شعرکوردی

تێهەڵکێشێک لە سەر هۆنراوەی شینی مامۆسا عەبدوللە ئەلیاسی

تێ هەڵکێش لە سەر هۆنراوەی شینی مامۆسا عەبدوللە ئەلیاسی ، نوسینی کاک ئیسماعیلی شەریفی .

(بومەلەرزەکەی هەوارگەی شییرین
ئێزگڵەۆ سەرپێڵ زەهاوی دێریین)
جوان رۆو سەلاس،تا مەرزی عێراق
لەملاوه رێژاو ، مەنتەقەی زێڕین

بوو به به‌ڵای سەخت،لە ئەم ژیانە
لە کــۆتـوپــڕدا ، کاتــی شــەوانە
(هاتوو ماڵی کورد بوو بە ویرانە
لە جافووو وگۆران شیینوو گریانە)

لە وەرزی پاییز،کاتی بەرگ رێزان
بەڵا نازڵ بـوو ،بۆ مــاڵ و خێــزان
(داخێکی نیا باشقەی گشت داخان
جواندی دشتوو دۆڵو سەر شاخان)

(قڕانی کوردان هاتۆ سەر لە نۆ
سەلاسوو زەهاۆ ئێزگڵەۆ بەمۆ)
بوو بە مێوانیان،گریەو شین و رۆ
لە پیرو لە لاۆ ، بوون دسە ئەژنۆ

(هەۆری غەم باڵی کێشایە سەرپێڵ
بۆ شـەهادتــی مامۆستاکەی خێڵ)
شینی دڵ تەزێن،کەوتە گەشت و گێڵ
شــکاندی دڵان ، لەپیـــر و جـەحێـڵ

ئەهلی عەمەل بوو،خزمەتکاری ژین
هیدایەت گەرو، لە بۆ دین پەڕژین
(شیای باڵای بوو کاڵای داعی دیین
ئەی کوردەواری هەزار ئافەریین)

(کاکەعەبدۆللە شورەت ئەلیاسی)
هەم بۆ دڵسۆزی، هەم دەرد شناسی
بە سەداقەت و عێلم و ئێخلاسێ
(لە گشت وەڵاتێ بۆڵەندە باسی)

شاگردی مەکتەب،ئیسلامی خۆش ناۆ
لــێ هاتو لـێ زان ، شایستە و شــیاۆ
(ڕۆڵەی هەڵکەتوو پەروەردەی زەهاۆ
بۆ رزگاری خەڵک نەیبوو خوردوو خاۆ)

بۆ سەداقەت و بۆ گەۆرە پیاوی
بۆ بەخشین هێزی خۆدا پێ داوی
(لە زۆر وەڵاتان جێ ڕێزە ناوی
جێگەدارەکەی مۆفتی زەهاوی)

(شاعرو زانا عامل بە قۆرئان)
لە بۆ روناکی ، مەسیری ژیان
کۆتایی نەکرد،لە ژینی یەک ئان
(چرای سونەتی هینایە مەیدان)

بۆ لا بردنی ، زەحمـەت و مـەینەت
لە بۆ کۆمەڵگای،بوو پەیکی رەحمەت
(ئاڵای دەســـی بوو قۆرئانوو سۆنەت
خەیر خوازی خەڵکان بێ فیزوو مەنەت)

بە شەۆ نەخەفتن،بە رەنجی سەر شان
بە تێکۆشــان و ، هـەۆڵـی بێ وچان
(کـردی بەچرا ڕێــی ڕاســی خاسان
ڕووناکـــی لەنێۆ دڵان داگیرســان)

(خوایا کوردستان بوو لانکەی بەڵا
سەد بەڵای تەزان مەرگی عەبدۆللە)
جەرگی خواناسان، زامارەو حەزین
داد و هــاوارمان ، لای تۆ یا (اللە)

(بۆڵبڵی دەنگ خۆش قەسیدە خوانم)
قــووەتــی قەلبــم ، نوری چاوانــم
روناک کەرەوەی، رێ خوا پەرەستی
(قۆتابــی ڕێگای مــۆحەمەد گیانم)

(غەمخوری گەلی کوردی چەۆساوە)
لە وێنەی کەم بوو،لەم دەۆرو ناوە
بە شەوو بە روژ ، بە هەۆڵ و تەلاش
(لە بۆ غەمی گەل وەک مووم تاویاوە)

روناک کەرەوەی ، رێگای دین و ژین
خــزمەت گۆزاری ، دڵ پـڕ لە ئەوین
(یاخوامحشووربێت گەل خاسانی دین
راسگۆ و شەهیدان .قافڵەی ساڵحین)

اسماعیل شریفی(نجاری)
آذر ۱۳۹۶

ئەۆ دێڕو بەیتانەی کە لە بەینی کەوانە دانراوە لە کاک ئیسماعیل شەریفی یه و
بەقیەش لە ئیسماعیل رزائی (غەریبە)

۲۳ / ۸ / ۱۳۹۷ هەتاوی کرماشان

از طريق
اسماعیل رضایی
منبع
sozimihrab
نمایش بیشتر

اسماعیل رضایی

استان کرمانشاه - شهرستان کرمانشاه شاعر و فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا