اصولفقه

تووتن کاری ناڕەوایە

پرسیار: ئایا ئەکرێ، تووتن کڕین‌و فرۆشتنی دروست بێ کە دەبینین هێندێک قەڵەون پێی لەڕ دەبن یان بە خوری‌و مووی دەکەن تا مۆرانە لێی نەدا؟

ولام: نا، دروست نییە چونکە بە ئەزموون گەیوە کڕین‌و فرۆشتنی هەر بۆ کێشانە! کێشانیشی گەر کەڵکی هەبێ کەمە. خودای مەزن سەبارەت بە مەی‌و قومار دەفەرموێ: خراپیان زۆرترە لە کەڵکیان، خۆ خواردن‌و کردن‌و کڕین‌و فرۆشی مەی ناڕەوایە کە وابوو هی تووتنیش دەبێ ناڕوابێ.

???? لێرەوە بۆمان ڕوون بوەوە گەورەترین نەنگی‌و تاوان ئەوەیە هێندێک لە حاجیان تووتن دەبەنە مەککەو مەدینەی پیرۆز (زادهما الله شرفا) بۆ خواردن‌و فرۆشتن! وەک دیومانە زۆر لە بە نێو موسوڵمانانی دژ بە خەڵکی وێ دزیان لێ دەکەن.

???? تووتن کاری ناڕەوایە????

هەر ئیش‌و کارێک ببێتە هۆی بەدبەختی تاک‌و کۆمەڵ و زیانی ڕوون بێ کردنی ناڕەوایە وەک جندەخانەو قومارخانە دروست کردن، خاشخاش چاندن بۆ تریاک‌و هێرۆئین‌و مۆرفین لێ دروست کردن، بەم  بەڵگانە”

۱ـ خودای گەورە دەفەرموێ: واعملوا صالحا” ئیشی چاک بکەن، ئایا تووتن کاری ئیشی چاکە دوا ئەوەی بۆ کێشانەو کێشانیشی هێندە خراپە؟.

۲ـ دەفەرموێ: فَاذْکُرُواْ آلاء اللّهِ وَلاَ تَعْثَوْا فِی الأَرْضِ مُفْسِدِینَ (۷۴) واتە” کەوابوو بیری خۆتان بێننەوە بەهرەکانی خودای دڵۆڤان و خراپە مەکەن لە زەویدا. دە تووتنکێشان چونکە دەبێتە هۆی تووتنکێشانی ناڕەوا خراپەکاریە لە زەوی‌دا.

۳ـ دەفەرموێ: وَتَعَاوَنُواْ عَلَی الْبرِّ وَالتَّقْوَی وَلاَ تَعَاوَنُواْ عَلَی الإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ وَاتَّقُواْ اللّهَ إِنَّ اللّهَ شَدِیدُ الْعِقَابِ (۲) واتە” لەسەر چاکە یارمەتی دەری یەکتربن بەڵام لەسەر  تاوان‌و ستەمکاری یارمەتی‌دەری یەکتر مەبن، لە خودای بترسن، چونکە تۆڵەی خودا دژوارە. تووتنکاری یارمەتی دانە بۆ ئالوودە بوونی کۆمەڵ بە کێشانی وەک کڕین‌و فرۆشتنەکەی کە وابوو بێ گومان ناڕەوایە.

۴ـ پێغەمبەر (دخ) فەرموویەتی: عن ابْنَ عُمَرَیَقُولُ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَیْهِ وَسَلَّمَ: لَعَنَ اللَّهُ الْخَمْرَ، وَشَارِبَهَا وَسَاقِیَهَا، وَبَائِعَهَا وَمُبْتَاعَهَا، وَعَاصِرَهَا وَمُعْتَصِرَهَا، وَحَامِلَهَا وَالْمَحْمُولَهَ إِلَیْهِ. خوادی مەزن نەفرینی کردوە لە

ـ مەی خۆرەوە

ـ وەرگرەکەی

ـ فرۆشیاری

ـ کڕیاری

ـ ئەوەی ئەی گوشێت

ـ بۆ کێی ئەگوشێت

ـ هەڵگرو بارکردنی‌و گوێزانەوەی

ـ ئەوەش بۆی باردەکرێ.

واتە هەر کەس بە هەر چەشنێک چ بۆ خۆی چ بۆ خەڵکی هۆکار بێت‌ یا ئەو کارە بکات ڕەهەندەیە (نەفرین لێکراوە) کەوابوو دوا ڕوون‌ بوونەوەی حەرامی تووتن کێشان مرۆی تووتنکار ڕەهەندەی لای خودا دەبێ.

✍️ پرسیار: دەگونجێ بوترێ یارۆ کاسبی نییە بەچی خۆی بەڕێ بەرێ؟

وڵام: دەکرێ بۆ هەموو ئیشێکی خراپ ئەوە بگوترێ، بێجگە لەوەش کاسبی حەڵاڵ‌و ڕەوا هێندە زۆرە مرۆڤی موسوڵمان پەکی ناکەوێ.

✍️ پرسیار: بۆ هەموو زانایانی ئیسلام تووتنکێشانیان بە ناڕەوا دانەناوە؟

و: وەک پێشتر وتمان تووتن لە سەردەمی پێغەمبەر (دخ) و یارانی‌و سەدەکانی هەوەڵی‌دا نەبووە تا پێغەمبەر (دخ) خۆی لێی بدوێ یا زانا بەرزەکانی‌تری وەک حەنەفی‌و شافعی لێی بدوێن.

ـ جا کاتێک بەهۆی دەوڵەتە داگیرکەرەکانی وەک ئینگلیز‌و ئەمریکا کەوتە وڵاتانی ئیسلامی و لەو سەردەمەشا زیانەکانی بۆ هەموو کەس ڕوون نەببوەوە، زانایانی بەرزی تێدا بوونەتە سێ دەستە؛

۱- هێندێکی کەمیان بە ناڕەوایان داناوە.

۲- زۆربەیان بە ناپەسەند (مکروه)

۳- هێندێکی‌تر فەرموویانە: گەر دەرکەوت زیانی هەیە ناڕەوایە ئینا (موباحە) واتە نە ناڕەوایە نە ناپەسەندە. لەوانەی بۆچوونی هەوەڵ‌و سێهەمیان وەرگرتووە ئەمانەن”

۱ـ ئیبنولعابدین لە کتێبی (تنقیح‌الحامدیه) لە زانایانی حەنەفیە ئەفەرموێ: گەر دەرکەوێ لەو دووکەڵەدا زیانی ڕووت (محض) هەیەو خاڵی لە کەڵکە دروستە فتوا بە ناڕەوا بوونی بدرێ.

۲ـ خاوەنی (بغیهالمسترشدین) لە زانایانی شافعی فەرموویەتی: ناڕەوایە فرۆشتنی تەنباکۆ لەوانە خۆی بیخوا یا دەرخواردی خەڵکی بات، تەنباکۆ ناسراوە لە پیسترین هاوەڵ چونکە حاڵ‌و ماڵ لەناو دەبا. مرۆڤی جوامێر بە کاری ناهێنێ.

۳ـ شێخی قەیلووبی کە هەم زانابووە هەم دکتۆر بە ناڕەوای داناوە چونکە زیاندەرە.

۴ـ باجووری لەسەر (ابن‌القاسم) نووسیویە: ناڕەوایە گەر زەرەری دەرکەوت.

۵ـ شێخ ئەحمەدی سەنهووری لە زانایانی حەنبەلی بە ناڕەوای داناوە.

۶ـ شێخ خالید لە زانایانی مالکی فەرموویەتی: پێشنوێژی سیغارخۆر  دروست نییە.

۷ـ بێجگە لەوانەش زۆرن ئەوانەی لەم چەرخی بیستەمەدا فەتوایان بە ناڕەوایی سیغار خواردن داوە بۆ وێنە”

ـ شێخ بەدرەددین حسەینی دیمشقی

ـ شێخ ئەحمەدی کورد موفتی حەلەب

ـ شێخ ئەسعەدی عەبەجی موفتی شافعی لە حەلەب.

ـ شێخ شەبدولعەزیز بن‌باز موفتی مەککە

ـ شێخ ئەبووبەکری جەزایری. بەر بەزەیی خودا کەون.


???? خوا لیخوشبوو حاجی مامۆستا موحەممەدی بەردەڕەشی

بڕواری ۱۵/ ۱۲/ ۱۳۷۱کـ هـ، بەرانبەر بە ۱۴۱۳/۹/۱۲کـ م.

ارسالی: سعدی مرادی- بانه

از طريق
سعدی مرادی
منبع
سوزی میحراب
نمایش بیشتر

سعدی مرادی

استان کردستان - بانه مترجم و نویسنده دعوتگر و فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا