خبرهای سوزی میحراب

تەمەنێکی کورت و ئەزمونێکی پڕ لە سەروەری

بە بۆنەی کۆچی دوایی خوشکە حەمیدە بایەزیدی شەهیدی ڕێگەی قورئان

خۆزگە من ببمە درەختێک 

بۆ قوتابخانەی کچان

ئەو کچانەی وا دەخوێنن

ببمە سێبەر بۆ ئەوان

هەر کچانی خوێندەوارە

میللەتی پێ سەر کەوێ

تەربییەی منداڵ هیوایە

پێش ڕه‌ویمان بەر کەوێ

ڕۆژهەڵاتیش ڕۆژێ هەڵدێ

خوێندنی کچ هاتە ناو

جەهلە تاریکە شەوی کورد

خوێندنیش تیشکی هەتاو

دەرزی چاڵ هەڵناکەنێ

فەنە وەتەن، ئاوا ئەکا

خوشکە، گیانی دایکی موشفق

نەسڵی چاک داوا ئەکا

پیرەمێرد

بە بۆنەی کۆچی دوایی قوتابی و قاری تێکۆشەر؛ بەرێز خاتوو حەمیدە بایەزیدی پڕسەو سەرە خۆشی دەکەین لە خۆمان و فێرگەی ئایینی سەلاحەددینی ئەیووبی و هاورێیانی و بنەماڵەی بەرێزیان و فێرگەی “نورالنسا” خۆمان بە هاو خەم دەزانین. بۆ بەرزی پلەی ئەو خوشکە بەرێزەمان و حەسانەوەی لە بەهەشتی بەریندا بە دڵ دەپارێینەوە و لە میری مەزن دەخوازین ڕوحی ئەم بەرێزە بە بەهەشتی بەرین شاد بێت و سەبووریش بە خزم و کەسوکاری ببەخشێت. بە جێگەیە هەموولایەکمان سەرخۆشی بەیەک بڵێین، چونکە خەسارەتەکە ڕووی لە هەموو لایەک کردووە. 

     انا للە و انا الیە راجعون

بە درێژایی مێژووی موسڵمانان لە ناو خوشکان کەسانێک هەڵکەوتوون کە بە کردەوە و ڕەفتاریان، بە گوفتار و ڕەوشت و وتاریان، نەک ئەوەی چوونەتە ناو کۆمەڵگاوە بەڵکوو چووونەتە ناو دڵەکانیشەوە. 

بەداخەوە بە هۆی گرفت و کێشەی کۆمەڵایەتی ناوچەی ئێمە بە باشی خوێندنی وانەی ئایینی بۆ خوشکان و پەروەردەی بانگخوازی ئافرەت لە لایەن خەڵک بەگشتی و لە لایەن خوشکانەوە بە تایبەتی بایەخی پێنەدراوە و خستراوەتە پەڕاوێزەوە و بەو هۆیەشەوە خوشکان لە زانستی ئایینی و بابەتگەڵێکی پێوەندیدار بە ئافرەتان تاکوو ئێستاش هەر بێبەش بوونە…!!!

زۆر کات ڕێکەوتووە کەسانێک بە زانیاری زۆر و فەساحەت و بەلاغەتەوە کاریان کردووە و زەحمەتیان کێشاوە بۆ ئەوەی جێگەی خۆیان کەنەوە لە کۆمەڵگا و لە دڵەکانا؛ سەرئەنجام نەیانتوانیوە و کاریان نەچۆتە پێش. بەڵام پێغەمبەران و شوێن‌کەوتووانی ڕاستی ئەوان لە پێش ئەوەی لە کۆمەڵگادا جێگەی خۆیان کەنەوە، چوونەتە ناو دڵەکانەوە و پاشان لە دڵەکانەوە چوونەتە ناو کۆمەڵگاوە.

یەکێ لەو خوشکانەی کە لە سەردەمی ئێمەدا بە گوفتاری ئارام و هێدی خۆی و بە دڵسۆزی و ڕەوشت و وتاری جوانی چووە ناو دڵی خەڵکەوە؛ خوالێخۆشبو خوشکە حەمیدەی بایەزیدی بو.

#من_یرد_اللە_بە_خیرا_یفقهە_فی_الدین

ئەگەر بە وردی دیڕاسەیەکی ئەو فەرموودە پیرۆزە بکەین بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە خوشکە حەمیدە یەکێک بووە لەو کەسانەی کە خوای باڵادەست خێر و خۆشی دونیا و دواڕۆژی ئەوی ویستووە هەر بۆیە بە ڕێنمایی و ئیلهام وەرگرتن لەو فەرموودەیە ڕێبازی فێرگەی زانستی ئایینی هەڵبژارد و هاوکات لە گەڵ ئەوەشدا هەر لە دونیا تاجی زێرینی خستە سەر خۆی و بنەماڵەی بەرێزیان.

بە پێی فەرمودەی پێغەمبەری ئازیزمان حەزرەتی موحەممەد درود و سەڵامی خوای لە سەر بێت کە فێر بوونی زانیاری بۆ هەر ژن و پیاوێکی موسوڵمان و بڕوادار ئەرکە، دیارە بەخت کردنی ژیان لەو ڕێگایەدا و سەر دانان لە پێناو گەیشتن بەو ئامانجەدا؛ گەیشتن بە مەقامی بەرزی شەهید و نۆشینی شەربەتی شەهادەتە، کە هیوادارین خوشکی کۆچ کردومان لە گەڵ کاروانی چاکان و پاکان حیساب و کیتاب و حەشر و نەشری بکرێت.

حەمیدە بایەزیدی قوتابی و خوێندکاری نەرم ئامێری کامپیوتر بوو، دوای هەست کردن بە بۆشایی و کەلێنی گەورە لە ئاست زانیاری ئایینی و فیقهی لە بەشی خوشکان و دایکان، بەو پەڕی دڵسۆزی و ئەمەگناسی لە بەشی زانستی ئایینی لە ئاست خوشکانی دەڤەری پیرانشار هەستی بە بەر پرسیارەتی کرد و وازی لە خوێندنی ئاکادیمی هێنا، کاتێ هەواڵی پێگەیشت لە فێرگەی زانستی ئایینی سەلاحەددینی ئەییوبی پیرانشار قوتابی ئافرەت وەڕدەگیرێ خۆ بەخشانە چۆ ناو ڕیزەکانی خوشکان و زۆر زوو پلەکانی زانستی تێپەراند و بوو بە یەکێک لە فەقێ باشەکانی فێرگەی ئایینی ” نورالنسا “ی خانێ.

بەرێز خوشکە حەمیدە وەک مامۆستای وانە کوتنەوە و قاری قورئان لە بەشی فێرگەی خوشکان ئەرکی خۆی زۆر بە جوانی بەرێوە دەبرد و یەکێک لە باشترین فەقێکانی ئەو فێرگەیە بوو…

لە سەردەمی ئێستا پەروەردەی بانگخواز لە بەشی ئافرەتان کارێکی زۆر ئەستەمە و ساڵانێکی زۆر دەخایەنێ کە کەسێکی لێهاتوو پەروەردە بکڕێ، هەر بۆیە کۆچی دوایی خوشکە حەمیدە بە گشتی کەلێن و خەسارێکی گەورە بوو بۆ فێرگەی سەلاحەددینی ئەیووبی و بە تایبەتی بۆ خوشکان و بانگەوازی ئیسلامی سەردەم لە دەڤەری خانێ. لە خوا داواکارم پاداشی باشی دڵسۆزییەکانی بۆ دەعوەت و موسڵمانان لە بارەگای بەرزی خوای گەورە وەربگرێ. 

کاریگەریی بەر چاو و دڵسۆزانەی خاتوو حەمیدە لە گەشەپێدانی زانستە شەرعییەکان لە ناو ڕیزی خوشکان لە هەموو ئەو ناوچانەی کە ناسرابوو، کەسایەتییەکی ڕەزا سووک و لە بەردڵانی لە خاتوو حەمیدە خولقاندبوو، تا ڕادەییەک کە ئاپۆرای خەڵک

گشتی هەبوونی خاتوو حەمیدە بە نێعمەتێکی گەورەیان دەزانێ و لە دەستدانیشی بە کارەساتێکی دڵتەزێن دەزانن.

جێی ئاماژەیە خاتوو حەمیدە لە بەشی بانگخوازی گاریگەریەکی زۆر گرنگ و باشی لە سەر بنەماڵەی ماڵی باوکی هەبووە، بەرێزیان لە دووایین کاتەکانی ژیانیدا لە نەخۆشخانەی خانێ بە دڵێکی پڕ لە خۆشەویستیەوە بە دایکی ئازیزی دەڵێ: دایەگیان نوێژی شێوانم بۆناکرێ ئازارم زۆرە توخوا نوێژکەم بۆ بخوێنە! دایەگیان ئەگەر هاتوو مردم تکایە فرمێسک هەڵمەڕێژە! بەڵکو شوکرانەی خوای گەورە بکەو دوعای خێرم بۆ بکە، دوایین وشەی کوتنی وشەی شادەوئیمان بووە و بۆ هەمیشە دڵە جوانەکەی لە ڵێکەوتن دەکەوێ…

فێرگە‌ی ئایینی سەلاحەددینی ئەیووبی لە‌ ھاوینی ئە‌و ساڵ وێڕای بە‌رێوە‌بردنی پۆلی قورئان بۆ کچان و کوڕان لە‌ زۆربە‌ی مزگە‌وتە‌کانی ناو شار، لە‌ ئاوایی دێشە‌مسی شنۆ پۆلێکی هاوشێوەی شاری خانێ بۆ کچان دانابوو .

بۆ ئە‌و مە‌بە‌ستە‌ش دو خوشکی بە‌ڕێز کە فە‌قێ و ئوستادی قە‌رائە‌تی مە‌درە‌سە‌ی { نور النسا } « بە‌شی خوشکانی فێرگە‌ی سەلاحەددینی ئەیووبی » بوون، ئە‌رکی بە‌رێوە‌بردنی پۆلەکانیان وەئە‌ستۆ گرتبوو ھە‌موو ڕۆژێ لە‌ کاتی دیاری کراودا ڕێگە‌ی خزمە‌ت بە‌ قورئانیان دە‌بڕی و خە‌تە‌راتی شەقام و ڕێگاوبانی مە‌رگیان لە پێناو خزمەت بە خوشکانی دەڤەری پیرانشار و شنۆ بە گیان و بە دڵ دە‌کڕی .

خاتوو حەمیدە بایەزیدی، لە قوتابیی و مامۆستایانی وانە کوتنەوەی بەشی ئافرەتانی بە ناوبانگی فێرگەی ” نور النسا ” سەلاحەددینی ئەیووبی خانێ،بە‌ داخە‌وە‌ لە‌ ئێوارە‌ی ڕۆژی شە‌ممە‌ لە‌ کاتی گە‌ڕانە‌وە‌دا، تووشی ڕووداوی دڵتە‌زێنی ھاتوو چۆ دە‌بن و یە‌کێکیان شە‌ربە‌تی شە‌ھادە‌ت دە‌نۆشێ و ئە‌ویتر هاورێ لە گەڵ شۆفیری ترومبێل بە‌رگی نە‌خۆشینی سە‌عادە‌ت دە‌پۆشێ.

خوای گە‌ورە‌ سەڵامە‌تی دوبارە‌ بداتە‌وە‌ بە‌ هەر دوو خوشکی نە‌خۆش و خوشکی شە‌ھیدیش بە‌ بە‌ھە‌شتی بە‌رین شاد بکا و سە‌بر و خۆڕاگری بداتە‌ کە‌س و کاریان.

بەرێوەبەرایەتی ماڵپەری سۆزی میحڕاب

از طريق
عبدالله علی پور
منبع
sozimihrab
نمایش بیشتر

عبدالله علی پور

@نویسنده و مترجم @ آذزبایجان غربی - نقده @ شغل : دعوتگر دینی و فعال اجتماعی - مدیر کانال تلگرامی @sozimihrab

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا