
بڵێ هاوڕێکه‌ت کێیه تا بڵێم تۆ کێیت
مرۆڤ خاوه‌ن خوو و خدهیێکی کۆمه‌ڵایه‌تییه و ئه‌وه‌ش وای لێ ده‌کات که نه‌توانێت به ته‌نیایی ژیان به‌سه‌ر ببات و به‌رده‌وام حه‌زی لێیه له‌گه‌ڵ که‌سێک و که‌سانێک پێوه‌ندی هه‌بێت. هه‌ر بۆیه‌ش پێگه‌ی که‌سایه‌تی نێو کۆمه‌ڵگا، بۆ هه‌ر که‌سێک گرینگییه‌کی تایبه‌تی هه‌یه، چونکه خۆی به تاکێکی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه ده‌زانێت و کاتێک هه‌ست بکات که پێگه‌یێکی باشی هه‌یه، ئه‌وه هه‌ست به دڵخۆشی ده‌کات. به‌ڵام چونکه ناتوانێت له‌گه‌ڵ هه‌موو کۆمه‌ڵگا پێوه‌ندی بگریت، که‌سێک یا که‌سانێک هه‌ڵده‌بژێریت و وه‌ک هاوڕێی نزیکی خۆی، پێوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ده‌گرێت. به‌ده‌گمه‌ن هه‌ڵده‌که‌وێت که‌سێک هاوڕێی نه‌بێت، ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه ته‌نیا دایک و باوک یا هاوسه‌ری هاوڕێی بێت. بۆیه بوونی هاوڕێ له پێداویستییه گرینگه‌کانی ژیان هه‌ژمار ده‌کرێت، هه‌ر وه‌ک چۆن پێویستیمان به خواردن و خواردنه‌وه هه‌یه. به‌ڵام هه‌ر وه‌ک هه‌موو خواردنێک باش نییه، هه‌موو هاوڕێکیش باش نییه و ده‌بێ بزانین چ که‌سێک بۆ هاوڕێیه‌تی ده‌بێت.
وته‌یێکی جوان هه‌یه که ده‌ڵێت: «پێم بڵی هاوڕێکه‌ت کێیه، تا پێت بڵێم تۆ کێیت؟»
مرۆڤ پێویستی به که‌سانێک هه‌یه که له خه‌م و شادی‌دا له‌گه‌ڵی بن و پشتیان پێ ببه‌ستێت. هه‌ر وه‌ک له دینی پیرۆزی ئیسلامیش زۆر جه‌ختی له‌سه‌ر کراوه، چونکه ئه‌و که‌سانه‌ی که هاوڕێ و هاونشینی ئێمه‌ن، کاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌واوی هه‌ڵسوکه‌وت و بیر و باوه‌ڕ و قسه و کردارماندا داده‌نێن و ده‌بنه پێناسه‌یێک له که‌سایه‌تیمان. هه‌بوونی هاوڕێی باش له خۆشترین ئه‌زموونه‌کانی ژیانه، هه‌روه‌ک ئه‌ره‌ستوو فیلسوفی یوونانی ده‌ڵێت: «هاوڕێی باش وه‌ک یه‌ک ڕوح له دوو جه‌سته‌دایه».
هه‌روه‌ها یه‌کێک له‌و حه‌وت کۆمه‌ڵه‌ی که له ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌دا ده‌خرێنه ژێر سێبه‌ری عه‌ڕشی خوا، ئه‌و که‌سانه‌ن که به خاتری خوا یه‌کتریان خۆش ویستووه.
بۆیه هه‌ڵبژاردنی هاوڕێی باش گرینگی زۆری هه‌یه. هه‌ندێک له هاوڕێیان ده‌بنه هۆی سه‌ربه‌رزی و سه‌رکه‌وتن، هه‌م ژیانی دونیایی به‌ره‌و پێشکه‌وتن و گه‌شه‌ونه‌شه ده‌به‌ن و هه‌م له دواڕۆژ ده‌بنه هۆی ڕه‌حمه‌ت. چونکه له‌و دونیایه به‌رده‌وام به‌ره‌و به‌هه‌شتی خوا ڕێنمایی ده‌که‌ن. به‌هه‌مان چه‌شنیش هاوڕێی خراپ هه‌م له دونیا ده‌بێته هۆی حه‌سره‌ت و په‌شیمانی و هه‌م له قیامه‌ت ده‌بێته ئه‌و هاواره که: «یَا وَیْلَتَىٰ لَیْتَنِی لَمْ أَتَّخِذْ فُلَانًا خَلِیلًا» (فوڕقان:٢٨) واته: «هاوار بۆ من، خۆزگه فڵانه که‌سه‌م به هاوڕێیه‌تی قه‌بوڵ نه‌کردبا!» ئه‌و هاوڕێیه‌ی که سه‌ری لێشێواندم و ڕێگای ناڕاستی بۆ ڕازاندمه‌وه و له کۆتاییدا به‌ره‌و هه‌ڵدێران و نابوودی بردم.
هاوڕێی خراپ وه‌ک هه‌نگوینی ژاراوی وایه، هه‌رچه‌ند به ڕواڵه‌ت خۆش و شیرینه، به‌ڵام له ئاکامدا ژه‌هره‌که‌ی کاریگه‌ری له‌سه‌ر داده‌نێت و له‌پێی ده‌یخات و ژیانی هه‌ردوو دونیای وێران ده‌کات و له کۆتاییدا جگه له ئاهـ و حه‌سڕه‌ت هیچی پێ نامێنیت. بۆیه شاعیر ده‌ڵێت:
«تا توانی می گریز از یار بد یار بد بدتر بود از مار بد
مار بد، تنها تو را برجان زند یار بد، بر جان و ایمان زند»
واته: «تاکوو ده‌توانی خۆ بپارێزه له هاوڕێی خراپ. هاوڕێی خراپ، له ماری خراپ، مه‌ترسی زۆرتره. ماری خراپ ته‌نیا گیانت ده‌ستێنێت. هاوڕێی خراپ هه‌م گیان و هه‌م ئیمانت ده‌فه‌وتێنێت.»
ئێمه ده‌بێ هاوڕێیهک هه‌ڵبژێرین که وه‌ک ئاوێنه بێت بۆمان، هه‌ر وه‌ک پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌فه‌رموێت: بڕوادار ئاوێنه‌ی برای بڕواداری خۆیه‌تی. مه‌به‌ست له ئاوێنه چییه؟
ئاوێنه چه‌ند تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه: ئاوێنه عه‌یبه‌کانت بێ که‌م و زیاد، پێت ده‌ڵێت. عه‌یبه‌کانت به شێوازێکی گاڵته و سووکایه‌تی پێ ناڵێت و به‌س ئاگادارت ده‌کات که چاکیان بکه‌ی. عه‌یبه‌کانت ته‌نیا به خۆت ده‌ڵێت. له پشته‌سه‌رت باست ناکات. چاکه‌کانیشت وه‌ک خۆی پێ ده‌ڵێت. جا ئه‌گه‌ر هاوڕێکه‌مان سیفاتی ئاوێنه‌ی نه‌بوو، ئه‌وه ده‌بێ ئاگادار بین که ئه‌وه هاوڕێیه‌کی باش نییه. چونکه بڕوادار برای بڕواداره و بێگومان براش، ته‌نیا چاکه‌ی براکه‌ی ده‌وێت.
مرۆڤ هه‌م بۆ پێوانی ڕێگای پڕکۆسپ و چه‌رمه‌سه‌ری ژیان پێویستی به هاوڕێی باش هه‌یه و هه‌م ئه‌وه‌یکه هاوڕێی باش ده‌بێته مایه‌ی دڵخۆشی و ئارامی و ئاسووده‌یی دڵ و وه‌ک نیعمه‌تێکی خوایی بۆ ژیان هه‌ژمار ده‌کرێت. خوای گه‌وره پێوه‌ندی دۆستایه‌تی نێوان گه‌له‌کانی ئه‌وس و خه‌زره‌جی وه‌ک نیعمه‌تێک به‌سه‌ریاندا یاداوه‌ری ده‌کات: «وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِیعًا وَلَا تَفَرَّقُوا ۚ وَاذْکُرُوا نِعْمَتَ اللَّهِ عَلَیْکُمْ إِذْ کُنْتُمْ أَعْدَاءً فَأَلَّفَ بَیْنَ قُلُوبِکُمْ فَأَصْبَحْتُمْ بِنِعْمَتِهِ إِخْوَانًا وَکُنْتُمْ عَلَىٰ شَفَا حُفْرَهٍ مِنَ النَّارِ فَأَنْقَذَکُمْ مِنْهَا ۗ کَذَٰلِکَ یُبَیِّنُ اللَّهُ لَکُمْ آیَاتِهِ لَعَلَّکُمْ تَهْتَدُونٙ)» (ئالی عیمڕان:١٠٣) واته: «(هه‌وڵ بده‌ن) هه‌ر هه‌مووتان به‌توندی ده‌ست بگرن به ئایینی خواوه و بڵاو مه‌بن، یادی ناز و نیعمه‌تی خوا بکه‌نه‌وه له‌سه‌رتان، (چونکه) کاتی خۆی دوژمنی یه‌کتر بوون، ئه‌وه بوو دڵه‌کانتان به هۆی نیعمه‌تی (ئیسلامه‌وه) په‌یوه‌ست کرد به‌یه‌که‌وه و هه‌موو بوونه برای یه‌کتر (هه‌روه‌ها ئه‌و کاته) ئێوه له‌سه‌ر لێواری چاڵێکی ئاگر وه‌ستا بوون و (خه‌ریک بوو بکه‌ونه ناوی)، به‌ڵام خوا (به ڕه‌حم و میهره‌بانی خۆی) له‌و ئاگره ڕزگاری کردن، ئابه‌و شێوه‌یه خوا ئایه‌ته‌کانی خۆیتان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هیدایه‌ت وه‌ربگرن».
ئه‌و دوو گه‌له‌ی که ساڵه‌های ساڵ بوو دوژمنایه‌تی یه‌کتریان ده‌کرد و ژیانیان له‌یه‌کتر تاڵ کردبوو، تائه‌وه‌یکه خوای گه‌وره ڕه‌حمی پێ کردن و دوژمنایه‌تیی وانی به دۆستایه‌تی و هاوڕێیه‌تی گۆڕیه‌وه. ئه‌وه نیعمه‌تێکی گه‌وره له ژیانیاندا بوو که به هۆی ئیمانه‌وه ڕه‌وڕه‌وه‌ی ژیانیان به‌ره‌و ئاقارێکی دیکه ڕۆیشت و ئه‌و جار به ڕوانگه‌یێکی به‌رزتر ڕه‌وگه‌ی ژیانیان به‌ره‌و پێشکه‌وتن و ده‌سه‌ڵات و گه‌شانه‌وه ده‌ست پێ کرد و بوونه ئه‌و که‌سایه‌تییانه‌ی که بۆ هه‌تاهه‌تایی نێویان به‌به‌رزی له مێژوودا ده‌مێنیته‌وه.
هاوڕیی باش هه‌موو ژیانت ده‌خاته ژێر کاریگه‌ری خۆی و خه‌م و ئازاره‌کانت که‌م ده‌کاته‌وه، کێشه و گرفته‌کانت چاره‌سه‌ر ده‌کات و خۆشی و شادییه‌کانت چه‌ند قات ده‌کات. بۆیه‌ش خوای گه‌وره هاوڕێیه‌تی که‌سانی باشی، به یه‌کێک له نیعمه‌ته‌کانی به‌هه‌شت داناوه. پاداشی ئه‌و که‌سانه‌ی که فه‌رمانبه‌رداری له خوای گه‌وره و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بکه‌ن، هاوڕێیه‌تی که‌سانی به‌رز له به‌هه‌شته، وه‌ک ده‌فه‌رموێت: «وَمَنْ یُطِعِ اللَّهَ وَالرَّسُولَ فَأُولَٰئِکَ مَعَ الَّذِینَ أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَیْهِمْ مِنَ النَّبِیِّینَ وَالصِّدِّیقِینَ وَالشُّهَدَاءِ وَالصَّالِحِینَ ۚ وَحَسُنَ أُولَٰئِکَ رَفِیقًا» (نیسا‌ء:۶٩) واته: «ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رداری خوا و پێغه‌مبه‌ر بکات، جا ئه‌وانه له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا ده‌بن (له به‌هه‌شتی به‌ریندا) که خوا ناز و نیعمه‌تی ڕژاندووه به‌سه‌ریاندا، له پێغه‌مبه‌ران و ڕاستگۆیان و شه‌هیدان و پیاوچاکان، ئای که ئه‌وانه هاوه‌ڵ و هاوڕێ و هاوده‌مێکی چاک و بێوێنه‌ن».
مرۆڤ به ته‌نیایی لاوازه و کاتێک که‌سێک بوو به یاوه‌ری، قوورسایی ئه‌رکه‌کانی که‌م ده‌بێته‌وه. حه‌زره‌تی مو‌سا کاتێک ویستی به‌ره‌وڕووی فیرعه‌ون بێته‌وه، داوای له خوای گه‌وره کرد که هاوڕێکی له‌گه‌ڵ بنێریت و داوای کرد که براکه‌ی هاڕوون بکاته هاوڕێی له ڕێگای بانگه‌وازیدا. کاتێک که ویستی بۆ ئامانجێکی تایبه‌ت سه‌فه‌ر بکات تاکوو زانستی زۆرتر له عه‌بدێکی خوا به‌ده‌ست بێنیت، که‌سێکی کرده هاوڕێی سه‌فه‌ری. پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) کاتێک ویستی به‌ره‌و مه‌دینه کۆچ بکات، باشترین که‌سی واته ئه‌بووبه‌کری ڕاستگۆی بۆ هاوڕێیه‌تی سه‌فه‌ره‌که‌ی هه‌ڵبژارد. که‌واته مرۆڤ له هه‌ر پله و پایه‌یێک دابێت، پێویستی به هاوڕێی باش هه‌یه.
ده‌ڵێن: کاتێک خه‌مباری؛ ئه‌وه‌ی خۆشی ده‌وێی، دڵداریت ده‌داته‌وه. ئه‌وه‌ی عاشقته، له‌گه‌ڵت ده‌گریت و من ده‌ڵێم، ئه‌وه‌ی هاوڕێی ڕاسته‌قینه‌ته، هه‌موو هێزی ده‌کار ده‌کات که خه‌مه‌که‌ت چاره‌سه‌ر بکات، ئه‌گه‌ر له‌لاشت پێبکه‌نیت تاکوو دڵخۆشت بکات؛ له نه‌بوونتدا به‌دڵ بۆت ده‌گریت. ئه‌و هاوڕێیه‌ی که هه‌ر کات هه‌ستی کرد خه‌ریکی به‌لاڕێدا ده‌ڕۆی، دهتگێڕیتهوه، هه‌رچه‌ند به‌و کاره‌ی بتگریێنیت یا ته‌نانه‌ت دڵت بێشێنیت. به‌ڵام دهتهێنیتهوه سه‌ر ڕاسته‌ڕێ و ناهێڵیت ههڵدێرێی. ئه‌و هاوڕێیه‌ی که ژیانت له بێهوده‌یی و پوچی، به‌ره‌و ئامانجی به‌رز ده‌گوازیته‌وه و له خوا و ڕه‌سوڵی خوا نزیکت ده‌کاته‌وه.
بۆیه هه‌ر کۆمه‌ڵێک بۆوه‌ی نابێت بچینه ناوی و ببنه هاونشینمان. ڕه‌نگه کۆمه‌ڵێک زۆر قسه‌شیرین و ڕووخۆش بن، به‌ڵام ببنه هۆی نه‌هامه‌تی و په‌ژیوانی. به‌پێچه‌وانه‌وه ڕه‌نگه تاقمێک بتگریێنن، به‌ڵام ببنه هۆی دڵخۆشی و به‌خته‌وه‌ریت. ئه‌گه‌ر بڕیار بێ هاوڕێیه‌کی باشمان نه‌بێت، ئه‌وه ته‌نیایی باشتره له هاوڕێی خراپ. پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان ده‌فه‌رموێت: «یَا أَبَاذَر اَلجَلیسُ الصَّالِحُ خَیرٌ مِن الوَاحِدَهِ وَالوَاحِدَهٌ خَیرٌ مِن جَلِیسِ السُّوءِ» واته: «ئه‌ی ئه‌بووزه‌ر، هاونشینی و هاوڕێیه‌تی باش، باشتره له ته‌نیایی و ته‌نیاییش باشتره له هاونشینی خراپ». که‌واته پێویسته بزانین چ که‌سانێک بۆ هاوڕێیه‌تی ده‌بن و چ که‌سانێک نابن.
خوای گه‌وره له قوڕئانی پیرۆزدا پێمان ده‌ڵێت که له‌گه‌ڵ چ که‌سانێک هاونشینی بکه‌یین و له چ که‌سانێکیش دوور بکه‌وینه‌وه: «وَاصْبِرْ نَفْسَکَ مَعَ الَّذِینَ یَدْعُونَ رَبَّهُمْ بِالْغَدَاهِ وَالْعَشِیِّ یُرِیدُونَ وَجْهَهُ ۖ وَلَا تَعْدُ عَیْنَاکَ عَنْهُمْ تُرِیدُ زِینَهَ الْحَیَاهِ الدُّنْیَا ۖ وَلَا تُطِعْ مَنْ أَغْفَلْنَا قَلْبَهُ عَنْ ذِکْرِنَا وَاتَّبَعَ هَوَاهُ وَکَانَ أَمْرُهُ فُرُطًا)» (که‌هف:٢٨) واته: «ئارام بگره له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا که خواپه‌رستی ده‌که‌ن و یادی په‌روه‌ردگاریان ویردی سه‌رزاریانه له به‌ره‌به‌یان و ده‌مه‌و ئێواراندا، مه‌به‌ستیانه و ده‌یانه‌وێت که ئه‌و زاته له خۆیان ڕازی بکه‌ن، ڕوو له‌وان وه‌رمه‌گێڕه و (ڕوو مه‌که دنیاپه‌رستان و ده‌وڵه‌مه‌ندان) له کاتێکدا تۆ زینه‌ت و ڕازاوه‌یی ژیانی دنیات بوێت و به‌گوێی ئه‌و جۆره که‌سه مه‌که که دڵیان غافڵ کردووه له یادی خۆمان (به‌هۆی دونیاپهرستییهوه) شوێنی ئاره‌زووی خۆی که‌وتووه، هه‌رچی کاروباری هه‌یه بێسه‌روبنه و له سنوور ده‌رچووه.»
لێره‌دا خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: «وَاصبِر» واته له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی که یادی خوا ده‌که‌ن، دڵت با ئارام بگرێت، چونکه ئه‌و که‌سانه ده‌بنه هۆی ئارامی و ئاسووده‌یی دڵ و له نائارامی و شپڕزه‌یی دونیای سه‌رلێشێواویی ده‌ربازت ده‌که‌ن و یادی په‌روه‌ردگار، ده‌که‌نه هۆکاری خۆشی ژیانت، که‌واته له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه دڵت ئه‌رخه‌یان بکه.
هاوڕێی بڕوادار هیچ کات فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی نییه و ڕاستگۆ و دڵسۆزه، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانی ترسی خوایان له‌دڵدا نه‌بێت: «…وَإِنَّ کَثِیرًا مِنَ الْخُلَطَاءِ لَیَبْغِی بَعْضُهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍ إِلَّا الَّذِینَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ…» (ساد:٢۴) واته: «له‌ڕاستیدا زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی که شه‌ریک و هاوکارن، سته‌م له یه‌کتری ده‌که‌ن، جگه له‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان هه‌یه و کاروکرده‌وه‌ی باش ئه‌نجام ده‌ده‌ن».
پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌فه‌رموێت: «المؤمن مِرآهٌ لأخیهِ المؤمنِ یَنصَحُهُ إِذَا غَابَ عَنهُ وَ یُمِیطُ عَنهُ وَ یُمِیطُ عَنهُ ما یَکرَهُ إِذَا شَهِدَ» واته: بڕوادار ئاوێنه‌ی برای بڕواداری خۆیه‌تی، کاتێک لای نییه، خێرخوازیهتی و کاتێک له لایه‌تی، ناخۆشییه‌کانی ده‌ڕه‌وێنیته‌وه».
که‌واته هاوڕێی باش ئه‌وه‌یه خێرخوازت بێت، ئامۆژگاریت بکات، یاریده‌ده‌ر و لێبوورده بێت و به‌خاتری خوا خۆشی بوێیت. به‌رده‌وام بۆ چاکه هه‌وڵ بدات و هانده‌ری تۆش بێت و له خراپه وهتگێڕیت و که‌موکوڕیه‌کانت پێ بڵێت و یارمه‌تیت بدات له‌سه‌ر چاکسازی. شاعیر ده‌ڵێت:
«همنشین تو، از تو به باید تا تو را عقل و دین بیفزاید»
واته: هاونشینی تۆ، ده‌بێ له تۆ باشتر بێت تاکوو تێگه‌یشتن و ژیری و ئیمانت زۆرتر بکات.
که‌واته هه‌رکات له‌نێو کۆمه‌ڵێکدا بووین که هاونشینی له‌گه‌ڵ وان به یادی خوای گه‌وره و ڕۆژی دوایی خستین و عیلم و زانیازی زۆر کردین و به هاوڕێیه‌تی وان ڕێگه‌ی ژیانمان باشتر بڕی، ئه‌وه هاونشینانی باشن، واته هاونشینانێک که پارێزکار بن و له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌قوا له‌ده‌وری یه‌ک کۆ ببنه‌وه. به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر هۆی نه‌هامه‌تی و دواکه‌وتن و هۆی دوورکه‌وتنه‌وه له خوای گه‌وره بن، ئه‌وه ئه‌و که‌سانه‌ن که هه‌رچه‌ند له‌و دونیایه دۆستی گیانی به گیانیشت بن، له دواڕۆژ ده‌بنه دوژمنت، چونکه بوونه هۆی چاره‌ڕه‌شیت.
واته هاوڕێیانی خراپ، هاوڕێی دونیا و دوژمنی دواڕۆژن و هاوڕێی باش، هاوڕێی هه‌ردوو دونیان. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: «الْأَخِلَّاءُ یَوْمَئِذٍ بَعْضُهُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ إِلَّا الْمُتَّقِینَ» (زوخڕوف:۶٧) واته: «دۆستان و براده‌ران هه‌ر هه‌موویان له‌و ڕۆژه‌دا دوژمنی یه‌کترن، هه‌موو ڕقیان له‌یه‌کتر ده‌بێته‌وه، جگه له‌و که‌سانه‌ی که له‌سه‌ر بنچینه‌ی ته‌قوا و خواناسین کۆ بوونه‌ته‌وه و برایه‌تییان به‌رپا کردووه».
یه‌کێک له هۆکاره‌کانی سه‌رلێشێواویی مرۆڤ، هاوڕێی خراپه. زۆر کوڕی پاک و له خواترس هه‌بووه، یا کچی ڕه‌وشت به‌رز و پارێزکار، که به هۆی هاوڕێی خراپ تووشی زۆر بێڕه‌وشتی و گوناه و تاوان بووه و خوا و عه‌بدی خوای له خۆی تووڕه کردووه. زۆرێک له هۆگرانی مادده هۆشبه‌ره‌کان و جگه‌ره، به هۆی هاوڕێی خراپ تووشی بوون که له داووتهڵهکه که‌وتوون و خه‌ساره‌تمه‌ندی هه‌ردوو دونیا بوون. ئه‌و هاوڕێیه‌ی که نه له‌و دونیایه دڵسۆزی ڕاسته‌قینه‌یه و له دواڕۆژیش ده‌بێته دوژمن. له کاتێکدا ڕه‌نگه به خاتری ئه‌و هاوڕێیه، دڵی دڵسۆزانی له خۆی ڕه‌نجاندبێت!!
له بواری ده‌روونناسیشه‌وه هاوڕێی باش یه‌کێکه له سه‌رمایه به‌نرخه‌کانی ژیان و له هۆکاره گرینگه‌کانی به‌خته‌وه‌ری مرۆڤه که له فۆڕمگرتنی که‌سایه‌تی تاکه‌کان، ڕۆڵێکی به‌رچاوی هه‌یه. چونکه ئه‌وانه‌ی که هاوڕێی باشیان هه‌یه، له ڕووی ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌ست به پشتیوانی ده‌که‌ن و هه‌ر ئه‌وه‌ش وایان لێ ده‌کات که له کاتی ته‌نگانه و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ کێشه و گرفتی ژیان، به‌هێزتر و خۆڕاگرتر بن.
ده‌روونناسان ده‌ڵێن هاوڕێی باش ده‌بێ ئه‌و چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌ی هه‌بێت:
– ئه‌مه‌گناس بێت.
– لێبوورده بێت.
– دڵاوا و دڵفراوان بێت.
– جێمتمانه بێت و بتوانێت نه‌هێنییه‌کانی خۆی لا باس بکات و ئه‌ویش بیپارێزیت.
– تێگه‌یشتوو و وشیار بێت.
– ڕاستگۆ بێت.
– له جیاوازییه‌کانی نێوان تاکه‌کان تێبگات و نه‌یانکاته ناکۆکی.
– یارمه‌تی هاوڕێکه‌ی بدات که له‌گه‌ڵ خۆی و ده‌ورووبه‌ری میهره‌بانتر بێت.
– هه‌ڵه و که‌موکورتییه‌کانی پێ بڵێت تا چاکیان کات.
– بیسه‌ری درهدهدڵهکانی بێت.
– له کاتی ته‌نگانه و سه‌ختیدا پشتی خاڵی نه‌کات.
– له دڵه‌ڕاوکێ و ئازاره‌کانی که‌م کاته‌وه.
– سیفاته باشه‌کانی به‌هێزتر و سیفاته خراپه‌کانی بسڕێته‌وه.
– کات بۆ هاوڕێکه‌ی ته‌رخان بکات.
جا ئاگادار بین که ئه‌و هاوڕێیانی که به‌س له‌گه‌ڵمان پێده‌که‌نن و کات به ڕابواردن به‌سه‌ر ده‌به‌ن، هاوڕێیانێکن که هه‌رچی زووتر پێویسته لێیان دوور که‌وینه‌وه و هاوڕێیهک هه‌ڵبژێرین که بۆ دونیا و دواڕۆژ سوودمان پێ بگێنیت.
ئاماده کردن: کلسووم حه‌سه‌نزاده