تاریخ

ئه وان ده لین سه باره ت به پیغه مبه رمان محمد

ئه‌وان له‌باره‌ى پێغه‌ممه‌ره‌وه‌ درودی خوای لێ بێت ده‌ڵێن

زۆرله‌مێژه‌ له‌باره‌ی پێغه‌ممه‌ره‌وه‌ درودی خوای لێ بێت، ئه‌م بابه‌ته‌م ئاماده‌كردووه‌، وقسه‌ی ئه‌و گه‌وره‌پیاو و بیریارو فه‌یله‌سوفانه‌م كۆ كردۆته‌وه‌ كه‌له‌باره‌ی گه‌وره‌یی و رێزی پێغه‌ممه‌روه‌ گوتوویانه‌، وا به‌دیاری ده‌ینێرم بۆ سایتی پێغه‌ممه‌ر درودی خوای لێ بێت ..

له‌باره‌ى پێغه‌ممه‌ره‌وه‌ درودی خوای لێ بێت گوتیان:

@ وڵدیۆرانت:

رۆژ هه‌لاَتناسى ناسراو و خاوه‌نى كتێبى به‌ناوبانگى مێژوویى (قصة الحضارة) ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر ترازووى كێشانه‌ بۆ گه‌وره‌یى هه‌ر گه‌وره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندازه‌ى كاریگه‌ر(تڕپیر)ى جێماوى دواى خۆى بێ له‌ خه‌ڵكیدا ئه‌وا موحه‌ممه‌د (درودی خوای لێ بێت) گه‌وره‌ترین مه‌زنى مێژوو بووه‌.

@مایكل هارت:

مایكل هارت زاناى بیركارى وگه‌ردوون ناسى له‌ باره‌ى گه‌وره‌ پیاوانى مێژووه‌وه‌ كتێبێكى نووسیوه‌ به‌پێى بییرى خۆى ێه‌د كه‌س شیاوى ئه‌وه‌ بوون ئه‌م ناویان بنووسێ, پاش باس و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى زۆر له‌و ێه‌د كه‌سه‌دا كه‌سێكى له‌ موحه‌ممه‌د درودی خوای لێ بێت به‌شیاوتر نه‌زانیوه‌ بیكاته‌ سه‌رتۆپى كتێبه‌كه‌ى.

وه‌له‌باره‌ى پیغه‌ممه‌ره‌وه‌ درودی خوای لێ بێت وتویه‌تى: گه‌وره‌ترین مرۆڤێ له‌ هه‌موو مێژووى مرۆڤایه‌تیدا گه‌وره‌ترین شوێنه‌وارى هه‌بووبێ موحه‌ممه‌د بووه‌, و ته‌نیا كه‌سێكیش بووه‌ له‌مێژوودا كه‌سه‌ركه‌وتنى به‌واتاى سه‌ركه‌وتن له‌هه‌ردوو ئاستى دینى و دنیاییدا به‌ده‌ست هێناوه‌..

@تۆڵستۆى:

ئه‌دیبى گه‌وره‌و به‌ناوبانگى رووسى(ليف تۆڵستۆى 1828-1910) وتوویه‌تى:

موحه‌ممه‌د(درودی خوای لێ بێت) گه‌وره‌ترین و باشترین خزمه‌تى به‌ كۆمه‌ڵگاى مرۆڤایه‌تى كردووه‌, ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌ كه‌گه‌ل و میلله‌تێكى له‌تاریكییه‌وه‌ ده‌رهێنا بۆ رووناكى و واى لێكردن باڵ بۆ ئارامى و ئاشتى شۆر بكه‌ن, پیاوێكى وا شیاوى هه‌موو رێز و ئیحتیرامێكه‌..

@كارلیل:

نووسه‌رى به‌ناو بانگى ئینگلیزى (تۆماس كارلیل) له‌كتێبه‌ ناوداره‌كه‌ى خۆیا له‌باره‌ى قاره‌مانانى مێژووییه‌وه‌ ته‌نیا یانزه‌ كه‌سى مێژوویى دیارى كردووه‌, له‌روانگه‌ى ئه‌وه‌وه‌ ئه‌و یانزه‌ كه‌سه‌ نوێنه‌رى قاره‌مانیه‌تین له‌هه‌مو روویه‌كه‌وه‌, و پیغه‌ممه‌ر(درودی خوای لێ بێت)یشى هه‌ڵبژاردووه‌ كه‌ پێشه‌نگى لیسته‌كه‌و قاره‌مانى قاره‌مانان بێ. هه‌روه‌ها له‌باره‌ى پیغه‌ممه‌ر(درودی خوای لێ بێت)ه‌وه‌ وتوویه‌تى: موحه‌ممه‌د له‌ماڵ و پۆشاك و هه‌موو كارێكى ژیانیا زاهید بووه‌, خۆراكى نان و ئاو بووه‌, وابووه‌ چه‌ند مانگێك له‌ماڵیا ئاگر نه‌كراوه‌ته‌وه‌, به‌ده‌ستى خۆى كراسى خۆى دوریوه‌ته‌وه‌, ئایا فه‌خرو شانازى له‌وه‌ گه‌وره‌تر ده‌بێ؟: من راستى له‌رێبازو به‌رنامه‌كه‌یا ده‌بینم, و بناغه‌ى گه‌وره‌یى و سه‌ركه‌وتنى له‌ راستیه‌تیدا بووه‌, له‌ بییرو هۆشى ئه‌و پیاوه‌ مه‌زنه‌دا شتێك نه‌بووه‌ په‌یوه‌ندى به‌ته‌ماحى دنیاوه‌ هه‌بووبێ..

@لامارتین:

ئه‌دیب وشاعیرى به‌ناوبانگى فه‌ره‌نسه‌یى لامارتین له‌ به‌شی دووه‌می كتێبي مێژوویی توركيا باريس 1854 دا وتوویه‌تى:

ئه‌وه‌ى سه‌رنجێكى ژیانى موحه‌ممه‌د (درودی خوای لێ بێت)بدات به‌و به‌هێزى و به‌هیوابوون و بیركردنه‌وه‌ و تێكۆشان و خه‌رافات له‌ناو بردن و خۆگرى و پایه‌دار بوونه‌ى له‌ جێگیركردنى بناغه‌ى ئایینه‌كه‌یا- هه‌ركه‌س ئه‌و سه‌رنجه‌ بدات- دڵنیا ده‌بێ كه‌ چاو و راوى له‌ژێرسه‌را نه‌بووه‌، و له‌سه‌ر ناهه‌ق نه‌بووه‌, به‌ڵكو عه‌قیده‌یه‌كى بلاَوكردۆته‌وه‌ كه‌له‌گه‌ڵ عه‌قڵ و ژیربێژیدا ده‌گونجێ..

@دائیره‌تول مه‌عاریفى به‌ریتانى:

ئینسكلۆپیدیاى به‌ریتانى, ئه‌م قامووسه‌ى له‌م سه‌رده‌مه‌ نوێیه‌ى خۆماندا كه‌ گرنگترین سه‌رچاوه‌ى زانستى متمانه‌ پێكراوه‌, له‌مادده‌ى ( م,ح,م,د)ا وتوویه‌تى:

ئه‌وانه‌ى شوێنه‌وارى قووڵ و هه‌میشه‌ییان له‌مێژووى مرۆڤایه‌تیدا هه‌بووه‌ زۆر كه‌من له‌چاو ئه‌و شوێنه‌واره‌ى موحه‌ممه‌د هه‌یبووه‌. شوێنه‌وارێكى ئایینى قووڵى به‌دیهێنا, له‌و كاته‌وه‌ بانگى بۆكردووه‌ تائێستاش هه‌ر باوه‌رێكى زیندووه‌، و حه‌وت یه‌كێكى دانیشتوانى هه‌موو سه‌رزه‌وى شوێنكه‌وته‌ى شه‌ریعه‌ته‌كه‌ى ئه‌ون( 1)..

 

……………….

( 1) له‌ سه‌رده‌مى نووسینه‌كه‌ى ئه‌ودا حه‌وت یه‌كێك بوون, ده‌نا ئێستا پێنچ یه‌كێكى جیهانن..

حه‌سه‌ن پێنجوێنی

 

نمایش بیشتر

ســــۆزی میــــحڕاب

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا

Notice: ob_end_flush(): failed to send buffer of zlib output compression (1) in /home/mihrab777dcv3e/domains/sozimihrab.org/public_html/wp-includes/functions.php on line 4757

Notice: ob_end_flush(): failed to send buffer of zlib output compression (1) in /home/mihrab777dcv3e/domains/sozimihrab.org/public_html/wp-includes/functions.php on line 4757