اندیشهمهارت

باوەڕبەخۆبوون!🌷

باوەڕبەخۆبوون

✅بووژانەوە وسەرهەڵدانی نەمامی هەرگەلێک،کاتێک روودەدا کەلەسەربناغەیەکی قایم وقۆڵی هێزی باوەڕو متمانەبەخۆبوون وبیروهزری تیژی ئەندامانی دامەزرابێ.

✅فکروبیرێکی پتەولەلایەن پیاوماوقوڵان و توانایی و هێزو بڕشت ومەچەکی گەنجان ،دەبنەدوو شاباڵی بەتوانابۆ پشکووتن و سەرکەوتنی هەرگەلێک.

✅گەلی ئێمە زۆرلەمێژە بن دەست بوەوزۆر جار لەحاڵی توانەوەدابوە وبەهێزێکی سێحراوی سەرلەنوێ وەک پشکۆ بووژاوەتەوە.زۆربلێمەت و زاناو دڵسوزوتێکۆشەری بەسێڵاوی بێ عەداڵەتی و نادادی فەوتاون وخوێنیان رژاوە و خامەیان خنکاوە و هاواریان پساوە وقەڵای تەمەنی بەپێزیان داڕماوە.

✅ئەگەرچی زاناکانمان زۆریان هەوڵداوە بۆ رزگاربوون تەنانەت پەنایان بۆدراوسێ و دۆست و هاودینانیان بردوە بەڵام هەم ئەوان و هەم دزانی خۆماڵی ،خزاونە ناو ژێرخانی نەتەوەکەمان و کەندوویان شکاندوە و دەغڵ و دانیان بڕیوە و کادێنیان ئاورداوە و قاقایان کێشاوه و خەنی بوون.

✅دوای سەدان ساڵ تێکوشان و چالاکی و بەئاکام نەگەیشتن،سرووشتیە کەمۆتەکەی لەش داهێزان و لاڕێ بوون و وەڕەزی، بەسەر هزرو بیری کۆمەڵگا زاڵ بوە پشتیان بۆ لەشکری ناهومێدی و باوەڕبەخۆنەبوون و خۆدۆڕان ،بەڕەڵا کردوە و بۆتەلێشاوێکی ماڵ وێران کەر، هەموو هاووڵاتێکی گرتۆتەوە و وەک پەتایەکی قێزەون و ناحەزدەستی بەسەر مێشک و هزرو چالاکی داگرتوە کە بەڵێ قەت نابینە هیچ.

✅کاتێک گەلێکی باڵا دەست ،بیهەوێ ئاڵقەی دیلی لەگوێی ژێردەستانی بکا لەپێش هەموو کارێکدا بناغەی کۆشکی هزرو بیرو باوەڕبەخۆبوونیان دەرووخێنێ وزۆربە نەرمی و خۆرکەئاسا،مێژووی زێرینیان دەستڕێتەوە وپێشێلی دەکا و ئەوجار وەک لاشخۆرێک ،لاشەی دەکۆڵی و ئێسقانیشی هەنجن دەکا.

✅شاعیران و نووسەران و زانایانی کورد، نەتەنیا لەگەلانی دیکە بەجێ نەماون ونوقسانیان نەبوه تەنانەت لەتەواوی بوار و لقەکانی دا،گەشەیان سەندوە و ئەسپی پسپۆڕیان تاوداوە و بوونە کۆشک نشینی کورسی زانیاری ناوخۆ و بگرە زمانەبێگانەکانیش .

✅ ساڵانێکی زۆرە دینی ئیسلام بارگەوبنەی لە هەوارو کوێستانی کوردستان خستوە و کوردیش وەک خانەخوێیەکی جوامێرو باڵاتر لەگەلانی دیکە،باوەشی بۆکردۆتەوە و لەئامێزی گرتوە وگیان و ماڵی خۆی بۆ بەخت کردوە و سەدان ژن و پیاوی جوامێرو ماقووڵ و زانا و پاڵەوانی وەک موفتی زەهاویەکان و مودەرسیەکان وقازیەکان ونوڕەسیەکان و سەلاحەدینەکانی ڕەپێش خستوون کەمێژوو شایەتی دەدا.

✅لەچاوخشاندنێکدا هەزاران بیرمەندی خواناس و لێهاتوو و گەنجی بوێر و بەتوانا پێگەیشتوون کەئاڵای شارستانیەتی گەلی ئێمەیان هەڵداوە.

✅بەڵام بەداخێکی گرانەوە سەرەڕای ئەوهەموو زانیاری و سەروەریە کە لەناو ئیسلام و زانایانی بواری دیکە بۆگەلی ئێمە ڕەخساوە و ئێستاش ‌خەڵکی رەمەکی وگەنج و لاوی باسەوادی ئێمە متمانەیان بەتوانایی وبوێری و هێزی ناوخۆیان نیە و زاناو شاعیرو نووسەری دەرەکیان پێ لە ئی خۆیان مەزنتر و زاناترە و دەیان پەرستن وسەری کۆرنۆشیان بۆ دادەنوێنن و بەئەدەب و سەرسووڕمانەوە نێویان دێنن.

✅بەڵام لەڕاستی دا ئەوجۆرە مامەڵە سووکە دەرحەق بە زانایان و شاعیران و پیاوماقووڵانی ناوخۆیی ،دەگەڕێتەوە بۆباوەڕبەخۆنەبوونێک کەساڵەهای ساڵە ،ناحەزانی ئەوگەلە بەیارمەتی دزی خۆماڵی کاریان بۆکردوە وشەونخوونیان بۆ کێشاوە و کاری رەوانیان لەسەرکردوە.

✅پڕوپاگەندەی سەدان ساڵەی ناوکتێبەکان و ناوەرۆک ودم ولیکاوی سەرزاری بەناو شاعیرو زانا،وزەی سێحراوی مێدیاکان و فیلم و مێژووی بەکرێگیراوی خزمەت کۆشکی پاشاکان و نەبوونی وزەو هۆشیاری گەلانی بن دەست وسادە و ساکار و فریوخواردنیان، کارنەکردن و دەست لەسەریەکنانی نووسەرانی دڵسۆز و شاعیرانی بەئەمەگ، وێکڕا کوبوونەوە وتەوژمێکی ناهومێدی و باوەڕ بەخۆنەبوونێکی کۆن لەناو مێشک ودەروونی ئێمە تەشەنەیان کردوە و قەڵای ناهومێدیان بەرزکردۆتەوە و تەنانەت دڵۆپە و زەرکاوی دایداوەتە ناوچینی نوێ و ئەوان گڵی دووریان پێ دەرمانترە.

✅دەکرێ چاوهەڵێنین و بەویژدانەوە هەڵسەنگاندنێک بکەین وپێوەرێکی زانیاری دانێین ئاستی سەروەری گەورەکانمانی پێ هەڵسەنگێنین و لەسەرئەوهەموو نەهامەتیانەی تووشی بووین زانا و بلێمەت و گەورەمرۆڤی خۆمان بەکەم نەگرین و نەبینە ئاوردووی نەیاران و ئەوکەسانەی دەیانهەوێ سووکایەتی بە تاک و گەلمان دەکەن وبەزمان و قەڵەم و زانیاری و ئەدەبێکی پەسەند ،پێیان نیشان دەین ئێمەش هەین و لەکەس کەمتر نین ولەئاوەدانی و بڕەو دانی ڕەوتی ژیان بۆهەموو جیهان،ڕۆڵمان هەیە و نەکێوین و نەبێ فەرهەنگین ونەدواکەوتووشین،بالەسەرسنوورو لەناوکەژو کێووسرووشتدا سەرمان هەڵدابێ.

ئەوە مێشک و هزرو پیاوەتی و مرۆڤ دۆستیە کە دەبێتە پێوەری نەجابەت و شارستانیەت و جوامێری.

جەهانگیر بابایی ـ سەردەشت ـرەزبەری ۹۹

از طريق
جهانگیر بابایی
منبع
http://sozimihrab.org/
برچسب ها
نمایش بیشتر

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا
بستن
بستن