اندیشهدعوت اسلامیقرآن

به‌خته‌وه‌ری لە ژێز تیشکی سووڕەتی ئینشڕاح

دە ئەسڵی به‌خته‌وه‌ری لە سووڕەتی ئینشڕاح

١) خۆشبەختی لە دەستی خودا دایە: «الم نشرح لک صدرک». خودا سینگەکان گوشاد و فراوان دەکا و بەس. خۆشبەختی سازکراوێکە لە سازکراوەکانی خوا، ئەوەی دیار و نادیارە لەم هەستییەدا هی ئەوە: «الذی خلق الموت والحیاه» یانی ئەوە که مردن و ژیانی داناوە. بۆ هەر کەسێک پێی خۆش بێ، خۆشبەختی دەخاتە دڵیەوە و هەر وا لە دڵی هەر کەسێ کە بیەوێ دەری دێنێ: «و أنە هو اضحک و ابکی»

٢) خۆشبەختی لە دڵایە، نەک عەقڵ، «لک صدرک» سینگ بریتییه لە قەلب: «ولکن تعمی القلوب التی فی الصدور» قەلبیش بە دەست خودایە، ئەوە دڵەکان ئاڵوگۆڕ دەکا و ئیسڵاحی دڵیش بە تاعەتە: «اذا اذنب العبد نکت فی قلبە نکته سوداء فاذا تاب صقل …» یانی هەر کاتێ بەندە گوناهێکی کرد، خاڵێکی ڕەش لە دڵی پەیدا دەبێ، کە گەڕاوە و تۆبەی کرد، ڕۆشن و خاوێن دەبێتەوە.

٣) پاککردنەوەی گوناهەکان: «و وضعناعنک وزرک» هەرچەند ئینسان لە گوناه‍ دورەپەرێز بێ، لە خۆشبەختییەوە نزیکترە، قوڕئان گوناه‍ و تاوانی بە قورسایی تەشبیە دەکا کە خریکە پشتی خاوەنەکەی بشکێنێ: «الذی انقض ظهرک» گوناهیش بە گەڕانەوە بۆ لای خوا لادەچێ و پاک دەبێتەوە.
۴) شان و شکۆی جوان: «و رفعنا لک ذکرک». زیکری جوان بانگەشەی خەڵک دەکا بۆ چاکەکوتن و بەمە دڵ دەکرێتەوە. لە وشەی «رفعنا» حاڵی دەبین شان و شکۆ دەبەخشرێ بە ئینسان، بۆیە به‌س بە لاساکردنەوە و بێ ئەوەی بۆنی ئیخلاس و خودایی لێ بێ، کەڵکی نییە.

۵) خوای گەورە تەنگانەی بێ فەرعانەی دروست نەکردووە: «فان مع العسر یسرا». وەختێ ئینسان دەزانێ خوای گەورە، تەنگانەی بێ فەرعانه و دژواری بێ ڕێگاچاره‌ و غەمی بێ دەریچەی دانەناوە، هەر ئەمە زۆربەی خەمەکانی دەتارێنێ. چونکه دڵنیایە ڕێگای دەربازبوون لە هەموو ناخۆشییەکان دانراوە، بە مەرجێ بگەڕێی و بیبینیەوە.

۶) فەرعانە لە زگی تەنگانە دایە و بەری تەسکە: «… مع العسر یسرا» نەیفەرموو دوای تەنگانە. لە کاتی تەنگ و چەڵەمە و ناڕەحەتی، لوتف و کەڕەمی خوا دەست پێ دەکا بۆ نمونە: بارینی بەڵا لە هۆکارەکانی لێخۆشبوونی گوناهە.

٧) هەر تەنگانەیە دوو خۆشی و فەرعانەی لەگەڵە، چون وشەی «یسرا» نامەعلوومە و بۆ چەندینە. بۆیە پیاوچاکان گوتویانە: بە خوا قەسەم تەنگانە، دوو فەرعانە تێک ناشکێنێ.

٨) قۆستنەوەی وەخت دوای لە کار بوونەوە، لە بناغەی خۆشبەختییە: «فاذا فرغت …» ئەم ئایەتە ئاماژە دەکا که نابێ بێکار بی. هەر وەک لە فەرموودەدا هاتووە: دوو نیعمەت هەیە که زۆربەی خەڵکی مەغبوون و زەرەریان تێدا کردووە: ١- لەشساغی ۲- بێکاری

٩) بەندایەتی خودا: «فانصب»، یانی ڕوو بکە بەندایەتی و هۆگری پەروەردگارت. بەندایەتی شادەرگای خۆشبەختییە، هەرچەند زیاتر بێت، خۆشبەختی زیاتر خۆ دەنوێنێ. وەک شەیخولئیسلام دەفەرموێت: هەر کەس خۆشبەختی ئەبەدی و دایمی بوێ، با هەمیشە لاشیپان و ئەڵقەڕێزی بەندایەتی بگرێ.

١٠) دەبێ هەر کارێ دەیکەی، تەنها لەبەر خوا بێ و عومر تەنها بە شەوقی ئەو سەرف بکرێ: «و الی ربک فارغب»
و ئەمە ئاخرین قومی ئەم لێکۆڵینەوەیە.

نوسەر: دکتر عبدالمحسن المطیری
زانای ڕاڤەی قوڕئان لە زانکۆ
وه‌رگێڕ: عەلی ئوجاقی
سۆزی میحڕاب

برچسب ها
نمایش بیشتر

علی اجاقی

@استان آذربایجان غربی- بوکان @@ نویسنده و مترجم @@ دعوتگر و فعال دینی و اجتماعی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا
بستن
بستن