ادبیاتشعر

بۆ ماڵپـەری ســۆزی میحـڕاب

سـۆزی میحــڕاب

خودایە ســۆزی میحـڕاب دژ بەزێنە
   شنەی سۆزی دەرونی خەم تەزێنە
شنەی سۆزی دەکا خەرمانی دڵ شەن
   خەزانی دڵ دەکا سۆزی بە گوڵ شەن
شنەی میحـڕاب خەزانی باغی جەهلە
   شنەی ڕەحمی بەرو بووی باغی عەقڵە
وزەی سۆزی شیفای جەهل و نەزانە
   پشوی سافی وزەی تیشکی دڵانە

بڵێ، میحـڕاب مزگێنی دە بەخشێ
   حەیاتی هەردوو دنیای دین دەنەخشێ
شنەی سۆزی لە سەر دەریای رەحم دێ
   هەتا ئینسان بە ئینسانی رەحم بێ

وزەی میحـڕاب بە جبریلا بەڕێ کرا
   بە چاک و پاکترین ئینسان سپێر را
ئەگەر میحـڕاب هەناسەی بێ بە دڵما
   گوڵی خۆشبەختی دێ دەروێ دەدڵما

وزەی میحـڕاب دەناو هەستی کەسێ دا
   کەهەستی خالق هەستی دەوێدا
لە شوێن سۆزی میحـڕاب هەڵ وەدامە
   هەتا هەم بۆ وزەی میحـڕاب گەدامە

دەزانێ ئەو کەسەی هەستی دڵی بێ
   بەزەی میحـڕابی خوایە ڕوو بە ڕووی دێ
عومەر بزانە کەسێکی ئەو وزەی بێ
   لە حه شرا بێ گومان گیڤەی بزەی دێ
عومەر مودەرسی- مه هاباد 

سـۆزی میحــڕاب وشەیەکی پڕ و ڕازا دارە

 پاسەوانی پسپۆر و رازداری دەوێ

برچسب ها

عمر مدرسی

استان آذربایجان غربی - مهاباد نویسنده و شاعر و امام جماعت مسجد

نوشته های مشابه

یک نظر

  1. سوپاس بو ماموستای هیژا عومه ر مدرسی . وتویژه که ت زور به نرخ و خوش بو زور له ززه تم برد
    به راستی من به ش به حالی خوم ئاوام جه نابتان نه ده ناسی
    ماموستایه کی شاعیر و نوسه ر و بلیمه ت به لام به داخه وه نه ناسراو
    هیوادارم ماموستایانی ئایینی ئیمه بوخویان له بیری پیناسه کردنی خویان بن و زیاتر له مه فارس کوته نی “خودسانسوری”نه که ن

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

لطفا نظرات خود را با حروف کوردی یا فارسی تایپ کنید
نظرات حاوی مطلب توهین آمیز یا بی احترامی به اشخاص ، عقاید دیگران، و مغایر با قوانین کشور منتشر نمی شود
نظرات پس از تائید منتشر می شود

همچنین ببینید

بستن
بستن