شعرکوردی

بۆچوونی خۆشم- کوڕۆنا –

دیسان، ناچارم قەڵەم دەست دەمێ
سەرەڕای فکرو پەژارەو غەمێ
نەک له سەر جوانی و خاڵ و پەرچەمێ
نەک له سەر کوڕ و نازی هاودەمێ
بەڵکوو کوڕۆنای بەڵای عالەمێ
ئەو تاجەونەی که نابیندرێ
به میکڕۆسکۆپ و دەزگای سەردەمێ
له ڕۆژ هەڵاتی دوور، سەری هەڵدا
به ئوستوڕالیای گەروه ماتەمێ
ڕێز و ڕەخنەشم، هەر دووک هەن له سەر
پێش بینیەکانی ڕێبەر ڕۆستەمێ
وت و وێژێکی به کەڵکی هەبوو
له گەڵ کاک هیواشەوی چوارشەمێ١
(۱)شەوی ٢٧/له سەر ٢٨/ی ١٢/١٣٩٨ له ڕووداو.

بۆ چوونی خۆشم دێنمه سەر کاغەز
ئەوەی له دڵمدا دەیڵەم به دەمێ
له عەسری عیسا بەنوو ئیسڕائیل
باوەڕیان به ڕووح، دابووی له کەمێ
بۆیه موعجیزەی عیسا، پێغەمبەر
له دەورەی ڕووح بوو، له زۆر و کەمێ
له دایکبوون و وەقسەهاتنی
به حیکمەتەوە له باتی مه مێ
زیندوو کردنەوەی مردوو به فووی زار
رزگار کردنی کوێران، له تەمێ
هەموو بەڵگه بوون بۆ هەبوونی ڕووح
بۆ حاڵی کردنی خەڵکی ئەو دەمێ
ئەستێرەو مانگ و ڕۆژ سەر به خۆنین
گەمێوان خوایەو ئەوانیش گەمێ
پرسیاری گەوره، ئەلێرە دایه
کێ دروستی کرد له زوهره سەمێ؟!
کێ هێناویەته سەر کوورەی زەوی
به بێ کەپسوول و کیسەی مەحکەمێ
بروسک و باران کاری خودانه
نەک ئی ئاسمان، یا وەرزو دەمێ
بەڵێ، خوا، سوێندی به ئەستێره خوارد
که دێته خوار، وەک هەڵۆ، بۆ جەمێ
تا بیسەلمێنێ که قیامەت هەیه
به بێ باوەری کاس و دەمدەمێ
قورئان، چوار سوێندی به ئەستێرەهەن
له سەر هەق بوونی خۆی، وەک مەرهەمێ
نەجم و واقیعه، تکویرو تاریق
ئەو چوار جێیەنه، بیانکه زەمزەمێ
هەموویان دەڵێن یەک ئاڵ و گۆڕه
که دوا ڕۆژ دێنێ وەک پڵتەی شەمێ
پێم وایه، جوابی ڕیبەرم داوە
بۆ خۆشی فەرمووی: غەیبو نادەمێ
پێغەمبەر فەرمووی: ————-
سێ شته، وەرن زانیاریو دەمێ
جوان کرنی ئاسمان، ڕاونانی جیننان
ڕێ نیشاندانی خەڵکه، سێهەمێ
هەر کەس غەیری وەی شتێکی بڵێ
دەچته نێو دەریا، به بێ بە لە مێ
چەختی له کوتنی هەق، ڕاشکاو، به
هیچ باکت نەبێ له لۆمەو زەمێ.
لاجان – گەرگولی خوارێ ٢٠/١/١٣٩٩.

برچسب ها
نمایش بیشتر

عمر کاموسی

@نویسنده و مترجم و شاعر @ آذزبایجان غربی - پیرانشهر @ شغل : امام جماعت و خطیب

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا
بستن
بستن