فتاویفقه

ئایا نەورۆزانە وەرگرتن دروستە؟

– وەڵامێکی شەرعیانەو ژیرانە

چەندین یاسای بنەڕەتی ئوسووڵی و شەرعی هەیە فێرمان ئەکات کە نابێ لەخۆڕا حەڵاڵ یان حەرام بکەین چون ئەم دوو هێڵە بەس مافی خواو پێغەمبەرانە (دخ) بۆ نموونە وەک ئەم دەقە “الحرام ما حرمه الله” یاخود  “الٲصل فی الٲشیاء الٳباحه” یانی قەدەغە بەس ئەوەیە خوا قەدەغەی کردبێ، یا بنەمای هەر شتێ ڕەواییە.

جا زانایان لەسەر ئەم بنەمایانەوە ڕێسا جوانەکانی شەرعیان داناوە بۆیە زۆر شت هەیە لەژیانی خەڵکیدا ئێستا ئێمە لێیان حەرام ئەکەین لە حاڵێکا زانایانی شەرعناس زۆر زۆر بۆی داچووبن بە ناپەسەندیان داناوە یانی چاک وایە نەیکەی نەک حەرام جا بازێ گەنج یا پێشەوای هەستیار زوو هەڵەچێ و بە حەرامی دائەنێ! ئەوەش هەڵەیە ۱۰۰٪ نابێ لە چوارچێوەی شەرع لادەین چون تووشی نەهامەتی ئەبین وەک ئەبینین.

ئەڵێن ئیبنوتەیمیە وتوویەتی” کەسێ هێلکەیێک بدا لە نەورزانەیا پێی کافر ئەبێ جوابەکەی ئاوایە

ـ گەر بڕوانین بۆ سەردەمی ئەو کەڵە زانا تێکۆشەرو نەسرەوتە کە مەغوولەکان ناوچەکەیان داگیرکردبوو یاساو ژیاری وڵاتەکەیان پێشێل کردبوو بەڵێ ڕاستە چون یاسای مەغوولەکان سەروەربوەو ئەکرێ مەغوولەکان بە نیەتی گڵاوی خۆیان ئەو نەورۆزانەیان بەخشی بێ بۆ بەهەڵەدانی بڕواداران. جا مادام ئەچێتۆ بۆ نییەت پێویستە بزانین گەلی کوردی موسوڵمانی دڵپاک بەو نییەتەوە نای بەخشێت بەڵکو بەنییەتی خێرو سەدەقەو بەڵاوەگێری خێزان و بنەماڵەکەی و مردوەکانی ئەیبەخشێ بۆیە تۆ لە هەر تاکێکی کوردستان پرسی بۆچی نەورۆزانە ئەدەی بە مناڵان ئاوا وڵام ئەبیستی، جا ئەم کارە شەرع پەسەندە وەک پێغەمبەر (دخ) ئەفەرموێ: بە دەنکە خورمایێکیش بێ دڵی خەڵک خۆشکەن، جا تۆ وردبەوە لەو ماڵانەی دەرگا لە مناڵان ناکەنەوە یا دەریان ئەکەن ئەو مناڵە تا مردن لەبیریان ناچێ و بە خراپی ئەزانن.

ـ ئەم ئیسلامە هەر ئیبنوتەیمەی زانای تیا هەڵنەکەوتوە بەڵکو هەزاران هەزار زانای هەڵکەوتوە کە بیروبۆچونی ئەویان نیە وەک زانایانی وڵاتی کوردەواری کە زۆرجوان بۆ بابەتەکە ڕۆشتون و شرۆڤەیان کردوە کە ڕەوایەو حەرام نییە.

ـ ڕێز گرتن لە داب و نەریتی نەتەوەیی و ناوچەیی بە مەرجێ دژایەتی لە گەڵ بنەما سەرەکیەکانی ئایین نەبێ، ئەرکێکی نیشتیمانی و بگرە ئایینیشە، کەواتە دژایەتی و بەرهەڵستیکردنیان کارێکی ناڕەوا و جێی سەرسووڕمانە…

مەخابن زۆرێک لە ئێمە کە خۆمان بە دڵسۆزی گەل و ئایینمان ئەزانین لە گژ ئەو داب و نەریتانە ڕائەچین و بە خەیاڵ خزمەتی دین ئەکەین کە بێگومان پەیوەندی بە دینی خواوە نیە جگە بە هەڵە تێگەیشتن لە چەمکە دینیەکان، کەوایە با بە ناوی خوا و ئایینەوە قسە نەکەین و جوغز و بازنەی قەدەغەکراوەکان بە ناڕەوا بەرفراوان نەکەین؛ با هەموو هەوڵ و ماندوو بوونمان بۆ هێشتنەوەی خەڵک لە بازنە و چوارچێوەی دیندا بێت و نەهێڵین خەڵک خۆیان ڕاپسکێون و دوایی بە ئامان و زامان بۆمان نەگیرێنەوە…

با لەم سەری ساڵەیا نەورۆزانە بدەینە مناڵەکان و تێیان بگەیێنین کە کوردەکان بە درێژایی مێژوو دڵ ئاواڵاو دەست سەخاوەت بون لەگەڵ نەبوونیان‌دا و چەوساوەییانا.

کاتێ ناڕەوایە بەنییەتی خراپی بێ دینی بدرێتە مناڵان ئینا ئەو نەریتە دڕێژخایەنەی وڵاتی کوردەواری زۆر پیرۆزە.

ـ لە بازێ ناوچەی کوردەواری زیادەڕۆیی تیادەکرێ و پارەی زۆری تێدا خەرج دەکرێ تەنانەت پارەی بۆ قەرز ئەکەن ئەمە دەبێتە حەرامی پەیابوو واتە ئەسڵی نەریتەکە حەرام نییە بەڵکو ئەبێ چاکسازی زیادە مەسرەفەکە بکرێت.

سعدی مرادی – بانه

از طريق
سعدی مرادی
منبع
sozimihrab
برچسب ها

سعدی مرادی

استان کردستان - بانه مترجم و نویسنده دعوتگر و فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

لطفا نظرات خود را با حروف کوردی یا فارسی تایپ کنید
نظرات حاوی مطلب توهین آمیز یا بی احترامی به اشخاص ، عقاید دیگران، و مغایر با قوانین کشور منتشر نمی شود
نظرات پس از تائید منتشر می شود
بستن