بۆ ماڵپـەری ســۆزی میحـڕاب

سـۆزی میحــڕاب

خودایە ســۆزی میحـڕاب دژ بەزێنە
   شنەی سۆزی دەرونی خەم تەزێنە
شنەی سۆزی دەکا خەرمانی دڵ شەن
   خەزانی دڵ دەکا سۆزی بە گوڵ شەن
شنەی میحـڕاب خەزانی باغی جەهلە
   شنەی ڕەحمی بەرو بووی باغی عەقڵە
وزەی سۆزی شیفای جەهل و نەزانە
   پشوی سافی وزەی تیشکی دڵانە

بڵێ، میحـڕاب مزگێنی دە بەخشێ
   حەیاتی هەردوو دنیای دین دەنەخشێ
شنەی سۆزی لە سەر دەریای رەحم دێ
   هەتا ئینسان بە ئینسانی رەحم بێ

وزەی میحـڕاب بە جبریلا بەڕێ کرا
   بە چاک و پاکترین ئینسان سپێر را
ئەگەر میحـڕاب هەناسەی بێ بە دڵما
   گوڵی خۆشبەختی دێ دەروێ دەدڵما

وزەی میحـڕاب دەناو هەستی کەسێ دا
   کەهەستی خالق هەستی دەوێدا
لە شوێن سۆزی میحـڕاب هەڵ وەدامە
   هەتا هەم بۆ وزەی میحـڕاب گەدامە

دەزانێ ئەو کەسەی هەستی دڵی بێ
   بەزەی میحـڕابی خوایە ڕوو بە ڕووی دێ
عومەر بزانە کەسێکی ئەو وزەی بێ
   لە حه شرا بێ گومان گیڤەی بزەی دێ
عومەر مودەرسی- مه هاباد 

سـۆزی میحــڕاب وشەیەکی پڕ و ڕازا دارە

 پاسەوانی پسپۆر و رازداری دەوێ

خروج از نسخه موبایل