلی اللەعلیەوسلم، جوانی موژوڵکەکانی پێغەمبەر صلی علیەاللەعلیەوسلم، جوانی قژی جوانی پێغەمبەر صلی علیەوسلم، جوانی ڕومەتە ئاڵەکانی پێغەمبەر صلی اللەعلیەوسلم، جوانی باڵای بەرزی جوانی پێغەمبەر صلی اللەعلیەوسلم، ئایا پێت خۆشە ئەمانە و چەندانی دی شارەزا بی تا بزانی چ جوانێک بۆە پێغەمبەری خوا صلی اللەعلیەوسلم؟؟

تەنیا بیخۆینەوە وە لەگەڵ ناوەجوانەکانی پێغەمبەر صلی اللەعلیەوسلم سەڵاوت بنێرە بۆ سەر پێغمبەر تا لە کۆتایی بابەتەکە کۆڵە پشتی دواڕۆژت پڕکەیت لە سەدەقە و چاکە…

جەماڵی پێغەمبەر صلی اللەعلیەوسلم سپی بۆ، بەڵام سپی یەکی زۆر تۆخ نەبو، گەر سەیری جەماڵی پێغەمبەرت صلی اللەعلیەوسلم، بکردایە وەک چرا ئەدڕۆشایەوە، پێغەمبەر صلی اللەعلیەوسلم لەهەموو لایەکەوە ئەندام و ڵاشەیەکی ڕێک و پێکی هەبو لە هەمۆ ڕۆیەکەوە، دەم و چاوی نە خڕ و نە زۆر باڕیک بۆ پڕ گۆشت و جوان بۆ، هەرکەس سەیری جەماڵی پێغەمبەری کردبایە دڵی پێ خۆش دەبۆ چۆن وەک مانگ لە شەوێکی ساماڵ دەردەکەوت.
دەڵێن رۆخساری جوان و موبارەکی پێغەمبەر صلی اللەعلیەوسلم وەکۆ زێو دەدڕۆشاێەوە، بە ڕۆح و گیان بە قوربانت بین ئەی پێغەمبەر .

ڕاهیبێک دەڵی: گەر سەیری چاوی پێغەمبەرت بکردبایە دەت کۆت کلی لە چاوی کردوە چاوی هێندە ڕەش و جوان بون، کە چی خۆی چاوی جوان بون و کلی تێ نەکردبون! قوربانی چاوەکانت بم یا رسول اللە صلی اللەعلیەوسلم.

پێغەمبەر صلی اللەعلیەوسلم لە دەنگ و سەدا خۆشیەکی تایبەتی هەبو…
لووتی پێغەمبەر صلی اللەعلیەوسلم بڕێ بەرز دەردەکەوت بە هۆی بەرزی ئێسقانی سەرلوتی، نەرمایی ژێری ئەوڵاو لای کونی لۆتی زۆر جوان دەردەکەوت، لەگەڵ ئەوەشدا رۆمەتی خۆی توند دەردەکەوت و سپی خۆیی نێشان دەدا نە خڕو نە باڕێک .

لێوەکانی پێغەمبەر صلی اللەعلیەوسلم سوور و نەرم و جوان بوون، ددانی ورد بوون جگەڵە دۆ ددانی پێشی کە لە مابەێنی وان کەلێین هەبۆ وەکو دورر و گەوهەڕ دە تروسکانەوە، لیکی ممبارەکی شیفابو بۆ نەخۆشان….

مووی سەری پێغەمبەر صلی اللەعلیەوسلم پڕو چڕ بوو، درێژیەکەی دەگەیشتەسەر شانی موبارەکی، رەنگی رەش و بۆندار و نەرم بو، چەند تارێکی سپی تێدا بو ، لە نێو ریش و مووی سەری چەند تاڵەموویەکی سپی هەبوون، هێندی دەلین: هەفدە ، تابیست بون و خەنە و ڕۆنی زەیتونی بەکار دێنا بۆ مووی سەری.
پێشوا عەلی رەزای خوای لێ بیێت دەفەرموێ: جوانترێن مل و گەردن لەنیو بەندەکانی خوا مڵ و گەردنی پێغەمبەر بوو، نە درێژ و نە کورت بوو، ئەوبەشەی لەژێر جلەکانی بوو وەک مانگ ئەدروشایەوە.
لە سەر سنگی پێغەمبەر صلی الله علیەوسلم کەمی مووی هەبو، سنگی جوان و پڕ گۆشت بو، نە قەڵەو نە لاواز بۆ بەڵکو جوان و مام ناوەند بوو.

خوایە گیان ئەوە چ جوانێکە بە پێغەمبەرێت بەخشێوە!!!

قاچەکانی بەهێزوسپی بون، ژێری قاچەکانی هیچ بەرزایی و نزمایی نەبوو بەڵکو تەخت بوو.

سیما و قەڵافەتی بەگشتی نە درێژ و نە کورت بوو.. بەیهەقی دەفەرمووێت: پێغەمبەر صلی الله علیەوسلم گەر لەگەل هەر کەسێک بەوەستبایە باڵای درێژ بوایە باڵای پێغەمبەریش وەک ویی ڵێ دەهات …..

بەنیسبەت مۆریی سەر شانی پێغەمبەر هێندیک دەڵین: سەوز و هێندێک دەڵین رەنگی رەش بۆە، هێندیک دەڵین: رەنگی سۆر بوە… بەگشتی لە سەر ئەوە کە هەر جاری بە شێوەێکی دەرکەوتوە!

چ مەدحیکت بکەم ئەی ڕابەڕم! هەرچی بڵێم هەر خۆم بە شەرمەزاڕ دەزانم….!
چ چاوێک ئەتوانی وێنای جوانی رۆخساری تو بکات ئە سەروەرم…!
هیچ پێ نۆسێک نەی توانێوە تا کۆتا بۆی داریژی، تا پێ نۆسی من بتوانێی!!
هیچ زمانێک نەی توانێوە بەتەواوی باسی گەورەی توو بکات ، تا زوبانی من بتوانێی!

هەر ئەوەندە دەڵێم کە خودایەگیان… بمژێنە تا ئەوکاتەی منێش دەتوانم ببم بە میوانی سالارت….

نووسین: عەبدوڵڵا عەلی‌پوور

نمایش بیشتر

عبدالله علی پور

@نویسنده و مترجم @ آذزبایجان غربی - نقده @ شغل : دعوتگر دینی و فعال اجتماعی - مدیر کانال تلگرامی @sozimihrab

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا