اصولفقه

ئایا تووتن کێشان بەکەڵکە یان زیانهێنەرە؟ (۲-۱)

تووتن چییەو بۆچی لە کار دەکرێ؟

ولام: تووتن گیایێکی شین یا سپی مەیلەوزەردە کە تا میترێک‌و چەند سانت بەرز دەبێ، پەلکی پان‌و زۆری هەیە کە لە کاتی گەیەشتندا بڵۆقی سوور دەردەکاو ڕەنگێکی جوان بەخۆی دەگرێ. لە بنەڕەتدا لە ئەمریکا شین بووەو لەوێوە بە جیهاندا بڵاو بوەتەوە کە دەتوانین بڵێن: کەس نییە نەیناسێ.

ـ بەکار هێنانی تووتن بە شێوازی جۆراوجۆر بووەو هەیە، بە قلیاناوی، بە قلیان، بە سەبی

لە، بە سیغار، بە جگەرە، کە هەموو جۆرەکانی بە تەفاوتێکی کەم‌و زۆرەوە لە کار دەکرێن‌و دووکەڵەکەیان هەڵدەمژرێ.

ـ دەکرێ لە تووتن کەڵکی زیندەوەر کوشتنی وەک” کێچ‌و ئەسپێ، مووریانە، قڕنوو، گەنە و… لێبکرێ بەڵام کەم وادەکرێ! بەڵکوو هەر بۆ خواردن‌و هەڵمژینە.

ئایا تووتن کێشان بەکەڵکە یان زیانهێنەرە؟

و: ئێمە مەبەستمان لە نووسینی ئەم نامیلکە تەنیا ڕوونکردنەوەی وەڵامی ئەو پرسیارەیە تا لەوێڕا بە پشتیوانی خودا بۆمان ڕوون وەبێ ئاخۆ خۆخەریک کردن بە تووتن‌و بەرهەمەکانیەوە ڕەوایە یان ناڕەوایە؟ وەدەبێ موسوڵمان دووری لێ بکات.

ـ گوتمان دەکرێ کەڵک لە تووتن وەرگیرێ بۆ کوشتنی مڵۆزنی وەک کێچ‌و مۆرانە بەڵام هەوڵ لە دوادانی بنەڕەتی بەڵکوو بە تەواوی تەنیا بۆ کێشانیەتی بە شێوەی جۆراوجۆر کە هەموو جۆرەکانی بە تەفاوتێکی کەم‌و زۆرەوە زیانی تاکی‌و کۆمەڵی‌و ئابووریان هەیە، وە مایەی خۆنەخۆش خستن‌و خۆ کوشتن‌و خەڵک کوشتن کە بە شێوەیێکی کورت بە یارمەتی خودا لێیان دەدوێن‌و دەکۆڵینەوە، تا لەوێوە دەرفەتمان دەسکەوێ لە ڕوانگەی قورئانی پیرۆزو فەرموودە بە نرخەکانی پێغەمبەری خۆشەویستەوە فەتوا بە ڕەوایی یا ناڕەوایی تووتن بدەین.

️ زیانەکانی تووتن

پێم وانییە لەوڕۆدا کەسێک ببێ لە مرۆڤی باڵغی ئاقڵ کە زیانی تووتن کێشانی هەست نەکردبێ یا بە گوێی نەگەیبێ، بەڵام ناگونجێ هەموو کەس وەک یەک لەودا شارەزا بێو بە جوانی سەرنجی دابێ، جا لەبەر ئەوە بە پێویستی دەزانم کەمێک بە درێژە لەم بارەوە زەینان ڕوون وەکەم هەرچەند بۆ مەبەستی ئێمە واتە ڕەوایی‌و ناڕەواییەکەی ئەوندە بەسە بڵێین: شتێکی بێ کەڵک‌و زیان هێنەرەو ماڵ بەفیڕۆ دەرە.

۱- زیانی گیانی(ڕۆحی)

ـ دووکەڵی تووتن چەن ژارێکی تێدایە کە لە هەموان بەرچاوتر” نیکۆتین‌ـ قەتران”ن کە دووکەڵکێش بێ بەخۆ زانین وردەوردە دەکوژن، هەروەها زیانیشی بۆوانە هەیە کە لە دەورووبەرین‌و بە ناچاری لەگەڵ هەوادا ئەو دووکەڵە هەڵدەمژن. تەنانەت ڕوون بوەتەوە زیانی بۆ تووتن نەخۆر زۆر زیاترە لە تووتن‌کێش.

۲- زیانی ئەندامی”

ـ زیانی ئەندامی‌و لەشی تووتن کێشان زۆرە کە ئی بەرچاوو گیراتریان ئەمانەن؛

۱ـ ددان چڵکن بوون‌و زەردبوون” کە پێشەکی نەخۆشی جۆراوجۆرن.

۲ـ ددان پۆڵکین‌و ڕەشبوون” دیارە ددان کەرەسەیێکی هەرە بەکەڵکە بۆ پچڕین‌و هاڕین‌و جوونی خواردەمەنی‌و یارمەتی دەرێکی هەرە بەنرخە بۆ تواندنەوەی شت لە نێو جیکەڵدانەو ڕیخۆڵەدا. تفی ناودەمیش یارمەتی دەرێکی گەورەیە بۆ ئەوکارە جا ئەگەر ددان نەخۆشبوو ئیشی خۆی ناکا. جا گەر چڵکن‌و پیس‌و بۆگەن بوو تفی ناوزار پیس دەکات‌و ئەمجا ڕێگە بۆ نەخۆشی جۆراوجۆر سازدەبێ.

۳ـ ناشرینی ددان” بێجگە لەو هەموو کەڵکانەی ددان هەیەتی، بە ڕاستی زینەتێکی جوانیشە لەناو دەمدا! سەیری‌کە دەشوبهێندرێ بە مرواری، بە تەرزە، بە گوڵی گوڵە چاو ئێشەو ئیتر بە تایبەتی لە نێو زاری خۆشەویست‌دا لە کاتی پێکەنین‌و بزەدا، کەوابوو ناشرین کردنی حەیفە.

۴ـ سمێڵ زەردبوون” کە ئمیش جوانی ڕواڵەتی لە ناودەبا، کێیە پێی خۆشنەبێ لە پێش چاوی خەڵکی جوان نەبێ؟

۵ـ ڕەنگی سەروچاو بزڕکان” کاتێک دەروون ناساخ بوو بەر لە هەموو شتێ ڕەنگی ڕوو دەگۆڕێ! دیارە ڕەنگی پێست شتێکی نایابەو لە دەست دانی خەسارێکی گەورەیە.

۶ـ هێزی چێشتن کەم‌بوون” دیارە کە هێزی چێشتن نەما ئیشتیای خواردن کەم دەبێ کە بە پێی پێویستیش خواردن نەما نەخۆشی کەم خۆری(فەقری غەزایی) ڕوومان تێدەکا.

۷ـ تامی زار ناۆشبوون” کە دیارە ئەمیش ئازارێکە بۆ خاوەنی‌ وەک نەخۆشیێک بەڕەنگاری دەبێ.

۸ـ بۆنی زار ناخۆشبوون” کێیە حەزکا بۆنی زاری بۆگەنیوو دووکەڵکێشی بەبەر لووتابێ؟

۹ـ تەنگە نەفەسی” ئەم دەردە مرۆڤ لە ڕۆشتن دەخا بەتایبەتی لەکاتی پەلەکردنا.

۱۰ـ دڵە تەپە” کە ئەمیش لە تەنگە نەفەسی خراپترەو پێشوازی مردنی بە پەلەیە.

۱۱ـ سورێچکە چڵکن بوون” کە ئەمیش پێشوازی نەخۆشی قڕژاڵەو(سەرەتان) نەخۆشی چیکڵدانە.

۱۲ـ برینی جیکڵدانە” کە ئەم برینە بە ڕاستی خۆشی لە خاوەنی دەستێنێ‌و بە زۆرداری دەیخاتە بەر دەستی دکتۆران، کە سەرەنجامەکەی لە کاربوون‌و خەرجی زۆرو پارێزی چەن ساڵەیە.

۱۳ـ کۆکە” پێت وایە کۆخە لە نەخۆشیەوە نییە؟

۱۴ـ بەڵغەمی زۆر” ئآی چەندە خەڵک قێزو بێز دەکا لە بەڵغەم.

۱۵ـ هاندانی برونشێت” نەخۆشی سنگ‌ و سی‌یە.

۱۶ـ ئازارە باریکە”(سل) هۆی ئەم نەخۆشیە زیاتر تۆزو دووکەڵە، کە تووتن تۆزی زۆرەو دووکەڵیشی لێ دیارە.

۱۷ـ کەم بوونەوەی هێزی ژن‌و مێردایەتی” یاخوا کەس ڕووزەردی لای ژن نەبێ.

۱۸ـ نەخۆشی پەیی( امراض عصبی)” بێ گومان تووتن کێشان کار دەکاتە سەر پەیەکان، لەبەر ئەوە سیغارخۆر کە جگەرەی لێ‌بڕا تووڕەو تۆسنە، مرۆی تووڕەش دیارە خاوەن دوژمنە، لە خواوەند تەعالاوە بگرە تا من‌و تۆ.

۱۹ـ خۆ پیس کردن” لە سیغار خۆرم بیستوە تا جگارەکەی پێچاوەتەوەو دایگیرساندوە لەخۆی میزتووە!.

۲۰ـ چای خواردنەوەی زۆر” کە ئەمیش بەتایبەتی لە خورێنی زیانی زۆرە.

۲۱ـ ناشتا نەکردن” یان خواردنی کەم! پێشینیان گوتوویانە: نانی ناشتا بە تەنیا بخۆـ نیوەڕۆ لەگەڵ دۆستان‌ـ هی ئێوارە لەگەڵ دوژمن.

۲۲ـ سەرخۆشبوون(تەخدیر)” بە ئەزموون دەرکەوتووە کە ئەگەر هەرکەس لەسەر یەک چەن مژ لە دووکەڵ بداو قووتی بدات سەرەگێژە دەگرێ، بۆ ماوەیێک سەرخۆش دەبێ! جا کێ‌بێ پێی خۆشبێ گێژو نەزان بێ مەگەر نەزان؟

۲۳ـ سەرەتان لێهاتن” سەرەتانی خوێن، جیکڵدانە، سوورێچکە، سیپەلاک، ڕیخۆڵە، کە ئەمانە لە سەدا ۸۰ تا ۹۰ لە سیغارخۆران‌دا بەدی کراون.

۲۴ـ بۆ دەرکەوتنی زیانی تووتن ئەوندە بەسە”

ـ پارچەی کەتان یان پارچەیێکی‌تری سپی‌و ناسک‌و شاش بێنە بە مۆدنە سیغار  (مۆدنە:جێگا دەم لە قلیان) یا قونچکە جگەرەیەوە نێیت بە مژێک‌و دوان ڕەنگی دەگۆرێ‌و بە چەن مژان کونەکانی دەگیرێن! جا چۆن دەروونی مرۆڤ ناگۆرێ‌و چۆن بەتایبەتی سی لە کارناخا؟.

ـ کەمێک خڵتەی مۆدنە سیغار بخەرە سەر زاری مار یەکجێ ڕەقی ئەکات!

ـ تۆزی تووتن‌ بە خوری‌و موۆ دەکرێ تا مۆرانە لێی نەدا.

ـ پەلەوەر تووتن ناخوا بەپێی سرووشت هەستی زیانەکەی دەکات!.

۳- زیانی ئابووری🦋

ئابووری لە پەرتووکە ئاسمانیەکانا بە تایبەتی قورئانی پیرۆز بایەخی زۆری پێدراوە تەنانەت زۆربەی مرۆڤان بە ژێرخانی هەموو شتێکی دادەنێن، کەمن ئەوانەی بایەخ بە بوونی ماڵ‌و سامان نادەن، کەوابوو ئەبێ بزانین ئایا تووتن کێشان بۆ ئابووری زیانی هەیە یان نا؟ دیارە زیانەکانی لەم بارەوە زۆرن، ئی بەرچاو گیراویان بریتین لەمانە”

۱ـ زیان لە داهات‌دان بەفیرۆ” گەر هەر کەسێک ڕۆژی تمەنێک بە فیرۆ لە ناو بەرێ یا بسووتێنێ بە نەزان دەزانرێ، جا چۆن کەسێک بە دەیان‌و سەدان تمەن بێ کەڵک بە هۆی سیغارو تووتن کێشانەوە لە ناو بەرێ وانازاندرێ؟.

✍️ دەگێڕنەوە؛ ژنێکی ژیر کە زۆر مۆچیاری مێردەکەی دەکرد بۆ تەرکی سیگار نەکێشان‌ هەر بە قسەی ناکا! پەڵپی لێ دەبەستێ چەندە ئەدا سیگار ئەوندەش پارە بدات بەو، کابراش ناچار بە قسەی دەکا، ژنەش پارەکە خڕ دەکاتەوە لە کۆتایی ساڵا هەمووی دێنێ‌و لەبەر چاوی مێردەکەی بی سووتێنێ! مێردەش دەکەوێتە هات‌وهاوار بوخاتری خوا نەکەی چۆن ئەو هەموو پووڵە جوانە دەسووتێنی؟! هاوسەری دەڵێ: ماڵی خۆمە بە تۆ چی؟ لێیان دەبێتە مشتوومڕ! ژنەش دەڵێ: ئەی بۆ تۆ وادەکەی‌و وادەڵێی؟ ئەمجا کابرا پێ لە کەلی شەیتان دێنێتە خوارەوەو دەڵێ: مەیسووتێنە مەرجبێ ئەمجا سیغار ناخۆم.

۲ـ ناخۆش کردنی ژیانی ماڵ‌ومناڵ لە بابەت جل‌وبەرگ‌و خواردەمەنی‌و جێوڕێ، کە ڕوونە ئەوانەی داهاتیان کەم‌و کوڕە داراییان بە هەموو شتا ڕاناگا، جا ئەگەر بە خەرجێکی بەرچاو کەمتر وەکرێ بێ گومان ئەوندەی تریش ژیانی ئەو ماڵە بە ناخۆشتری دەگوزەرێ.

۳ـ قەرزداری” بۆ داهاتی کەم ئەو خەرجە کەم نییە کەواتە تووتن کێش ناچاریش دەبێ قەرزکات‌و تەنانەت قەرزەکەشی درەنگ بۆ وەدرێ.

۴ـ گەر کەسێک پارە بدات بە نەفەرێک ژاری دەرخوارد بدات تا دەمرێ یا نەخۆش کەوێ دین‌و ویژدان چی پێ دەڵێ؟خەڵک چۆنی حیساب دەکات؟ جا دەبێ مرۆی زاناو دانا چ بە تووتن کێش بڵێ؟.

۶ـ دەبێ ساڵی چەن ملوێن تمەن خەرجی دەواو دەرمان‌و دکتۆری نەخۆشی تووتن کێشان بکرێ؟

۷ـ زۆر بیندراوە دارستانێک، پەرێزە گەنمێک، خرمانێک، کەپرێک، پۆمپە بەنزینێک، تەنانەت ماڵێک ئاوری تێ بەربووە بەهۆی فتکردنی سەبیلێک یان فرێ‌دانی قونچکە جگارەیێک!

۸ـ زۆرکەس هەن هەربەتازەیی جل‌و بەرگیان کون‌کون بووە بەهۆی پڕیشکە سیگارەوە.

۹ـ زۆربەی وڵاتە ئیستعماریەکان زیان لە وڵاتانی هەژار دەدەن بە هۆی پێ فرۆشتنی تووتن‌و سیغارەوە.

۱۰ـ میری دەبێ خەرجێکی زۆر لە نەخۆشانی تووتن و سیغار بکات.

۱۱ـ چای زۆر خواردنەوە خەرجی زۆرە، جا تووتن کێشان زیاتر چا دەخۆنەوە( چون دووکەڵەکە گەرووگەدەیان وشک دەکات باشترین شلەمەنیێ کە دوای تەڕکردنی گەروو بۆ ماوەیێ خۆبگرێ شلەمەنی گەرمە وەک چایی‌و…).

۱۲ـ ئیش دواکەوتن” کە سیغارخۆر دەبێ لە زۆربەی کارەکانیا بۆی دانیشێ.

 کاتێک زەوی دابەش نەکرابوو خاوەن زەویەکان بێگاریان بە خەڵکی دەکردو جارجار ودمیان دەدا بێگارچی سیغارخۆر پشوو بات، جا لە تاوان ئەوانەی سیغار یا سەبیلیان نەدەکێشا فێر دەبوون تا ئەوانیش بێڵن دانیشن.


خوا لیخوشبوو حاجی مامۆستا موحەممەدی بەردەڕەشی

بڕواری ۱۵/ ۱۲/ ۱۳۷۱کـ هـ، بەرانبەر بە ۱۴۱۳/۹/۱۲کـ م.

ارسالی: سعدی مرادی- بانه

منبع
sozimihrab
برچسب ها

سعدی مرادی

استان کردستان - بانه مترجم و نویسنده دعوتگر و فعال دینی

نوشته های مشابه

پاسخی بگذارید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

لطفا نظرات خود را با حروف کوردی یا فارسی تایپ کنید
نظرات حاوی مطلب توهین آمیز یا بی احترامی به اشخاص ، عقاید دیگران، و مغایر با قوانین کشور منتشر نمی شود
نظرات پس از تائید منتشر می شود

همچنین ببینید

بستن
بستن