تربیت فرزندانخانواده

بۆ مێرمناڵان ولاوان ،لە ئامۆژگاری بێزارن؟

زۆربەی دایکان و بابانی وڵاتانی رۆژئاوایی، بێ ئەوەی کە لە بنکەیەکی زانیاری و ئاکادمیک، فێر ی هەڵس و کەوت لەگەڵ ڕۆڵە کانیان بوو بن هەربەشێوەی سوننەتی و خانەوادەگی وەکوو میراتێک لە گەورەکانی خۆیان ، ئەرکی گرینگیان پێ سپێردراوە.

ئێمەی باوەڕداریش ته نیا لەباری بیستن و لەبەر کردنی ئامۆژگاریەکانی قوڕئان و وتە بەنرخەکانی پێغەمبەری ئازیز،تێرو تەسەلین دەنا هیچ جیاوازییکمان لەگەڵ وان نیە.
تەنانەت هەتا ئێستا هیچ بنکەیەکی دینی نەبوە کە بتوانێ بە شێوازێکی جوان و عەمەلی ،گەنجانی ئێمە لە بواری ئایینی و کردەوەیی بار بێنێ.

سەردەمی ئێمە ،ئاڵ و گۆر لە تەواوی بوارەکانی ژیان، زۆرخێرایە وزۆرجاران فریای بەتاقی کردنەوەی ئامێرێک ناکەوی کە شتێکی نوێ جێگای دەگرێتەوە.
ئینتەرنێت و ماهوارەو موبایل و کایەکانی کامپیۆتێری ، سەدان داب و نەریت و کەلتوورو تەربیەتی وڵاتانی دیکە لە گەڵ خۆیان بەدیاری دێنن.بەو هۆیەمناڵانی ئێمە تووشی دژایەتی عەقڵی و هۆشی و کردەوەیی دەبن.

دژایەتی فکری و تەربیەتی ، دەبێته هۆی لێک دابڕان و نێوان کەوتنەوی نێر مناڵان و دایک و بابەکان. ئێمەی بێ ئەزموونیش تە نیا بە ئامێری ئامۆژگاری ، مێشکیان دەکۆڵین و هێندەی دیش، لەخۆمانیان دادەبڕێن.
ئەوڕۆ سەدان جێگاوکارگا دامەزراون کە لە بواری لێک نێزیک بوونه و ئاشتی بنەماڵە کان ، چالاکی دەکەن. زۆریان باشن و زۆری شیان ، لە لایەکی دیکە ،مناڵان لە بنە ماڵە دادەبڕن و زەرەدیان زۆرترە.

بەڵام شۆێنێکی ئێگجار پڕ متمانە و شوێن دانەر، پەنابردن بۆ داوێنی ئەدبیاتە. لە نێولقەکانی ئەدەبیاتیش، چیرۆک، شوێنێکی یەگجار بەرچاو و پڕ بایخی هەیە .
ئەگەر دایک و باب بتوانێ لەشێوازی چیرۆک و داستان بە باشی کەڵک وەرگرێ ، بۆمەبەستی خۆی ،لە خورافات و درۆ دەلەسە و شتی سەیرو سەمەر،ئیستفادە نەکا، تەنیاو تەنیا ڕاستیەکان و واقعیەتی ژیانی مرۆف باس کا، بێ هیچ ماندووبوونێک ،خزیوەتە ناو دڵی مناڵەکەی و بەرەوخۆی ڕاکێشاوە ،بەڵام ئەوکارەش لێزانی و فێربوونی پێویسته.

جوانکاری ئەدەبی چیرۆک ، لەتەوای دینە ئاسمانیەکان و مەکتەبە بەشەریەکان، کەڵکی لێ وەرگیراوە و لاینگرانی خۆیانیان پێ تەربیەت کردوون.
قورئان، چیرۆک بە باشترین ئامێری بارهێنان و تەربیەت، دادەنێ .کەڵک وەرگرتن لە زمانێکی ، ساکارو واقعی و ڕاست و دروست و عاشقانە وئاوێته بەمرۆڤ دۆستی و بیرو باوەڕێکی جوان، رەمزی سەرکەوتنی قوڕئانه.
کاتێک مرۆو، چیرۆکێکی ناوقورئان دەخوێنیەوە هەستێکی بەسۆزو خۆشەویستی، ڕاتدەکێشێ .لەناو مێشک و بیروهزرت کاردەکا. ڕق و تووڕەیی ، دەتەزێنێ. نەرم وهێدی و دڵ بەبەزییت دەکا.

خوای کاربەجێ،زۆر بە وردی و لێزانی ڕێ وشوێنی بۆداناوین کە ،نێوان نەکەوێتە مابینی بنە ماڵە و گەنجانی باوەڕدار.
جیهانی سەردەم ،دوای سه دان جار تاقیکاری و سەرهەڵدانی زانیاریەکانی کۆمەڵناسی و دەروونناسی، ئێستا دان بە شوێنی ئەدەبییات و چیرۆک ، دادەنێ. تازە بۆیان دەرکەوتوە، کە ئامێرێکی پەندو ئامۆژگارییە.
کاریگەری چیرۆکێکی باش ،هێندە بەرچاوە کە خوێنەرەکەی دەباتە ناو دونیای قارەمانانی خۆی و وای لێدەکا، کە خۆ لە جێگای ئەو دانێ. دژی زۆردار شەڕبکا، هاوخەمی ژێر دەستان بێ، عەداڵەت و دادپەروەر بێ، دەستی هەژارو نەدار بگرێ ،فرمێسکی حەق خوراو بستڕێ، لەگەڵیان بگری ،پێبکەنێ ،خەفەت باربێ و جێژن بگێڕێ.
ئەدەبی کوردی و ئایینی ئێمە پڕن لە چیڕۆکی پیاوەتی و مرۆڤایەتی وجوامێری وئازایەتی پیاوان و ژنان و مێرمناڵان. کە وەک خەزێنەیەکی پڕلە زێرو جەواهێراتن.

بائێمەش ئاوڕێک بدەینەوە سەر ئەدەبی گەل و نیشتمان و ئایینەکەمان ،دەنا هەتا بەخۆ دەزانیین بە بیانووی پێشکەوتن خوازی ، وەک جوەکەی لە هەردووک دینان دەبین ،هەم بواری نیشتمانی و داب و نەریتمان دەفەوتێ و هەم کەسایەتی و بەرو بوومی ژیانمان کە گەنج ولاوەکانن ،تاڵان دەکرێن.
بەسپاسەوە.

✍️جەهانگیر بابایی ـسەردەشت ـ ڕێبەندانی ۹۷

از طريق
جهانگیر بابایی
منبع
sozimihrab
برچسب ها

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

لطفا نظرات خود را با حروف کوردی یا فارسی تایپ کنید
نظرات حاوی مطلب توهین آمیز یا بی احترامی به اشخاص ، عقاید دیگران، و مغایر با قوانین کشور منتشر نمی شود
نظرات پس از تائید منتشر می شود
بستن