پرۆفیسۆر دوکتور عەلی قەرەداغی
کۆی دەقە شەرعیەکانی قورئان و فەرموودەو ژیانی پیرۆزی پەیامبەر و خەلیفە ڕاشیدەکان ئەوەمان پێدەڵێن کە ئیسلام ئامادەی هاوکارییە لەگەڵ هەموو لایەکدا، ئەوەش لەسەر بنەمای هەموو ئەو شتانەی کەوا خێرو چاکەو باشەو ئاسایشو ئارامیو هێمنی تێدابێت، تەنانەت خودای گەورە فەرمانی بە هەرەوەزی کردووە لەگەڵ (تاک بێ یا کۆمەڵێک یا دەوڵەتێک) هەوڵو کۆشش بۆ ئەم هەرەوەزییە دەداتو هەموو هاریکاریەک کەتاوانو ستەمو توندتیژیو خواردنی مافی بەرامبەری تێدابێ تەنانەت با لەگەڵ مسوڵمانانیشدا بێت حەرامو قەدەغەی کردووە، خودا دەفەرموێت : ( ۆتَعَاۆنُوا عَڵی الْبِرِّ ۆالتَّقْۆی ۆڵا تَعَاۆنُوا عَڵی الْإِثمِ ۆالْعُدْۆانِ ۆاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ شَدِیدُ الْعِقَابِ) (المائدە: ۲).
قورئان ئاینی ئەوکەسە دیاری ناکات کەمامەڵەی لەگەڵدا دەکەیت، بەڵکو تەنها باس لەکایەی هاوکاریو پێکەوە ژیان دەکات. ئەگەر پەیوەندیەکە لەپێناو چاکەو باشەو ئاشتیو بەرژەوەندیەکی گشتیدا بێت ئەوە رێگە پێدراوە، بەڵام ئەگەر بۆ خراپەکاریو ستەمو ترساندنو توندوتیژی بێت ئەوە جائیز نیەو دەبێت خۆی لێ بەدوور بگرین.
دەقە شەرعیەکان مانای ئەوە دەدەن بەدەستەوە کەئیسلام دەیەوێت بازنەی پەیوەندیی چاکەو گفتوگۆ بەرفراوان بێ، کەبە بازنەی ئوممەتێکی ئیسلامی یەکگرتوو بەهێزی دادپەرورەری ڕاوەستاو دەست پێدەکات، کەلەسەر پەیڕەوێکی میانڕەوی بن تاوەکوو لەگەڵ بازنەی ئەهلی کیتاب لە یەهوودو مەسیحیەکان یەکدەگرنەوە، لەم بازنەیەدا قورئان ڕوونی کردۆتەوە کە مەسیحیەکان نزیکترن لە مسوڵمانانەوە دوابەدوای ئەوە بازنەکەی فراوانکردووە تاوەکوو کۆی مرۆڤایەتی بگرێتە خۆ، ئەوەش لەڕێگەی جەخت خستنە سەر هاوبەشە مرۆڤایەتیەکان، بەچەشنێک زۆر بەئاشکرا ڕوونی کردۆتەووە کە هەموومان نەوەی ئادەمین، کەوابوو ئەسڵەکە یەکێکەو ئەوانیش لە گڵنو هەریەکێ لەوانیش “فوویەکی خودایی بەبەردا کراوە ” (فَإِذا سَوَّیْتُهُ ۆنَفَخْتُ فِیهِ مِنْ رُوحِی فَقَعُوا ڵهُ سَاجِدِینَ) (الحجر: ۲۹) یان دەفەرموێت : (ۆڵقَدْ کَرَّمْنَا بَنِی اَدَمَ ۆحَمَلْنَاهُمْ فِی الْبَرِّ ۆالْبَحْڕ ۆرَزَقْنَاهُمْ مِنَ الطیِّبَاتِ ۆفَضلْنَاهُمْ عَڵی کَثیرٍ مِمَّنْ خَڵقْنَا تَفْضیلًا) (الإسرء:۷۰) .
لەبەرئەوەی ئیسلام زۆر پێداگیری لەسەر ئەوە کردووە کە بازنەی گفتوگۆو پەیوەندی لەگەڵ ئەوانی دیکەدا بەرفراوان بکات، تەنانەت با بێباوەڕیش بێ، بەڵام هەر بانگیدەکاو زۆری لێدەکا تاوەکوو لەتەک مسوڵماناندا دانیشێو حەقیقەتی بۆ ڕوونبکاتەوەو تێیگەیەنێ ئیتر با هەرکەسێک بێت بەڵام پێویستە گفتوگۆ کردنەکەی پێغەمبەر ئاسا بێت بەشێوەیەکی نەرم تێیگەیەنێ و پێی بگەیەنێت، خودای گەورە دەفەرموێت : [ قُلْ مَنْ ێرْزُقُکُمْ مِنَ السَّمَاۆاتِ ۆالْأَرْض قُلِ اللَّهُ ۆإِنَّا أَوْ إِیَّاکُمْ ڵعَڵی هُدًی أَوْ فِی ضڵالٍ مُبِینٍ * قُلْ ڵا تُسْأَلُونَ عَمَّا أَجْرَمْنَا ۆڵا نُسْأَلُ عَمَّا تَعْمَلُونَ] .( سبأ :۲۴-۲۵) واتە:” بێژە؛ ئێمەو ئێوەش یا لەرێگەی راست و چاکەین یا لەگومڕاییەکی ئاشکراداین …
ئەم شێوازە لە گفتوگۆکردنە ئەوپەڕی پێداگری ئیسلام دەگەیەنێ بۆ ئەوەی بەرامبەر بگاتە حەقیقەت، بەڕادەیەک بۆی هەیە مسوڵمانان وەسف بکرێ بە تاوانکار لەبەرئەوەی کەوا لە بەرامبەر دەکات رایدەکێشێ بۆ سەر مێزی گفتوگۆ.
بەڕادەیەک ئەوەی بەووردو درشتی ڕوانیبێتیە پەرتووکەکانی ژیانی پێغەمبەر بۆی دەردەکەوێ چەندە بێباوەڕان ستەمو ئازارو ئەشکەنجەی پێغەمبەریانداوە، تەنانەت دانی پیرۆزیان شکاندووە، منداڵانیان هاندەدا تاوەکوو بەردی تێ بگرن هەموو کەس ئەو نەهامەتیەی کەبەسەر خۆشەویستی خودا هاتووە خوێندۆتەوە کەلە شاری تائیف بەسەریدا هێنایان، بەڵام سەرباری هەموو ئەمانەش دەیفەرموو (( اللهم اهد قومی فإنهم لایعلمون))ئەمەش بۆ ئەوەی ئەگەر خۆشیان نەهاتن نەوەکانیان روبکەنە ئیسلام.
بەپێی ئەوەی باسمان لێوە کرد، ئیسلام چەند بنەمایەکی فیکری باوەڕیی داناوە بۆ قەبووڵکردنی ئەوانیدیکە پێکەوە ژیانیان بەئاشتی لەسەر بنەمای دادپەروەریو یەکسانی مافی هاونیشتمانیان، لەوانە:
- دان نان بەجیاوازیی ئایینەکانو سروشتیان، بێگومان ئەمەش سوننەتی خودایی گەورەیە لەدروسکراوەکانیدا.
- ئەسڵ لەئیسلامدا ئاشتیە نەک جەنگ.
- داننان بەجیاوازی ئاینو بۆچونەکاندا، ئەمەش سوننەتێکی خوایە لەدروستکراوەکانیدا.
- لەئیسلامدا گفتوگۆو لەیەکتر گەیشتن ئەسڵە نەک ململانێو ناکۆکی
- ئیسلام پاڵنانو بەرگریکردنو هاریکاریی لەبەرگریکردندا بەشێوەیەکی چاک بەپێویست دەزانێت.
- ئیسلام داندەنێت بەمافی مرۆڤدا (ئیتر هەرکەسێک بێت)و پارێزگاری لەمافو ئازادیەکانیشی دەکات.
بەڵام پەیوەندی کەمایەتییە مسوڵمانەکان بەدەوڵەتە نامسوڵمانەکەیەوە پێویستە لەسەر بنەمای دادپەروەری وخێرو چاکە بێت، بەچەشنی حەزرەتی یوسف (دروودی خودای لێبێت)، بەڕادەیەک ئەوان لەبەندیخانەی میسردا بەستەمو دژایەتی بەندیان کرد کەچی ئەو نەخشەی دادەڕێژا بۆ ئەوەی میسر ڕزگار بکات، کاتێک دەریان کرد داوای کرد کەخۆی سەروکاری ئەو نەخشەڕێگایە بکاتو ببێت بەوەزیر، ئەوەبوو ئەو هەموو خزمەتە باشەی بەگەلێک کرد کە نەگەلی خۆیبوو نەنیشتمانیی خۆشی بوو، چونکە ئەو خەڵکی (کەنعان) بوو.
پێویستە ڕێز لەیاساکانی ئەووڵاتە کەمسوڵمانی تێدا دەژی بگیرێت، مادەم لەگەڵا دەقی قەتعیدا ناکۆکی نەبێت، بەڵام ئەگەر یاساکە پێچەوانەبوو، ئەوا نابێت جێبەجێی بکا، بەڵام لەهەمان کاتدا درووست نییە کە ئاژاوەو پشێویی بنێتەوە، گومانی تێدا نییە هاوەڵانی پێغەمبەر کاتێک چوونە حەبەشە هیچ پروپاگەندەیەکیان بۆ سیستەمەکەدروست نەکرد سەرپێچیی هیچ یاسایەکیان نەکردو ئاسایشی وڵاتیان تێکنەدا، بەڵکو سەرباری ئەوانەش پارێزگاریان لەدینەکەی خۆیان کردو دەستیان پێوە گرت، بەیەکتاپەرستی خودای خۆیان دەپەرست، هەروەها لەچواچێوەی دراوسێیەتی لەژێر سایەی ئیسلامدا ژیانیان بەسەر دەبرد، حەدیسی (فدیک) دادەبڕێ بەسەر ئەو کەمایەتیە مسوڵمانەدا کە بەیهەقیی دەیگێڕێتەوەو ئەمە دەقەکەیەتیی :” ئەی فودەیک نوێژەکانت بکەو زەکات بدەو کۆچبکە لەنێو تاوان بۆ هەر شوێنێ کەدەتەوێت”
گومانی تێدا نییە مسوڵمانان داوایان لێدەکرێ کەوا مامەڵە لەگەڵا خەڵکیدا بەباشترینو بەئاکارێکی جوان ئەنجام بدەن وەک دەفەرموێت:” وقولوا للناس حسنا” پێغەمبەری خودا (د.خ) دەفەرموێت :” مامەڵە لەگەڵ خەڵکیدا بکە بە ئاکارێکی جوان و پەسەند” (ترمزی)
ئیسلام ئایینێکە بۆ هەموو جیهان، بەڵکو رەحمەتێکە بۆ هەموویان، کەوابوو پێویستە مامەڵەکە بەشێوازێکی چاکو باشو داناییو ئامۆژگاری باشە بێت، گفتوگۆیەک بێت بەباشترین شێوە وەک ئەوەی خودای گەورە فەرمانیکردووە، دەبێت ئەو ڕاستیە بزانین کە ئیسلام بڵاونابێتەوە بەئاکارو کردەوەی جوانو پەسەند نەبێت.