اصولفقه

ئایا تووتن کێشان بەکەڵکە یان زیانهێنەرە؟(۲-۲)

۴- زیانی خدەیی (خووـ عادەت)”

خووخدەی مرۆڤ بەرزترین دیاردەی ڕادەی کەسایەتی مرۆڤە تەنانەت خودای زانای تاریفی پێغەمبەری خۆشەویست (دخ) دەکا بە ڕستەی بەرزی”وَإِنَّکَ لَعَلی خُلُقٍ عَظِیمٍ (۴)” واتە؛ بە ڕاستی تۆ لەسەر خدەی گەلێ گەورەی. کەچی دەبینین دووکەڵ کێش بە داخەوە تووش ئەم خدە ناپەسەندانەی خوارەوە دەبێت؛

۱ـ دزی کردن” کەم وایە مناڵ‌و لاو تەنانەت خێزانی جگەرەکێش خاوەن پووڵ‌بێ! جا ناچار یا تووتن‌و پەڕە دەدزن یا پارە! لە گەورەی خۆیان یا لە خەڵک.

۲ـ سواڵ کرن” زۆر واهەیە دووکەڵکێش تووتن یا جگەرەو ئاوری لێ دەبڕێ دەم لەموولەو خوار دەکاتەوە باوەکو بزانێ شوورەییە یان خەڵک پێیان ناخۆشە.

۳ـ خۆ فرۆشتن” ئالوودە بوون (ئیعتیاد) شتێکی کەس کوندە، کێیە لەبەر دەمیا خۆ بگرێ‌و لە تاوانی کە ناچاربوو خۆ نەفرۆشێ؟.

۴ـ گوێ نەدان بە ئامۆژگاری” چ دڵسۆزێکە تەنانەت دایک‌وباوک‌و ڕێبەرانی ئایینی حەزکا خۆشەویستی ئەتواری نالەباری هەبێ؟ جا دیارە بە توندی ئامۆژگاری تووتنکێش دەکاو ئەویش بە قسەی ناکا!.

۵ـ کێشان لە جێگای پەست‌دا!” زۆر بینراوە تووتنکێش لە ئاودەستا جگەرەی کێشاوە.

۶ـ هەڵگرتنەوەی شتی بێ بایەخ” زۆر جاران تووتن لێ‌بڕاو قونچکە جگەرەی تەنانەت لە WCی هەڵگرتوەتەوە!.

۷ـ چوونی جێگایانی بێ نرخ” وەک تیاترۆ (تائەتر) سی‌نەما، چاخانە، قومارخانە، ئارەقخانەو… هتد کە لەمانەدا زیاتر دەرفەتی تووتن کێشان هەیە.

۸ـ چاوکردن لەبێ وێڵان” دیارە سیغار خواردن شتێکی خراپە، کە زیاتر مرۆ بە چاولێکەری خراپکاران فێری دەبێ.

۹ـ تووڕەیی” مرۆی تووتن کێش تووش بە نەخۆشی پەیی (عەسەبی) دەبێ، مرۆی توورە دوژمنی زۆرە، دڵ تەنگە، جا تووتنکێش کە تووتنی لێ‌بڕا قەڵس‌و تووڕە دەبێ.

۱۰ـ بێ ورەیی” مرۆ دەتوانێ ددان بە جەرگی خۆی‌دا گرێ لە برسان یا لە تینوان بەڵام زۆر بە دژواری دەتوانێ ڕەنجی بێ تووتنی قەبووڵ کات.

۱۱ـ گوێ نەدان بە یاسای شەرع” بڕوای خەڵک لە ڕەمەزان‌دا!” ڕۆژوو نەگر کەم وایە لەبەر چاوی خەڵک نان‌و ئاو بخوا بەڵام بە ئاشکرا زۆربەیان جگەرە دەکێشن.

۱۲ـ گوێ نەدان بە هەستی خەڵکی” سیغار نەخۆر بە دووکەڵی سیغار وەرەزە، سیغارخۆر گوێی ناداتێ بە تایبەت بە ناراحەتی خاوخێزانی.

۱۳ـ بێ شەرمی” سیغارخۆر لە مزگەوتانا، لە بەرافی (کۆمەڵ) قورئان خوێندن‌و ئامۆژگاری‌دا، لە نەخۆشخانان‌دا، لە ماشێن‌دا دەنگ دەدرێ‌ کەچی تەریق نابێتەوە!!!

۱۴ـ هۆکاری خراپی” دەبێتە هۆی خراپی‌و چاولێکەری ئەمووئەو بە تایبەتی ماڵ‌و مناڵ‌و خزم‌و کەس‌وکاری.

۱۵ـ فیزو دەمار” زۆرن ئەوانەی فیز بە سیغارکێشان یان بە قوڵتەقوڵتی قلیان دەکەن!.

۱۶ـ بێ وێڵی” ئەگەر یەکێ بە هەناسەی زاری فوو لەموولەو کات خەڵک چی پێ دەڵێن؟ نەت دیوە جگەرە کێش چۆن دووکەڵی ناو زاری ڕەوانەی ئەملاولا دەکا؟ تەنانەت ڕووی پێ‌دەکاتە سەروچاوی خەڵکی!.

۱۷ـ بێ ویقاری” سیغارخواردن لەلای گەورەی وەک دایک‌وباوک و مامۆستا بێ ئەدەبیە.

۵- زیانی کۆمەڵایەتی

ـ لە ڕوانگەی ئایینی پیرۆزی ئیسلامەوە هەموو کاتێ تاوانی تاکی سووکترە لە تاوانی کۆمەڵایەتی، جا هەرکاتێ تاوانی تاکی سەری کێشا بۆ تاوانی کۆمەڵایەتی ئەوە سووچی ئەو تاوانە چەند بەرابەر دەبێتەوە. جا تووتن کێشان وەک ئەو هەموو زیانە تاکیانەی هەن کە وتمانن زیانی کۆمەڵایەتیشی بەم چەشنەن کە پێشکەش دەکرێ؛

۱ـ دیارە هەوا مایەی ژیانی گیان لەبەرە بۆیە دەبێ تابکرێ پاک ڕاگیرێ، جا تووتنکێش پێش هەموو شتێک هەواو خراپ دەکات بە تایبەتی هەوای دیوی دەرگاو پەنجەرە داخراو! دە کێ بێ لە وەها دیوێکا بتوانێ لە زیانی ئەو تاوانە خۆ بپارێزێ؟.

🔬 دکتۆر نازم نەسیمی خەڵکی سووریە نووسیویەتی؛ چوار کاتژمێر دانیشتن لە دیوی داخراوی سیغارکێشانا بەرانبەرە لەگەڵ کێشانی دە سیغار!!

۲ـ هەناسەو کۆکەی دووکەڵکێش دانیشتوانی دەوروبەری تووش نەخۆشی خۆی دەکا بە تایبەتی ئازارە باریکە (سُل).

۳ـ بۆنی ناخۆشی ناودەمی دووکەڵکێش هاوبەرافیان (هاومەجلیس) ناراحەت دەکا. پێغەمبەری مەزنی ئیسلام (دخ) فەرموویەتی: وێنەی هاونشینی چاک‌و خراپ هەڵگری میسک‌ و کوورە دەمێنە، هەڵگری میسک یا بۆنی خۆشی بە بەرتا دێ یا لێی دەکڕی، کوورە دەمێنیش یا بەرگەکەت دەسووتێنێ یا بۆنی ناخۆشی بە بەرتا دێ، جا دیارە تووتنکێش وەک کوورە دەمێن وایە.

۴ـ چوونی مزگەوت بەپێی بڕیاری ئیسلام لە پیوازو سیرخۆر قاچاخە، تا بۆنی ناخۆشی نوێژخوێن‌و فریشتەکان ئازار نەدا، جا سیغارخۆر بێجگە لەوە نەخۆشیشیان دەخات.

۵ـ تاوان کردن بە ئاشکرا بەپێی یاسای ئیسلام قەدەغەیە کە دەبێتە هۆی چاولێکەری خەڵکی، دە ئیشی تووتنکێش بە ئاشکرایەو مایەی هاندانی گەلە.

۶ـ زیان دان لە ئابووری ئیسلام بە فیڕۆ ناڕەوایە. دە کام سیغارخۆر هەیە بەم چەشنە زیان نەدا؟

۷ـ خاووخێزان چاوەڕوانی دەستی خاوەن ماڵن، دە چاتر نییە ئەوەی دەدرێ بە دووکەڵ لە ماڵ‌و منداڵ خەرج کرێ‌و خاوەن ماڵ بێ جێ خۆی دەست تەنگ نەکا؟

۸ـ هەژار” ئاتاجی دەست گیرۆییە، دە خەرجی بێ‌جێ ناهێڵێ ئەو ئیشە بکرێ.


🦋 خوا لیخوشبوو حاجی مامۆستا موحەممەدی بەردەڕەشی

بڕواری ۱۵/ ۱۲/ ۱۳۷۱کـ هـ، بەرانبەر بە ۱۴۱۳/۹/۱۲کـ م.

ارسالی: سعدی مرادی- بانه

از طريق
سعدی مرادی
منبع
sozimihrab
برچسب ها

سعدی مرادی

استان کردستان - بانه مترجم و نویسنده دعوتگر و فعال دینی

نوشته های مشابه

پاسخی بگذارید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

لطفا نظرات خود را با حروف کوردی یا فارسی تایپ کنید
نظرات حاوی مطلب توهین آمیز یا بی احترامی به اشخاص ، عقاید دیگران، و مغایر با قوانین کشور منتشر نمی شود
نظرات پس از تائید منتشر می شود

همچنین ببینید

بستن
بستن